ئەو تەڵەیەى هاورێ على روسى كەوتە داوى ...
21/08/2010, 12:00 (GMT+1)

من وەك كادیرێكى حزب لە سنورى گەرمیان شەرفى ئەوەم پێبەخشرا هاوشانى هاورێ عەلى روسى و كۆمەڵێ كادیرى تر لە دەڤەرە جیاجیاكانى كوردستان و رێكخستەنەكانى حزب لە دەرەوە دەست پێشخەرى زۆر بخەینە بەردەم سەركردایەتى حزب كە بەراى من پەلەكردن و بێ بەرنامەى لە كارەكانمان و نەبوونى كەسایەتى كارێزما لەناو جموجۆلەكانمان هۆكارێكى هەرە گرینگى ئیفلیج بوونى كارەكانمان بوو , هەرچەندە هاورێ عەلى روسى هاوشانى كۆمەڵێ كادیرى حزب رۆڵێكى جوامیرانەیان گێرا بۆ ئەوەى قیادەى حزب بیر لە مێژووى پر شكۆى خۆى بكات و هەیبەت و سەروەریەكانى حزب دووبارەبكاتەوە, بۆیە هاورێ عەلى روسى لە هەموومان زیاتر بوو بە قوربانى ئەو پەلەكردنەى كە لە سەرەوە باسم كرد هەربۆیەش قیادەى حزب لە پێش هەموومان زیاتر بەرۆكى هاورێ عەلى گرت بۆیەش وەك دەڵێن ئێستا قیادەى حزب لە بەرنامەى دایە تەنها هاورێ عەلى لە حزب بەیەكجارى دەربكات , سەرئەنجام من پێم وایە هاورێ عەلى بوو بە قوربانى هەموو هۆكارەكەش بۆ هەندێ لەم كادیرانەى حزبى شیوعى دەگەرێنمەوە كە حەیدەر فەیلى و كەمال شاكر وەك چاوساغ لەسەر جموجۆلەكانى هاورێ عەلى دایان نابوون چونكە ئەوەمان بیر نەچێت زۆر لەوان قسەى زۆر گەورەیان كرد كەچى ئێستا هیچ كام لەوان ئامادەنین باجى ئەو پەلەپەل كردن و قسە گەورانە بدەن ...
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

