فەوجێكى سەر بە تالەبانى وسریەیەكى سەر بە مەحمود سەنگاوى (كفرى) یان كردووەتە تكساس
12/04/2010, 12:00 (GMT+1)

هەریەك لە شوێنى خۆى گلەیى دەكرد منیش گوێى خۆم شلكرد ئەوەى من لە پوختەكەى تێگەیشتم كە شارەكە لە پاش راپەرینەوە لە رەكابەریەكى توندى نێوان دوو عەشیرەتى ناوچەكەیە كە بریتین لە (زەنگنە ودەلۆ) بۆیە هەموو كۆك بوون لەسەر ئەوەى بەرەو پاش چوونى شارەكە هۆكارە سەرەكیەكەى عەقڵیەتى عەشایەرى هەردوو عەشرەتەكەیە كە زۆر خراپ بەسەر شارێكى دێرینى وەك كفرى شكاوەتەوە ورەكابەرى نێوان باڵى ریفۆرم كە عوسمانى حاجى مەحمود رابەرایەتیان دەكات وئیستا لە نێو لیستى گۆڕاندایە ودەلۆى ناوچەكە هۆكارى كاریگەرن لەسەر دواكەوتنى شارى كفرى.
پێشتر رەكابەریان بە ناو ریفۆرم وهیڵى گشتى بوو بەتایبەت لە كاتى هەڵبژاردنى ناوخۆدا كە چەندین كۆژراو وبریندارى لێكەوتەوە لە نێو هەردوو عەشرەتدا ولەم هەڵبژاردنەشدا بەپێى ئەوەى خەڵكى كفرى باسیان دەكرد مەكتەب سیاسى یەكێتى سوڵحى عەشایریان لە گەڵ ماڵى نوزاد عەریف حەمید قایمقامى پێشووى چەمچەماڵ كرد و7 دەفتەر دۆلاریان داوە شتى سەیر ئەوەیە نوزاد پیاوى عوسمانى حاجى مەحمودە وخانووەكەى 120م2 تەجاوزە وبە ئاشكرا لیستى گۆڕانە . بەڵام بەپێى ئەوان باسیان دەكرد مەبەستى ئەو پارە انە هەڵگرتنى ئەو سكاڵایە كە ئەو بنەماڵە لە دژى (سالار حەمە خان) بەرزیان كردبوو كاتێك هەردوولا بەشەر هاتبوون وسالار سەر بە هێڵى گشتى مام جەلال بووە.
لە پڕێكدا دەنگى تەقە هات وشار شڵەژا ونزیكەى نیو كاتژمێر خایاند من دەستبەجى هەستم بەوە كرد كفرى شەوانە شارى بى ساحیبە وحكومەتى تێدا نامێنى و رێك لەو زەمانە دەچوو كە پێشمەرگە هێرشى دەهێنایە سەر شارەكان بەهەر حاڵ ئەو شەوە دەستمان لە دڵمان بوو وخەوتین . بۆ سبەى وەك ئەوەى هیچ رووى نەدابى هەموو شتێك ئاسایى بوو ومنیش پێم سەیر بوو چونكە من لە دڵى خۆمدا دەموت ئیستا شار تەوق دراوە بە دواى ئەنجامدەران دەگەڕێنن ولە برادەرەكەم پرسیارم كرد ئەرى تەقەكانى شەوى رابردوو نەتزانى چى بوو ئەویش وتى ئەمە حاڵى كفرى یە هەموو شەوێك ئەوانە كۆمەڵێكن كە سەرووى یاسان وحیساب نە بۆ ئاسایش نە پۆلیس نە دادگا ناكەن تەنانەت ئەگەر پۆلیس بە دوایاندا بچێ دەستبەجى خۆیان دەكەن فەوجەكەى سالار كە لەلاى قەڵاكەى وهەموو خوێرى وشەلاتى ومەشروب خۆ وحەب خۆر لاى سالار پێشمەرگەن منیش وتم پێشمەرگەى چى وتى پاسەوانى بەرێز مام جەلالن بڕێكیان لە بەغدان وبڕێكین لێرە منیش دەستبەجى وتم ئەى بۆ مام جەلال ئاگەدار ناكەنەوە یان ئەم فەوجە لە كفرى دوور بخاتەوە وشارەكە رزگارى بێت یان ئەو جۆرە كەسانە دەربكرێت وبەرپرسەكەیان سزا بدرێت چونكە بروا ناكەم تالەبانى رازى بێت كەسانى وەها پاسەوانى ئەو بن وكەسى وەك سالار ئامر فەوج بێت ئەى قوڕ بەسەرى كورد .
بۆیە ئەوەى لەو شارە دەژى یان بێ ئومیدە لە ژیان یان گیلە وچاوەروانى مردنە چونكە رێك لە ناوچەكانى سێ گۆشەى سونى دەچى كە بەرۆژ حكومەتى تێدایە وبەشەوانە قاعیدە وئەنسار السونە وبەعس ومیلیشیا بۆیە زۆر گریانم بۆ خەڵكى ئەوشارە هات وگوتم بریا من ئەمشەو گوێى بیستى ئەم چیرۆكە تاڵانە نەبومایە. لەپرێكدا رێبوارێك وتى ئەزانى ئەمشەو لە نێوان خۆیان بەشەڕ هاتوون ئێمەش گوتمان چۆن وتى:" براى بەرپرسى فەوجى ئیستلاعى عەمیق (عەتاى مەلا ستار) كە سەنتەرى شارى بۆ خۆى گرتووە وكردویەتیە بارەگا وسەر بە مەحمود سەنگاویە تەقەى لە ماڵى سالار حەمە خان كردووە وشەرەكەیان قورسە منیش دەستبەجى فەرموودەى پیرۆزم بە بیر هاتەوە (اللهم أجعل بأسهم بینهم) خوایە شارى كفرى لە دەست چەتەكانى جەلال ومحمود سەنگاوى رزگار بكەى وبیانكەیتە پەندى زەمانە. ئاواتە خوازم گەر جارێكى تر گەر رێگەم كەوتە ئەو شارە ببینم پڕ بووە لە ئاوەدانى ودوور لە دووبەرەكى وچەتەگەرى؟
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

