<

قسە بۆ حزبى َزەحمەتكێشان , جیاواز لەوانى تر

15/01/2010, 12:00 (GMT+1)
سەردەمانێك هەموتان سیمبول و رەمزى زەحمەتكێشان بوون
سەرەراى وردە ناكۆكیەكان , جێگەى شانازى هەمووان بوون
رێگاى خەبات و كارى پێكەوەیمان سەربەخۆیى كوردستان بوو
ئەوانەى ئیمرۆ لە پێشمانن , سەدان فرسەخ لەدوامان بوون


كێ هەیە بەم بارودۆخەى ئێستاى زەحمەتكێشان ئاسوودە بێت , جگە لەكەسانێك كە لەسەرەتاوە ئەوەیان مەبەست بوو , ئەوانەى كە شاگەشگە دەبن بە بچووكبوونەوەى حزب , چونكە ئەوكات خۆیان تێدا گەروە دەبن , گەورەییەك كە زۆربەمان جگە لەوانە , خۆزگە بۆ ئەوكات دەخوازین , كە ئێمە بەپلەى حزب بچوك , بە پێگەى حزب بەرز.
لەكەدار كردن و تێكشاندنى بەرامبەر دەبێت چ ئایندەیەك بۆ ئێمە دەستەبەر بكات , شەرى ئێمە لەگەل یەكە ؟ هەمیشە ئازار بەخشە كە سەركردەكانى دوێنێمان , ئێمرۆ كەوتوونەتە دووبەرەى دژبەیەكى نارەوا, تكا دەكەم وازبێنن , ناشرینكردنى هەریەكەتان ئێمە دەخاتە بەردەم ئەو رێچكەى لەرابردوو بۆ دڵسۆز بووین, شكاندن و لەكەداركردنى هەریەكەتان , شكاندنى بەشێكى مێژووى زەحمەتكێشانە , شكاندنى دڵى دایكى شەهیدان و پێشمەرگە و خەباتى رابردوومانە .
ئێستا هەموومان وەكو گۆدۆ لەچاوەروانى فەنابوونى ئەوى ترداین .ئێستا كارو بارى حزب لە هەردوولا لەو ئاستەدایە كە ئەولا چى بەسەردا هات و بودجەو پارەى لەكوێ دەهێنێ ؟ كێ پێشوازییان دەكات , مەرحەباى دوو هێزەكە چۆنە ؟ لە یادو بۆنەكان كێ سەردانمان دەكات ؟ كێ برووسكەمان بۆ رەوانە دەكات ؟
ئەوەى دەیلێین و دەینووسین , ئەوەى بۆ خەلك و لایەنەكان دایدەرێژین , ئەوەى بۆتە وێردى زارمان , جگە لەهەندێك كەس بروامان پێ ناكات , شوكر هۆشیارە خەلك چەواشە ناكرێت, و لێكترازان و پارچەبوون بەخزمەتى كەسمان تەواو نابێت , بروا بكەن ئەوەى دەیكەین هەر خۆمانین بۆ شەرى دەرونى ئەوى تر بێ ئەندازە بێ ویژدانین , سەدان تۆمەت , لۆمەى نارەوا , دەخەینە بەر هاورێى دوێنێمان .
خەریكە شەهیدە سەربەرزەكانمان پارچە دەكەن , پێشمەرگە دیرێنەكان , كە تادوێنێ لە پێناو گیانى ئەویتر رۆحیان لەسەر دەستیاندابوو , ئێستا بەش بەش بوون و سڵاوێكى ساردیش بۆ یەك ناسەننەوە , ئەو هەموو هاورێیانە كە شەونخوونى و یادەوەرى زۆرمان بەیەكەوە بەرێكرد , ئێستا مەگەر بەخەون و وێنە یەكتر ببینەوە ,
چەند نیگەرانم بە دوو زەحمەتكێشان , سەدان ئەوەندە دلتەنگم لەهەموو ئەو ئاسەوارانەى كە دواى ئەو دابرانە بۆ هەندێكمان بۆتە خەمى رۆژانە و كابووسى خەومان .
ئەوانەى ئێستا بە موبارەكە و ئەولا و ئەولا خاوەنى كورسى پەرلەمان و وەزیرن , هەتا دوێنى جورئەتى ئەوەییان نەبوو شانسى خۆین لەهەڵبژاردنێك تاقى بكەنەوە , كەچى ئێمە لە 2005 (پێكەوە) بەسەر بەرزى ئەو رێچكەمان شكاند , بەڵام هەنووكە ئەوان لەپێشمانن و ئێمەش هەنگاو هەنگاو روو(وەك.......حوشتر) لەپاشەكشەداین .

هەرچەند ویستم ئەم بابەتە بەم شێوە نەبێت , نازانم بۆ وا دەرچوو , گرنگ پەیامەكەم بگات , بەڵام بەشێوەى پەخشانێكى ئەدەبیانەى تێكەڵ و پێكەڵ , بەڵكو لەو رێگەوە عاتیفەیان بجووڵێنم .

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست