
دیارە لەدوای هەڵبژاردنەكەی 7/3 لەهەولێروشارەكانی تری كوردستان دەركەوت كەكاندیدەكانی یەكێتی لەناو لیستی هاوپەیمانی شكستی گەورەیان خواردو دەنگی كۆمەلانی خەلكیان بەدەست نەهینا سەرەڕای ئەو ئیمكانیەتە مادی و مەعنەویەی كەلەبەردەستیاندا بوو ...وە پێش ئەنجام دانی هەڵبژاردن لە لێدوانیكدا بۆ چاودێر فوادمعێوم ئەڵیت كاندیدەكانی یەكێتی لەسەر چەند بنەمایەك دیاری كراون بوپەرلەمانی عیراق مەرجی یەكەم كە دەنگ بێنن لەناو كۆمەڵگای كوردستانیداو پێگەی جەماوەرییان هەبیت لەوانەبن بەباشە ناسراوبن وناویان بەباشە هاتبێت لای خەڵكی ...وەدووەم دڵسۆزبن وئەركەكانیان بەباشی ڕاپەرێنن...بەبێ ئەوەی من هیچ گوزارشت وڕوون كردنەوەیەكم هەبێت لێرەدا ئەنجامی هەڵبژاردنەكان پێچەوانەی لێدوانەكەی جەنابی فواد مەعێومە كەئەو كاندیدانەی كەیەكیتی دیاریانی كردبوو بۆپەرلەمان بە جەنابی فواد مەعێومیشەوە كەیەكیتی تەپڵی بۆ لێ ئەداوبەزێڕی عەیار 24ی ناوئەبردن لەسەرانسەری كوردستاندابە كەركوكیشەوە دەنگی پێویستیان بەدەست نەهینا جگە لەیەك دوانێكیان نەبێت دیارە ئەم هەموو كاندیدە هیچ ڕەچاوی ئەو بنەمایانەیان بۆ نەكرابوو كە فواد معێوم ئاماژەی پی كردبوو لەسەرجەم شارەكانی دهۆك وهەولێرو دیالەو موسڵ وتكریت وكەركوك وە بۆیە ناوی كەركوكم هێناوە چونكە یەكێتی زۆر بە شانازیەوە باسی سەركەوتنەكانیان لە كەركوك ئەكات وەلەراستیدا وانیە ئەبوایە كورد زۆرینەی كورسیەكانی بەدەست بهینایە كە هەموولایەكمان ئاگادارین بە زۆرو زۆرداری سێ كارگێری مەڵبەندیان خزاندە ناولیستی هاوپەیمانی لەكەركوك جگەلەكاندیدە عەرەب وتوركمانەكانیان لەناو لیستی كوتلەی عەرەبی وتوركمانی وەهەروەها چەندین كەسانی دڵسۆزی شارەكەیان پشت گوێ خست كە پێشتر لە ڕاپرسی جەماوەریدا دەنگیان بەدەست هێنابوو بەلام لەلایەن حیزبەوە ئەم كەسایەتییانەپەراوێز خران و دەرفەتی خۆكاندید كردنیان پێ نەدرا بۆ هەڵبژاردن وە لە ئەنجامی هەڵبژاردنەكاندا دەركەوت هیچ كام لەو سێ كارگێڕ مەڵبەندە كوردەی ناولیستی هاوپەیمانی ولیستەكانی تر لەعەرەب وتوركمان كە سەربەحیزب بوون دەنگیان نەهینا كەكادرانی یەكێتی ومەڵبەند بەهەمووتوانایان هەوڵی دەنگ كۆكردنەوەیان بۆ ئەدان وەهەروەها لەسنووری پارێزگای تكریت كەدوزخورماتوو ناوچەكانى دەوروبەری سەر بەو پاریزگایەئەگرێتەوەو یەكێتی خۆی بە خاوەنی ئەزانیت تەنانەت یەك كورسیشیان نەهینا وەبە هەمان شێوە لەهەولێر لای هەموولایەك ئاشكرایە كەفوادمەعێوم وسەعدی پیرەو فریاد ڕەواندزی وعوسمان شوانی وچەندین كاندیدی تریان سەرەڕای ئەو هەمووپڕوپاگەندەو ڕیكلام بۆ كردنەیان نەیان توانی خۆل بكەنە چاوی خەلكەوە چونكە ئەمڕۆ ئیرادەی گەل زۆرگرنگەوسندوقەكانی دەنگدان گۆڕەپانی یەك لایی كەرەوەن بۆ ئەم مەبەستە وە تاكی كورد هۆشیارەو خۆی ئەزانی كێ قبوڵ ئەكات و بەرگری لەمافەكانی بكات و هەرخۆیشی ئەزانی كێ ڕەفز ئەكات .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست