
كوڕی شەهیدێك
وابریارە ڕۆژى پینج شەمە16/3/2009 لە مەراسمێكى بێ كەسیدا یادى كیمیا باران و شێخ وەسانان و دۆڵى خۆشناوەتى بكرێتوە . بەداخەوە كە حیزب لێرە تەنها دەورى چەواشە كارى دەبینێ .جگە لەكۆمەڵیك ڕیكرخراوى مەدنى چالاك و نیشتیمان پەروەر یادەكرەوەكانى نیسشتیمان و لە سەرووى هەمووشیانەوە كە پێویستە باس بكرێت ڕیكخراوى چاك و ئەندامیەكانیەتى .هەربژین بەڵام من كەباوكم و دیكم دۆڵە بەكیمایى بەعس تێ چوون چەند ڕەقم لە بەرپرسانى بەعسە ئەوەندەش لە یەكێتى لەناوچەكە ئینجا بنە ماڵ جاشەكەى بارزانیش لە لایەكى تر بەداخەوە كە ساڵى پار سەرۆكى هەرێم و جێگرەكەشى ئامادەى ئەم یادە بوون بەڵام دواى كۆمەڵیك بەڵین درۆزن دەرچوون .ئەوەى من دەمەوێت و كەسى كارى شەهیدانیش بەگشتى .نەهێنان یان نەهاتنى ئەم كۆنە جاش و مستە شارو مەفرەزە خاسانەیە كەوا دەستیان لە بوونى خودى تاوانەكە هەبوو لە ناوچەكە من نایخەمە ئەستۆى عەربێكى بەعس بەڵكە كۆنە جاشەكانى خۆشناوەتى خۆیان دیارە من كەدڵم كۆنەجاشەكانى خۆشناوەتى دیارە سنوردارە هەموویان ناڵێم چونكە بەڕاستى خەڵكى پێشمەرگەو تیكۆشەریان تێدابووە كەئیستاش نمونەى كوردى ڕەسەنن و ئەمڕۆدەوریان هە یە لەحكومەتدا ووەلەهەمانەكاتدا زۆربەى ناوچەكانى خۆشناوەتى گوندەكانى لانكەى پێشمەرگایەتى بوون . بۆیە گوناحە ئەم خۆفرۆشانە لەنێو عەشیرەتى خۆسشناودا بمێنەوە .چونكە ئەمانە دڵى دایكى شەهیدانیان سووتاند .بۆیە ئێمە وەك كەس و كارى شەهیدان پێمان خۆشنیە ئەم كەسانە بەشدارى ڕۆژى یادەكردنەوەكە بن كەڕۆژى پینج شەمە دەكرێتەوە لەدۆڵى بالیسان ووەرێ،هەربۆیە ئێمە ئەم ناوانە دەدەینەو ناوەندى چاك بۆ جینۆسایدو ئەنفال وكیمیا باران بۆئەوەى ناوەكانیان ئەگەر تۆمارنەكرابێت تۆماریان بكات.ناوەكان (ئەنوەربەگى بێتواتە بەرپرسى فەوجى 4 لەخۆشناەوەتى)كە گەورەترین تاوانبارى ناوچەكەو كیمیابارانەكەیە كە بۆخۆى نەماوەو پلەى جاشایەتى بەكوڕەكانى داوە لە نێوپارتى دا(نەوزادى ئەنوەربەگ)كەدووەم كەسە بەشدارە لە كوشتن و تەسلیم كردنەوەى دەیان پێشمەرگە كردوە لەناوچەكەدا شایەنى باسە ناو براو ى لە نێو لیستى تۆمەتبارانى ئەنفال و كیمیا باران چەند جاریك لەزۆربەى سایت و ڕۆژنامەكان بڵاو كراوەتەوە.كە ڕاى كردوەو ئیستا لە هۆڵەندا دەژى (عزیزشەقڵاوەیى)تاونبارێكى ترى دۆسەكەیە ئێستا لە ژێر سبَبەرى پارتى دادەنیشێ .مەفرەزە خاسەكان(سەلام هەرتەلى)كە لەنێو یەكێتى دایە (حاجى نواوەیى)بەهەمان شێوە جاشیكى ترە بەشدارە لەتاوانەكە (حاجى حاجى عزیز دواوەیى) (سەمەد بێتواتەیى)كەئەویش مەفرەزە خاسیەكى نەوزاد بوو ئیستا لەنێو فەرماندەى یەكێتى دایەو كۆسرەت بەمەى زانیوەو دەرى كردوە(مەحەمەد مەلەكى)كە پیس ترین جاشبوو ئیستا لاى ماڵى ئەنوەربەگ پۆستى ترى جاشایەتى وەرگرتوە لە بێتواتەى ۆن ،(سەباح حاجى تاهیر)خیانەتكارێكى ترى دۆڵى خۆشناوەتیە كە ئێستا لە گوندى مێرگە سەر دادەنیشێ ،(قانع دواوەیى)خۆفرۆشێكى ترو بە هەمان شێوە مەفرزە خاسەى نەوزاد بووە .ئەم مەفرزە خاسانە تەنها خۆفرۆشتنیان نەكردوبوە پیشە بەڵكو بەوە بەناوبانگ بوون كەمەسینە هەڵگرى ئەنوەربەگ و كوڕەكانى بوون.یەكێكى تر لەخیانەتكارانى دۆڵى خۆشناوەتى (حسن خۆشناو) بوو كە تاكو پرۆسەى ئازادى عێراق لە گەڵ بەعس دەستى هەبوو. ئەم پیاوە نۆبلێ خیانەتى وەرگرتبوو . ئەوەى جیگەى سەرسورمانە ئەگەر لەبەر هەندێك كادیرى ڕكخستنەكانى ئیستاى یەكێتى نەبایە ئەوە ئەمانە دووبارە خیانەتیانەدەكردوە كە ئەم كادیرانەش بەشیكیان نەبێت ئەگینا وەخەریكە جاشایەتى لەوێوە فیردەبن. بۆیە ئێمە وەك كەس و كارى شەهیدان ڕازى نابین ئەم جاشانە ئەمساڵیش بێنە سەر گۆرى شەهیدانمان .بمرن خیانەت كە رانى گەل تاڵە بانى و بارزانى .ئەمە دروشمى ئێمە یە .چونكە لەساڵرۆژى ئەم یادە لە جیاتى وەزیرى شەهیدان لەم یادە بەشدار بوایە ئەوە لەگەڵ گێل فرێندە بەریتانیەكەى لە بەریتانیا كەیف و سە فا دەكەن .باشە نەمرین ئەم ڕۆژەش دەبینین .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست