<

پیاوە بودەلەكانى پارتى لە موسڵ بناسن و بزانن خەریكى چین؟

07/12/2010, 12:00 (GMT+1)
خەسرۆ گۆران لەرێگەى فازل میرانیەوە توانرا بكرێتە بەرپرسی لقی 14ى پارتى لە موسل ، ئەمەش جگە لە بێ هێز كردنى پێگەى پارتى هیچی دیكەى لێنەكەوتەوە خوسرۆ لە موسل وەك بەررسی كۆمپانیایەك و بزنس مانێك كارى كردووە نەك وەك بەرپرسی پارتى ، وەك یەكەم هەنگاوى بۆ ئیستیغلال كردنى پێگەى بەرپرسی لقی 14ى پارتى لە موسڵ هەڵسا بە كرینى كارگەى شیشی موسڵ و هەروەها كارگەى جیمەنتۆی موسڵی داگیركرد و داهاتەكەى ئەخستە گیرفانیەوە، وێراى هەموو دزى و جەردەییەكانى لە موسڵ خەسرۆ دەستى لەگەڵ چەند گروپێكى تیرۆرستى ئیسلامى و گروپە جەردە و چەكدارەكانى عەشیرەتى گۆران و هەركى و زێبارى تێكەڵ كردووە و لە ساڵى 2006 زانیارى لەسەر 4 بەر پرس و گارگێری لقی 14 ى پارتى دزە پێكردووە بۆ ئەو گروپانە لە پێناو تەسفیە كردنیان ئەمەش تەنها لەبەر ئەوە بووە كە ئەمانەى تیرۆر كران بە وەك منافسێكى خەسرۆ دەناسران و لاى سەركردایەتیش بە بەدیلى خەسرۆ دادەنران و خەسرۆش هەر زوو هەلسا بە لەناو بردنیان .
ئەوەى پێویستە بوترێ بەرپرسی لقی 14 ى پارتى سەركردایەتى پارتى و بنەمالەى بارزانیان لە چەند دانیشتنێكى ناوخۆیی بە بنەمالەیەكى گێل و گەمژە لەقەلەم داوە و وتوویانە سەركردایەتى پارتى لە پیاوى گێلن پێیان وایە ئێمە ئەبێ بچینە موسڵ و خۆمان بكەین قەلغان ئەوانیش لەبەر سپلیت دابنیشن، هەروەها وتویەتى ئەگەر مەسعود بارزانى خۆی بە قارەمان دەڤزانى با هەفتەیەك وەكو من لە موسڵ بێ بزانە دەوێری؟؟؟.
سەبارەت بە كەسایەتى و لێهاتووی خەسرۆ گۆرانیش هیچ نالێم و جگە لە ئەوقسەیەى كە ئوسامە نوجەیفی كردویەتى لەسەرى كە وتویەتى" نۆجەیفی بە خۆی ووتی ئەو رۆژەی كە زانی خسرۆ بوو بە سەرۆكی لیستی براییەتی وتی ئێمە بردمانەوە لە بەر ئەوەی ئەو كابراییە دوژمنی كوردە كەس دەنگی ناداتێ لە قازانجی ئێمەییە".
جێگاى ئاماژەیە یەكێ لە درۆیە شاخدارەكانى دیكەى خەسرۆ لە گەڵ بنەمالەى بارزانى و سەركردایەتى پارتى ئەوەبوو هەموو ئەو كۆبوونەوانەى كە لە دهۆك لە هوتێل ژیان و بەهار ستى ئەیان بەست ەیان گوت لە بارەگاى موسڵ كۆبووینەتەوە و هەروەاش بەرز دەكرایەوە بۆ مەكتەبی سیاسی و خەسرۆ گوتبووى فازل عایدی من و ئەندامەكانى دیكەش خەڵكانێكى گێلن هیچ ئاگادارى وەزع نین .
یەكێ لەو هۆكارانەى كە تائێستا نەدركاوە بۆ ناشرین كردنى كورد لە موسڵ دەگەرێتەوە بۆ ئەو دزیە گەورەیەى كى خەسرۆ بەناوى كورد و پارتى كردی ئەوەش لەو كاتەدا بوو كە خەسرۆ رایگەیاند موسڵ بەرامبەر تیرۆرستان شكستى هێنا و داگیر كرا بەلام لە راتیدا ئەم سیناریۆیە دروو بوو لە راستى و مەبەست لەم سیناریۆیەش بەتالان بردنى ئۆتۆمبێل و چەك و كەلوپەلى بنكەكان و پارێزگاى موسڵ بوو لە كۆتاییشدا ئەنجامیان دا و نزیكەى 700 ئۆتۆمبێلیان دزى لە گوندى بەعشیقە حەشاریان دابوو، بۆ ئەم راستیەش سەعید شنگارى شایەدە چونكە ناوبراو بە برادەرێكى پاراستنى گوتبوو ئەمە بگەیینە سەركردایەتى و ناوبراویش ئەوەى رەتكردبۆوە و هیچ لایەكى ئاگادار نەكردبوو، هەروەها نزیكەى 2000 دەمانچەیان دزى و لەگەل تالانكردنى بنكەكانى پۆلیس و بردنى 5500 كلاشینكۆف.
وەك دروست كردنى پەیوەندیش لەگەڵ لایەنە بەعسی و دەزگا جاسوسیەكانى دەوروبەر داود باغستانى راسپاردبوو كۆنتاكتیان لەگەڵ دروست بكات ئامادەیی خۆشی بۆ هاوكاری كردنیان نیشان دابوو بەرامبەر ئەوەى ئەو دەزگایانە خەسرۆ بپارێزن و هەر ئەوەشە واى لە خەسرۆ كردووە بەسەلامەتى بمێنێتەوە لەو جەنجالیەى موسڵ .
ململانێكانى خەسرۆ گۆران و مستەفا مزوریش ، كەماوەیەكى زۆر بوو دژی یەك كاریان دەكرد بۆ ئەوە دەگەرێتەوە مستەفا مزورى پەیوەندى لەگەڵ شیرینى كارگێری لقی 14 هەبوو و خەسرۆش ناوبراوى دوو خستەوە و شرینى ناچارا كرد مێردى پێبكات و هەرەشەشی لە مستەفا مزورى كردبوو گەر واز لە شیرین نەهێنێ.

لە داهتوویەكى نزیك ئەو شوێنانەتان بۆ ئاشكرا دەكەین كە خەسرۆ خۆی تێدا دەشاردەوە بەخەلكیشی دەگووت چوومەتە موسڵ، هەروەها چیرۆكەى ئەو خانووە یەتان بۆ بلاو دەكەینەوە كە چۆن درووستى كردووە چەند دەفتەرى تێ چووە.

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست