ڕزگار عەلی بڕوا ناكات یان خۆى ئەخڵەتێنێ
25/09/2009, 12:00 (GMT+1)

((گۆڕان بۆئێمە باشە)) كەس نیە بە قەد كەركوكیەكان ئازاریان بە دەست ئەم دەسەڵاتەوە چێشت بێت بەو كاتانەى كە لە هەولێرو سلێمانى بوون و بەو كاتانەشى كە لە كەركوكن,كەركوكیەكان ئەو لێپرسراوانەباش ئەناسن كە یەكێتى وپارتى دایانون و ئەوان ئەزانن ئەو كەسانە چى ئەكەن و چۆن بازرگانى بە كێشەى كەركوكەوە ئەكەن و لە سەر حسابى كەركوكیەكان خۆیان دەوڵەمەند كردوە ,ئەو دەسەڵاتەى جەنابتان لە كەركوك ئەیبەن بەڕێوە بە پێى دواین ڕاپۆرتەكان گەندەڵترین دەسەڵاتە بە كورد و عەرەب و توركمانیەوە ئیتر خەڵك چۆن گۆڕانكارى ناكات ,ئەوەتا خۆت ئەڵێیت ((ئهوهشی له سلێمانیو ههولێر ڕویدا، قهت له كهركوك نابینرێتهوه)) ڕزگار على نازانێ ئەو ناهەقى و ناعەدالەتیەى لە شارەكانى هەولێرو سلێمانى هەیە بگرە بە زیادیشەوە ئەم دوو حیزبە لە كەركوكیش كردویانە و بە ڕایى من و ئەو كەركوكیانەى من بینومن و ئەیاناسم گۆڕان بۆ كەركوك باشە , هەڵپەى ئەم جارە ى تاڵەبانیش هەر بۆ ئەوەیە ئەزانێً كەركوكیەكان دەنگ ئەدەن بە كێ ؟ ئەبێت كەركوكیش بگۆڕێ , ئەبێت گۆڕان بگاتە كەركوك و ئیتر لە ئێوەى كە تەنها لە هەڵبژاردەكاندا كەركوكیەكانتان بیر دەكەوێتەوە ڕزگاریان بێت , ئەگەر ئێمەى شارەكانى هەولێرو سلێمانى یەك جار غەدرمان لێ كرابێت ئەوا كەركوكیەكان دەیان جار , ئەوەتا دوایى ئەو هەموو شەڕە شەقەى مام كردى ئەوەتا كەركوكیەكان لە داخى ئێوە ناچن بۆ دۆزینەوەى ناوەكانیشیان , كوردى كەركوك باش ئەزانن ئەوەندەى ئەو دەسەڵاتەى ئێوە بە خۆت و مام و كاكەتەوە گرنگیتان بە توركمان و عەرەبەكان داوە قەت ئەوەندە بۆكوردەكان باش نەبون , ئادەى پێم بڵێ چیتان كردوە بۆ كەركوك ,ئەوە ئەو ئاوارانەى كە گەڕاونەتەوە لە ژێر خێمەكانى سلێمانى و هەولێرەوە بۆ ناو سەربازگەكانى كەركوك و لەو پەڕى ژیانى ناخۆشدان كەواتە پێم بڵێ چیتان بۆ كەركوك كردوە , لێرە هەر ئاوارە و لەوێش هەر ئاوارەن , بۆیە ئەڵێم كاك ڕزگار بڕوا بكە و خۆت مەخڵەتێنە و با تۆش وەكو لێپرسراوەكانى لاى ئێمەت لێ نەیەت لە خۆتەوە ڕمل لێ مەدە دڵنیابە كەركوكیەكان لە ئێمە زیاتر پێویستیان بە گۆڕانەو ئەوانیش ئەڵێن ئەیگۆڕین
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

