
لە دواى كونكرەى یەكیتى لە مانگ 6 ى ئەم ساڵ دا بریاردرا بە كەم كردنەوەى مەڵبەندەكانى یەكێتى پاشان بە لابردنى هەندێك لێپسراوى مەڵبەند بە تایبەتى ئەوانەى كە سەر بە باڵى كۆسرەتین ئەوە بوو لە بەروارى 10/8/2010 بریار درا بە لابردنى (مستەفا چاڵاوى) كە سەر بە باڵى كۆسەرتە لە جێگاى وەستا رسول دانرا بە لێپسراوى مەڵبەندى چەمچەماڵ بەڵام هەردوو جێگرەكەى وەكو خۆیان مانەوە چونكە (ڕیبوار) خۆى بە گشتى دەزانێت هەر چەندە لە هەڵبژاردنى مەڵبەندەكاندا لە سەر حیسابى باڵى ڕیفۆرم دەرچوو بەڵام لە خۆشى و مانەوەى زیاتر لە سەر كورسیەكەى پەشیمان بوویەوە بۆ بە خەتى گشتى جیگرى دووەمیش (ستار سەنگاویە) بەڵى پێشمەرگەیەكى دێرینە بەلام بە هیچ جۆریەك ڕێكخستنى نیە و جەماوەری نیە رێبوار هەر لە دەرچوونیەوە دەستى كرد بە كارى نهینى دژى مستەفا چاڵاوى بۆ ئەوەى لە سەروى خۆى كە مەكتەب رێكخستنە دەست خۆشى لێ بكەن بۆ ئەوەى مۆرى ڕیفۆرمى لە خۆیدا بسڕێتەوە چەندین جار لە گەڵ مستەفا دا قسەیان بە یەكترى كردووە تا ئەو ڕادەى كە كار گەیشتووتە ئەوەى كە خەڵكى ئاسای پیان بزانیت . بە هەر حاڵ ئیسَتا تۆپەكە لە پێ رێبوارە بۆ لێدانى ئەو كەسە نزیكانەى كە سەر بە باڵى مستەفا بون لە ناو مەڵبەندا بۆ ئەوەى بچوكیان بكاتەوە بەڵام وەستا رسول گوێ لە ڕێبوار ناگرێت بۆ ئەوەى مەرامەكانى جێ بەجێ بكات بۆیە هەر لە ئێستاوە (ڕێبوار و محسینى راگەیاند و كاوەى رحیم رەزا و دیمەن و چەند كەسێكى تر لە هەوڵى ئەوەدان كە وەكو پێشتر بكەونە جێاكردنەوەى بەرەى حیزابایەتى هەر چەندە بالێكى كەم هەیە لە ناو مەڵبەند كە سەر بە باڵى وەستا رسول بن بەڵام زیاتر ریبوار كەسی زیاترى هەیە بۆیە ناچار وەستا رسول لە ماوەى ئەم چەند ڕۆژەى پیش ئێستا بانگى ریبوار دەكات و دەڵێت لە سەر خەتى خۆت لامەدا ئەگینا لێتى قەبول ناكەم و پاشان مەكتەب ڕێكخستن بانگێشت دەكەم بۆ ئەم مەسەلەیە . ڕیبوار ئەیەوەێت بە هەر نرخێك بێت خۆى وا پیشان بدات لاى ئەوە كەسانەى كە باڵى ئەو نین بلێت من خەتى گتشیم و كەس ناوتوانیت قسە لەسەر بریارەكانى من بدات بۆ نمونە ئێستا كار لە سەر لابردنى چەند (بەڕێوەبەرێكى گشتى دەكات) چونكە لەسەر پشتگیرى كردنى مستەفا كراوەنەتە بەڕێوەبەر لەوانە (بەریوەبەرى پەروەردە و كاروبارى ئەنفال و هەندى لە قوتابخانەكان و نەخۆشخانەى گشتى چەمچەمال .... هتد) بۆ ئەوەى بتوانیت كەسانى نزیك لە خۆى بكاتە ئەو جێگایە بۆ ئەوەى مۆرو ئیمزاكانى خۆى كارى بكات بۆ مەرامەكانى خۆى چونكە ئێستا بریارەكانى نیخوات لە ئەو جیگانە با بینە سەر (شیخ محسن) ئەم كاركێر مەڵبەندە لە پێش 25 ى 7 ساڵى پار خۆى وەكو كادرێكى گۆڕان لە ناو بازارو مەڵبەند و شوێنە گشتیەكاندا خۆى نیشاند بەڵام بە پارەیەكى كەم پەشیمان بویەوە چونكە لەوكاتەدا خەریكى دروست كردنى خانوو بوو ئەوەى بە بڕى (50.000) هەزار دۆلار پەشمان بویەوە بەڵام بە پێ زانیاى من بێت لە ژێرەوە كار دەكات بۆ گۆڕان سەر بە شیخ محمدى ئامۆزایەتى لە سلێمانى كە ئەوە گۆڕانە لە گەڵ ئەو كار دەكات چونكە ئەم زاتە بەردەوام حەز بەكارێك دەكات لە ناو مەڵبەند كە بەبێتە ئاژاوە نانەوە یاخود بلێن بۆ تیك دانى باردوخى ناو مەڵبەند من لێرەدا مەبەستم ئەوەیە كە بە وەستا رسول بڵیم ئەگەر گویى لە بریارەكانى ریبوار و دارو دەستەكانى بگریت ئەوا وەكو زۆر زوو لە ناو خەڵكى ریكخستن و چەممەماڵ هیچ گۆڕانكاریەك ناوتوانیت بكات چونكە شەوى 8 لەسەر 9 پیش ئەوەى وەستا رسول بێت لە ماڵى خۆیان كوبونەویەكى ئەنجام دا لەگەڵ (شیخ محسن و ئارام و كاوە رحیم رەزا و چەند كەسێكى تر بۆ ئەوەى كە خۆیان حەزیان لی بیت و مەرمیان بیت بیكەن بۆیە لەوانەیە وەستا رسول نەتوانیت دەرەقەتى ئەم هەموو گورگانە بیت . جا من لێرەدا مەكتەبى ڕێكخستن ئاگادار دەكەمەوە بۆ ئەوەى كە چیتر ریبوار نەهێلن لەوە زیاتر پێ ی لە بەڕەكەى خۆى دەربهێنێت چونكە زۆر لە خۆى بایى بووە كە مستەفا لادرا بەڵام ئەم وەكو خۆى مایەوە لاى خەلكى وتویەتى مەكتەب ریكخستن دەستى خۆشیان لى كردووم بۆ ئەوەى كارەكانم زۆر بە باشى ئەنجام ئەدەم بۆیە منیان وەكو خۆى هێشتەوە لە سەر پایەكەم .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست