وەزارەتی ناوخۆی هەولێر هەڕەشە لە چەکدارەکانی دەکات کە نابێت دژی داعش شەڕ بکەن
01/09/2015, 23:01 (GMT+1)

ئەو ئاگادارییانە ئەوەندە قێزەوەندن، مرۆڤ لە ئاستییدا دۆش دادەمێنێت، ئەوەش پیئسان دەدات کە دەسەڵاتی کوردی هەمووی لە کەسانی ناپاک و خائین پێک هاتووە، خیانەت و ناپاکییان گردووە بە یاری منداڵان.
لەیەکێک لەو نامانەدا ئاوا نووسراوە:
ئاگادارکردنەوەی وەزارەتی ناوخۆ
(نهێنی و تایبەت)
بۆ هێزەکانی پۆلیسی ناوخۆ
ئاگادارتان دەکەینەوە کە بەبێ بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ هیچ جم و جۆڵ و هێرشێک بۆ سەر چەکدارانی دەوڵەتی ئیسلامی لەم سنورانەی کە پارتی دیموکراتی کوردستان تێیدا باڵا دەستە …… بەبێ بڕیاری جەنابی سەرۆکی هەرێمی کوردستان تەنها لە حاڵەتی بەرگریدا دەبن وەزارەتی ناوخۆ کاردانەوەی دەبێت بەرامبەر سەرپێچی کاران لە هەر پۆست و پلە و پایەیەکدا بێت.
هەربژین
1- دەزگای ئاسایش
2- هێزەکانی زێڕەڤانی
3- پاسەوانی سنوور


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەت:
گشتی



