سایه که‌ریم وەک دیاردەیەک لە ژێر ده‌سه‌ڵاتی بنەماڵەی بارزانی و تاڵه‌بانی
01/07/2019, 8:14 (GMT+1)

سایه که‌ریم خۆی له چاوپێکه‌وتنی دواییدا له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕی (پشتی نیوز) ده‌ڵێت: من موچه‌م هه‌یه.. پێشتریش له ڤیدیۆیه‌کی یوتیوبدا ده‌ڵێت: که‌س ناتوانێت من بگرێت، هه‌روه‌ها له یه‌کێك له ئه‌کاونته‌کانی فه‌یسبوك به ناوی سایه که‌ریم ئه‌م وێنه‌یه ده‌بینرێت که چه‌کێکی تایبه‌ت و پێشکه‌وتوو دانراوه له‌گه‌ڵ کۆمپیوته‌رێک.
ده‌شێت به ساده‌یی بپرسین زۆر ئاسانه دۆزینه‌وه‌ی که‌سێك له ڕێگای به‌کارهێنانی هێڵی ئینته‌رنێته‌وه (به‌هۆی بوونی چه‌ند هێڵێكی دیاریکراوی خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێت له سلێمانی) که ئه‌و هه‌موو چالاکیه زۆر و به‌رده‌وامه، دەرکردنی ئەو فلیمە پۆرنانە، بەبێ ترس، له لایه‌ن یه‌ك که‌سه‌وه نییە ئەگه‌ر راست بێت و سه‌رانی یه‌کێتی بیانه‌وێت. پاشان ئه‌و ده‌ڵێت سه‌فه‌ری نه‌رویجیش ده‌که‌م، گوایا له کوێوه ئه‌و سه‌فه‌رانه ده‌کات؟ ئه‌م پرسیارانه له داهاتودا وه‌ڵامه‌کانیان ده‌رده‌که‌وێت.
با خوێنەر بە هەڵە تێنەگات، کە ئێمه قسه‌مان له‌سه‌ر ئازادی تاکه که‌س نییه، ناشڵێین ئه‌م کاره باشه یان خراپ، ئه‌و به‌شه بۆ رای خەڵکیی و تاکه بە تاکی کۆمەڵگا جێ ده‌مێنێت، به‌س ده‌مانه‌وێت خوێندنه‌وه بۆ ئه‌رزی واقیع بکه‌ین، بزانین ئایا ئه‌م دیارده‌یه تا چه‌ند وه‌ك ئه‌فیونی لەناوماندا ده‌ور ده‌بینێت؟ چەند کچ و ژنی کورد چاوی لێدەکەن و لایان ئاسایی دەبێت، بەتایبەتی لە کاتێکدا کورد لە باشوور لە حالەتی مان و نەماندایە، ئایا ده‌سه‌ڵاتی مافیای یه‌کێتی و پارتی سود لەم دیاردەیە دەبینن؟! له‌مه‌دا دەپرسم: ئایا ئەوە بە به‌رنامه و هاندان، هەروەها پشتیوانی دەسەڵاتدارانی کوردی نییە. هەڵبەت لە وێنەی ئەو چەکەوەک کەمێک وەڵامی گومانوی وەردەگرینەوە. جگە لەمە کاتێك به‌ها ره‌وشتیه‌کان لاواز دەبن ئه‌وا له‌بارترین ژینگه ئەم جۆرە دیاردانە دروست ده‌بن و سەرهەڵدەدەن. دەسەڵاتی بنەماڵەی بارزانی و تاڵه‌بانی وەک ڤایرۆسێکیش هۆکاری دەرکەوتنی ئەم دیاردەیەن، لایەنی کەم هاریکارن بۆ پەرەسەندنی، هه‌رچه‌نده ئه‌وان زۆر له مێژه ئه‌و کارانه په‌ره پێده‌ده‌ن و ژێر به ژێر خۆشیان نوقمی ئه‌و ده‌رده بوون ، به‌ڵام ئه‌وان وه‌ك هه‌میشه له کاری به‌رده‌وامدان دژی هه‌موو ره‌سه‌نایه‌تی و رەوشتی مرۆڤدۆستی و ماف و بێنرخکردنی ژن.... کار دەکەن.
ئەوەی کۆمینت و را جۆراوجۆره‌کان له‌سه‌ر ئه‌م باسه گه‌رمه زیاتر به‌رچاو رونی به خه‌ڵك ده‌دات.
رزگار حەمە لاو
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەت:
گشتی
بابەتە پڕبینراوەکان
























