ئێران لە سەرەتایی گۆڕانکاری سیتەمی سیاسیدا دەگوزەرێت
22/11/2019, 10:00 (GMT+1)

ئێران لە ئەمڕۆدا تووشی شکستی دەسەڵاتی ناوخۆی بووە و چیتر ناتوانێت برەو بەمانەوەی خۆی بدات بۆیە ھێزی سەرکووتکاری و چەکداری سێدارە بۆتە چەکوشی داپڵۆسین ھەموو دژبەرەکانی. ئەگەر چی بونیادی دەوڵەت لە ئێران لە قوڵایی مەزھەبیدا ھەموو جومگەکانی کۆمەڵگایی لەسەر بنەمایی ئارەزوومەندانەدا قۆرخ کردووە و وەھمی لەناوچوونی مەزھەبی و ئێرانی وەک مانەوەی دەسەڵاتی ولایەتی فەقێ بە بنەماگرتووە، دەیەوێت وەک نوێنەری شیعی و ئیسلامی برەوبدات بەدەسەڵاتی خۆی.
ئەمڕۆ ھەموو بنەماکانی جومگەکاکانی دەوڵەت ھەژانێکی بەخۆیەوە دەبینێت ھەرچەندە لەناوخۆی ئێراندا بەرەیەکی بەھێز بۆ گۆڕانکاری دەسەڵاتی سیاسی نییە وەک پۆزسیۆنێک ڕێکخراو بێت، بەلام ئەمەش بەمانایی ئەوە نییە کە ھێزێکی دژە دەسەڵات بوونی نەبێت، بێگومان سەرھەڵدان و خۆپیشاندانەکانی ئێران دەرئەنجامێک نیشان دەدات کە کۆمەڵگای ئێران بەگشتی ئامادەکاری خۆرسکی سەریھەڵداوە بۆ گۆڕانکاری و ژیانێکی نوێ کە گەل خۆی نوێنەرایەتی دەکات، بێشک ڕۆژھەلاتی کوردستانیش کە کێشەی نەتەوەی و ئازادی و دیموکراتی ھەیە، ھەمیشە لە ململانێیەکی بەردەوامدا تێکۆشانی کردووە. بۆیە لە قۆناغی ئەمڕۆدا خاوەن پرۆژەو پەرپێکتیڤی سیاسی و چارەسەری خۆیەتی چ بۆ ڕۆژھەلات و ئێران بەگشتی. بۆیە گرنگە کە تواناکان ھەموو پۆڵێن بکرێت بۆ ستراتیژێک کە بەکەمترین زیان بگەینە ئامانجەکان و بتوانین ڕۆڵی پێشەنگ بوون لە گۆڕانکاریەکان بەبنەماگرین.
بۆیە دەبێت ئەم خۆپیشاندان و سەرھەڵدانانە ببێتە بنەمایەکی بەھێز بۆ خۆ ڕێکخستن و ئامادەکاریەک کە فشارێک بۆ گۆڕانکاری سیستەمی سیاسی لە ئێراندا پێش بکەوێت، کە پشت بەستوو بەھێزی ناوخۆی بێت و ھەوڵدان لەسەربنەمایی گۆڕانکاریی دەستووری و سیاسی بێت، ھەڵدان بۆ بەرەیەکی بەرفراوان بکرێت کە نوێنەرایەتی ھەموو پێکھاتەکانی ئێران لەخۆی بگرێت.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەت:
گشتی
بابەتە پڕبینراوەکان



























