ئه‌مه‌یه په‌یامه‌كانی كازمی بۆ سه‌رانی هه‌رێم
10/09/2020, 22:03 (GMT+1)

ئه‌گه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه سه‌رانی هه‌رێم به هاتنی كازمی له خۆشیا شاگه‌شكه‌بوون، به‌ڵام دواتر زانیان كه مامه‌ڵه‌ی به‌و شێوه‌یه‌ی ئه‌مان نیه و له‌كاتی بوون به سه‌رۆك وه‌زیران زۆر جیاوازتره له‌و كاته‌ی هاوڕیی كه‌سی ئه‌مان بووه و مامه‌ڵه‌ی به‌رپرسانه‌ی له‌به‌رچاوگرتنی كۆمه‌ڵێك بنه‌مای بنه‌ڕه‌تی ده‌وڵه‌تی گشتی تێدایه و فشاری گشتی هه‌مه‌ڕه‌نگ و به‌رژه‌وه‌ندی عیراقی له‌به‌رچاوه و شته بنه‌ڕه‌تیه ده‌وڵه‌تیه‌كان به هاوڕێیه‌تیه‌كی سه‌ره‌ڕێی و قۆناغێكی كه‌سی خۆی، به به‌رپرسیارێتی راسته‌قینه‌ی كه‌سی ده‌وڵه‌تی ناگۆڕێته‌وه. دواتر كه ده‌سه‌ڵاتی هه‌ریم ئه‌مه‌یان بۆ ده‌ركه‌وت، له‌به‌ر باری ناهه‌مواری خۆیان كه‌وتنه نه‌رمه گله‌یی و ره‌خنه‌ی سوك له‌مه‌ڕ هه‌ڵوێست و بۆچون و ره‌فتاره‌كانی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم نه‌ك له‌گه‌ڵ هه‌رێم وگه‌لی كوردستان. واته له فریادره‌سی قه‌یرانی قووڵی هه‌رێمه‌وه گۆڕا بۆ كه‌سێكی ئاسایی هاوشێوه‌ی ئه‌وانه‌ی پێش خۆی و هیچ جیاوازیه‌كی نه‌بوو له‌گه‌ڵ عه‌بادی و مالكی له بۆچون و ره‌فتار ومامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ پرسه‌كان و به تایبه‌تی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ سه‌رانی هه‌رێم و ده‌سه‌ڵاته حزبیه‌كه‌ی، ئه‌وه‌ی ده‌رخست كه ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی عیراق به‌پرسیارێتی قورسی خستۆته سه‌ر و گرنگی به دوا ڕۆژی ده‌دات و نایكاته قوربانی هاورێیه‌تی و ناسیاوی كه‌سیی خۆی .
ئه‌مڕؤ ده‌ركه‌وت كه كازمی چیی ده‌وێت و هه‌ڵویستی چۆنه، ئه‌مڕۆ له به‌رنامه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی و ئه‌و جێگایانه‌ی سه‌ردانی ده‌كات كۆمه‌ڵێك په‌یامی گه‌یانده ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم، ئه‌گه‌ر لێی تێبگه‌ن و به‌رده‌وام نه‌بن له بیركردنه‌وه له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سی و ره‌فتار له‌سه‌ر میزاجی شه‌خسی خۆیان نه‌كه‌ن و به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سی حزبی و تێكه‌ڵ به به‌رپرسیارێتی ده‌سه‌ڵاتداری هه‌رێم نه‌كه‌ن و هاوڕێیه‌تیه كه‌سیه‌كان له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌نده‌یه ره‌سمی و ده‌وڵه‌تیه‌كان تێكه‌ڵ نه‌كه‌ن (باوه‌ڕ ناكه‌م ئه‌وه بكه‌ن). ئه‌و په‌یامانه‌ش له‌مانه‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه:
* سه‌ردانی ده‌روازه سنوریه‌كانی هه‌رێم له پاش هه‌وڵدانی بۆ دهستگرتنهسهر ده‌روازه سنوریه‌كانی عیراق و گه‌ڕانه‌وه‌ی داهاته‌كه‌ی بۆ ده‌وڵه‌ت و ده‌رهێنانی له‌ده‌ست میلیشیا حزبیه‌كان و كه‌سایه‌تیه حزبیه چه‌كداره‌كان، ئه‌وه ده‌گه‌ینێت كه هه‌یبه‌تی ده‌وڵه‌ت له پێش هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندی و په‌یوه‌ندیه‌كه و ده‌روازه سنوریه‌كانی هه‌رێمیش هاوشێوه‌ی ده‌روازه‌كانی دیكه‌ی عیراقه بۆ ئه‌و.
*سه‌ردانی ئه‌و شوێنانه‌ی كه رژێمی توركیا بۆمبارانی كردوون په‌یامێكی دیكه‌یه كه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ده‌رودراوسێ ئه‌ركی ناوه‌ندی ده‌وڵه‌ته و پهیوهندیهلابهلا حزبیه‌كان هیچ به‌هایه‌كی نیه بۆ ده‌ڵه‌ت و چاوپۆشی لێناكرێت.
* سه‌ردانی هه‌ر سێ پارێزگاكه به‌داخه‌وه له ناوه‌خنی خۆیدا ئه‌وه پیشان ده‌دات كه مامه‌ڵه‌ی كازمی له‌گه‌ڵ هه‌رێم هاوشێوه‌ی مامه‌ڵه‌كردنیه‌تی له‌گه‌ڵ پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست وخواروی عیراق، واته هه‌وڵێر وسلێمانی و دهۆك هاوشێوه‌ی به‌سره و رومادی و نه‌جه‌فه بۆ ئه‌و و وه‌كو سه‌رۆك وه‌زیره‌كانی پێش‌و نیه كه وه‌كو ده‌وله‌ت ته‌نها سه‌ردانی پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان بكات.
* ده‌یه‌وێت ئه‌وه به شه‌قام بگه‌یه‌نێت كه سه‌رجه‌م پارێزگاكانی هه‌رێم له‌چاو ئه‌ودا یه‌كسانن و ئه‌مه‌ش په‌یام و واتایه‌كی تایبه‌تی خۆی هه‌یه بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی داهاتوو.
* ده‌یه‌وێت له‌م سه‌ردانه راوبۆچون و پێشوازی خه‌ڵك بزانێت و راوبۆچونی ئه‌وان بپێوێت واته ( جس نبضی) خه‌ڵكی كورستان بكات و له‌سه‌ر ده‌رئه‌نجامی ئه‌و كار‌و مه‌به‌سته هه‌نگاوه‌كانی خۆی له هه‌ڵبژاردنی داهاتودا بنێت.
بۆیه، ده‌بێت سه‌رانی هه‌رێم له‌م په‌یامانه تێبگه‌ن و بزانن كه كازمی هاوشێوه‌ی مالكی و عه‌بادی نیه و به‌ڵكو هه‌نگاوه‌كانی له خودی به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سی و حزبی ئه‌وان ده‌دات و به‌داخه‌وه له دواجاردا به قورسی له‌سه‌ر هه‌رێم و پێگه‌كه‌ی و ئه‌و هه‌ژمونه‌ی ده‌كه‌وێت و ئه‌و جێگه‌یه‌ی نامێنت كه بۆ سی ساڵه له‌سه‌ر حسابی ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵك په‌یدای كردووه. به‌ڵێ ده‌بێت سه‌رانی هه‌رێم به‌م په‌یامه ئاشكرا‌و راسته‌وخۆ و روونانه‌ی كازمی تێبگه‌ن كه ئامانجی دوورمه‌ودا و ستراتیجی خۆی هه‌یه و زۆر جیاوازه له وانه‌ی پێشوو، بوڵام ئه‌وه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وان ده‌دات و گه‌لی كوردستانیش له لایه‌كه‌وه ئه‌گه‌ر به سوككردنی چڕنوكی ئه‌م به‌رپرسانه‌ی هه‌رێم قازانج بكات به‌ڵام به‌داخه‌وه بۆ ئامانجه گه‌وره‌كه گه‌وره‌ترین زه‌ره‌ر ده‌كات و سه‌رانی هه‌رێمیش جگه له قوتاربونی خۆیان له‌م قه‌یرانانه نه‌بێت ئه‌گینا بۆ نه‌مانی هه‌لی به‌دیهێنانی ئاواته‌كانی گه‌لی كوردستان مێشیش میوانیان نیه.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەت:
گشتی
بابەتە پڕبینراوەکان













