جیهانێکی قیزەون
15/05/2020, 13:13 (GMT+1)

![]() |
| فۆتۆگرافی |
هەرچەندە بە پێی وتەی کاک محەمەد گۆران (Muhamad Goran ) لەسەر پەیجی فەیسبوکی خۆی، ئەم کەسایەتییە هەژار نییە و دوو خانووی هەیە و ژنەکەی سەیارەیەکی گرانبەهای هەیە و ماڵێکی گەورەش، بەڵام با ئەمەیان بخەینە لاوە.
هێندەی پێ نەچوو کەسێکی تر، کە خۆی ناوناوە هونەرمەند هاتووە ئەم فۆتۆیەی کۆپی کردۆتەوە بە رەنگی ئاوی . لەسەر پەیجە کۆمەڵایەتیەکان وەک کارێکی هونەریی بەرز باسیان لێوە کرد، بە بێ ئەوەی کەسێک باسی کۆپی کردن بکات. پاشان لە گەلەریەک ئەم کارە کۆپیکراوە فرۆشراوە بە 6500 دۆلار. خۆ ئەگەر من لە جێی ئەو فۆتۆگرافەرە بوومایە ئەوا شکاتم لەو کۆپیکەرە دەکرد، یان پێ دەچێت لە کوردستان کۆپی کردن وەک لە وڵاتی چین بە هونەر بناسرێت.
![]() |
| کۆپی فۆتۆگرافیەکە بە بۆیەی ئاوی |
ئینجا بۆ ئەوەی چیرۆکەکە هێندەی تر قیزەون بکەین کابرای کڕیاری کارە کۆپیکراوەکە، فۆتۆگرافەرێکی بانک کردوە و وێنەی خۆی چرکاندوە لەو کاتەدا کە پارەی تابلۆ کۆپیکراوەکە دەدات بە کابرای هەژار، وەک چۆن کەسانێکی تر بەتەبەقە هێلکەوە ئەم کارانەیان دەکرد، هەتاوەکو هەموو کوردستان بزانێت کە گوایە خێری کردووە.
![]() |
| خێرمەندێکی درۆزن |
بینیمان چۆن کارێکی هونەری جوان چەندەها کاری قیزەوندی ناشرینی بەدوای خۆیدا هێنا، ئەمەش خەتای فۆتۆگرافەرەکە نەبوو خەتای ئەو ئەقڵەیە کە لەو ولاتەدا حوکم دەکات. خۆ ئەگەر ئەو وڵاتە تۆزێک مەعریفەی تێدا بوایە ئەوا کاری فۆتۆگرافەرەکە دەفرۆشرا وەک کارێێکی هونەری بەرزو ڕۆژنامەوانێکیش بە چەند دێرێک باسی لەو کارە هونەرییە دەکرد، دەبووە باسێکی دەولەمەند بۆ گیروگرفتی هەژاران لە کوردستان .
ئەم ژیانە چەندە قیزەون و بێ مانایە، ئەم رووداوانە دەبوایە بوونیان هەر نەبوایە، لەم چیرۆکەدا باسی هونەرمەندێکی درۆزنیان کرد، باسی هەژارێکی درۆزنیان کرد، باسی خێرکەرێکی درۆزنیش دەکەن. تەنها باسی هونەرمەندێکی ڕاستەقینەیان نەکردووە.
لینکی پەیجی کاک Muhamad Goran لەسەر باسی ئەم کەسایەتییە کە کەسێکی هەژار نییە:
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەت:
گشتی
بابەتە پڕبینراوەکان



























