چاکسازی بە دز و گەندەڵ و پیسخۆر ناکرێت
25/08/2020, 7:38 (GMT+1)

لە سەرەتای دەستپێکردنی کابینەکەیەوە زۆر بە چری ڕۆژنامەنوسان و چالاکوانانی مەدەنی کردۆتە ئامانج ، کە تاوەکوو ئێستا توشی لێدان و سوکایەتی پێکردن و ئەشکەنجەدان و زیندانی کردنی دەیان ڕۆژنامەنوس و چالاکوانی مەدەنی بوەنەتە ئامانج .
ئەمە جگە لەوەی ستافێکی لە ڕۆژنامەنوسانی لە نوسینگەو مەکتەبەکانی نزیک خۆی کۆکردۆتەوە ، دەیان پەیج و ئەکاونتیان بۆ پشیوانی لێکردن و ستایشکردنی خۆی بە کارھێناوە، لە ڕێگەی ئەم ستافەوە پارەیەکی بێ شوماری بۆ ھەڵرشتوون تا کێیان نەوێت قسەو تومەتی بۆ ھەڵبەستن و سوکایەتی پێ بکەن . سەرەڕای ئەمانەش لە ھەمووی گرنگتر و گەندەڵتر دامەزراندنی دەیان کەسیتر کە بە ئارەزوی خۆی پلەی پێ داون کە زۆربەیان بە وەزیر و بەڕێوەبەر و ڕاوێژکار لە جێگا جیاوازەکاندا دامەزراندووە
مەسرور بارزانی زۆر بێ باکانە و نا دادپەروانە دژ بە یاسا بە مەبەست پلانی بۆ داناوە ، کە ئەم کارانەی بە نوسراوی نھێنی ھەموو دامەزراندووە . بە وتەی شارەزایانی چاودێر لە دەستەڵات لە ھەرێمی کوردستان بەرزکردنەوەی پلە و تەعین بون واتا دامەزراندنی ھەندێک لەو کەسانە لە دوای مانگی دەی ساڵی ٢٠١٩ ەوە بووە . ئەویش ڕێک دەکاتە دوای گفتوگۆی پەرلەمان و حکومەت و لە سەر یاسای بودجە و دوای پەسەندکردنی لە ساڵی تازەی ٢٠٢٠ دا ، کە ئەمەش ئەوەمان پێ دەڵێت سەرەتای ناشەفافی و نیەتی گەندەڵی و نا ڕونی لە دەسەڵات و نا پاکی و نەبونی چاکسازی و بێ متمانەی نیشاندەدات،
کە چۆن ھەلی قۆستۆتەوە لە وروژاندنی ئەم بابەتە و گەرمی باسەکەدا بە پلان چەندین کەس لە نزیکی خۆی دابمەزرێنێت . ئەگەر ئێمە بێین سەیر بکەین وا نزیک ساڵێک زیاترە بە سەر کابینە نوێکەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی دا تێ پەڕیووە

یەکێک لە کارەکانی حکومەتی ھەرێم و پارتی و خودی مەسرور بارزانی ئەوەیە تێپەڕانی یاسای بە ناو چاکسازیە ، ئەمەیە خۆڵ کردنە چاوی خەڵک و ھەردوو شەریکە دزی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و گۆڕانە ، بەڵام مەسرور بارزانی زۆر زیرەکانە لە پشتی یاساوە نا دادپەروانە دژی ھەمان ئەو یاسایە وەستاوەتەوە و کارەکانی بە نھێنی ئەنجام داوە .
لە گەڵ ئەوەشدا ئەمە ھێشتا یاسا پەسەند کراوەکە تەنھا قسەی سەر کاغەزە و ھیچ ڕوناکاییەکیش نیە بۆ جێبەجێکردنی . لەگەڵ ئەوەشدا پلە بەرزکردنەوە و دامەزراندنی ئەم کەسانە تەنھا و تەنھا بۆ ئەوە بووە موچە و ئیمتیازاتەکانیان بەرزتر بێت
خۆ زۆرێکیان ھەمان کاری پێشوو تر دەکەنەوە جگە لە ھەندێکیان نەبێت کە کارەکانیان گۆرانکاریان بە سەردا ھاتووە ، بە پێی ھەڵسەنگاندنی چاودێران لە دەسەڵاتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێن : بەرزکردنەوەی پلە و دامەزراندن دەکەونە چوارچێوەی گەندەڵیەوە
ئەوەی لە پێشووتر باسمان زۆربەی ئەم کەسانە ئەسڵەن نە وەزیر و نە ڕاوێژکارن نە بریکاری وەزیرن ئەمانە تەنھا و تەنھا بۆ ئیمتیازی موچەی بەرزتر بووە ئەو عینوانە پیشەیان پێ بەخشراوە، دەبوو پێشووتر ئەو پۆستانە بۆ ڕای گشتی و خەڵک حکومەت باسبکرایە تا ببوایەتە جێگەو بڕوای خەڵکی،
چونکە ئەو جێگایانە کەسی تایبەتمەند و شارەزاو لێھاتوی پێویستە وە دەبێت ئەم کەسانە بە شێوەیەکی جوان و شایستە و وە بە ڕون و ئاشکرای دامەزراندیان بۆ بکردنایە نەک بە شێوەیەکی شارەاوە و نھێنی بێت . دواتر ئێمە لەم کاتی ھاتنی پەتای کرۆنا و تایبەت ئەو تەنگەژە داراییەی کە جیھان و وڵاتی ئێمەشی گرتۆتەوە پێویستی بەم ھەموو کەسە نەبوو ئەو ھەموو پارەیە بە ھەدەر بڕوات.
وە یەکێکیتر لەو کارە گەندەڵیانەی دەسەڵاتدارانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەم چەند ساڵەی دوای ، پلە بەرزکردنەوەی کادر و بەرپرسانی پارتی و یەکێتی بووە. تەواوی ھێز و لایەنە سیاسیەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە سوپەرمارکێتەکەی مەسرور بارزانی دا
دەیەوێت خواری و خێچی و لارییەکانی چەند ساڵی پێشووش بەمە ڕاستبکەنەوە. لە گەڵ ئەوەشدا ئەو ئەمر ئیداریە نھێنیانەی مەسرور بارزانی دەریکردون کە لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانەوە دەستکەوتون ، ئەوەمان بۆ دەردەخەن کە مەسرور بارزانی ئەسڵەن نە گوێی پێداوە نە خەڵک و لایەنە سیاسیەکانی تری بۆ گرنگ بوە وە خۆی گەورەترین پێشێلکەری ئەو یاسایە بووە خۆی بانگەشەی بۆی دەکرد و شانازی پێوە دەکرد وھەر خۆشی پێشێلیکرد.
بە پێی چەند دۆکێمێنتێکی نھێنی و تایبەت مەسرور بارزانی ڕۆژی ١٩ ی مایسی ٢٠٢٠ فەرمانی پەسەند کردنی ناونیشانی تازەی خولی چوارەمی ھەڵبژاردنی ئەکادیمیای کوردی بۆ پێنج شەخس دەرکردوە :
١. پ.د.عبدالفتاح عەلی یحی . سەرۆک بە پلەی وەزیر .
٢.د.نجات عبدوڵا عەلی . جێگری سەرۆک بە پلەی ڕاوێژکار.
٣.محەمەد باقی أمین . ڕاوێژکار
٤.پ.د.فاروق عمر صدیق. ڕاوێژکار
٥.پ.د.محسن محەمەد حسین.ڕاوێژکار.
ئەمانە و زۆرێکیتر بە نوسراوی فەرمی و نھێنی بە واژی خودی مەسرور بارزانی پلە بەرزکردنەوەیان بۆ ئەنجام دراوە ، ئەمە لە کاتێکدا بەشی ھەرە زۆری ئەوانەی دامەزراون و پلەیان بەرزکراوەتەوە پێش پەسەند کردنی یاسای چاکسازی بووە کە بە ھەموو جۆرێک دامەزراندن و پلە بەرزکردنەوە ڕاگیراوە.
لە گەڵ ئەوەشدا مەسرور بارزانی یەکێکیتر لە کارە نا یاسای و فێڵەشەرعیەکانی تری دامەزراندنی ھەندێک لە کەسە نزیکەکانی خۆی وە تازەگەری لە ھەندێک پۆستدا کردوە واتا فێڵی کردوە لە دانانی ھەندێک پۆست وەک ڕاوێژکاری کاروباری قوتابیان و ڕاوێژکار بۆ کاروباری ڕێگاوبان و ڕاوێژکار بۆ خوێندنی باڵاو پەروەردە.
ھەروەھا یەکێتی نیشتمانی کوردستانیش بە دەر نیە لەم گەندەڵیە خودی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران چەند کەسێکی پلە بەرزکردۆتەوە کە ٣ بۆ ٤ کەسی دەبن بە بەرزکردنەوەی پلە و راژە گواستەوەی ئەو کەسانە ، مەسرور بارزانی ئەمەی بۆیە کردوە کە تا دڵی تاڵەبانی ڕازی بکات وە نەتوانێت ڕەخنەی لێبگرێت .
پرسیار لێرەدا دروست دەبێت ئێمە سەرباری ئەوەی لە ئێستادا حکومەتی ھەرێمی کوردستان خۆی دەناڵێنێت بۆ موچەی فەرمانبەرانی چ پێویستی بە قورس کردنی زیاتری حکومەتە، وە خەڵک دەبێت بپرسێت حکومەت بۆ موفلیسە و حیزبەکان دەوڵەمەندن ھۆکار چیە؟
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەت:
گشتی
بابەتە پڕبینراوەکان