<

ئێمە و ئێوە

26/03/2023, 22:19 (GMT+1)
• مناڵەکانی شار شیری خۆیان دایە مناڵەکانتان، کەچی ئێوە باخچەی منالەکانمانتان  ڕووخاند و کردتان بەسۆپەر مارکێت بۆ خۆتان.
• ئێمە بنکەی ئەدەبی و هۆڵی کۆنسێرت و گۆڕەپانی وەرزشیمان بنیات نابوو، ئێوە کرتان بە یانەی شەوانە و قومارخانە و خانەی لەشفرۆشیی.
• ئێمە لەگەل خۆماندا دەمانبردن بۆ سەرچنار و قلیاسان و باخی گشتی، کەچی ئێوە دارو درەختەکانیانتان سوتاند.
• ئێمە لە هەر گەرەکێکدا ئاوازێکی ناسکی کوردانەمان بە گوێتاندا دەچرپاند، ئێوە ماڵەکانتان کردە بنکەی پۆلیس و سەربازخانە، تەنیا دەنگی ناسازی تەقە و کوشتمان لێدەبیست.
• ئێمە ماڵمان بۆ کردنەوە ئێوە لاقەی کچانی شارتان کرد.
• ئێمە خانووومان بۆ چۆل کردن تا کو ئێوە تیایدا بژین 
ئێوە زەوتتان کرد و لەسەر خۆتان تاپۆتان کرد.
• ئێمە خۆمان کردە خاوەن  مردووەکانتان و شین و شەپۆڕمان بۆ کردن 
ئێوە لەگەل شین و شەپۆرەکانماندا هەرچی گردی شارە  لە مردووەکانی خۆتان تاپۆ کرد.
• ئێوە دراوسێکەمتان لە ماڵی خۆی دەرکرد و ماڵە لەشفرۆشێکی هاوردەتان تیا جێگیر کرد.
لەو ڕۆژەوە نە دراوسێیەتی مانای ما و نە دراوسێ تامی خۆی ما. 
• ئێمە کردمانن بە شەریکی دوکانەکانمان ، ئێوە شەریکەکانتان کوشت و دوکانیشتان بۆ خۆتان تاڵان کرد.
• ئێمە ماڵی پاریزگامان ئازاد کرد، ئێوە لەسەرخۆتان تاپۆتان کرد و بۆ کوشتنی خەڵکی شار دۆشکەتان لێ جێگیرکرد.
• ئێمە شەهیدی زۆرمان دا ئێوەش بە ناوی شەهیدەوە  بست بە بستی  بەخشی بە کۆیلەکانتان.
• ئێمە خۆمان دایە بەرگوللە تا بەر ئێوە نەکەوێت، ئێوە لاوانی شارتان خەڵتانی خوێن کرد.

بەڵام ئەوەی تەنیا شتێکە کە ڕوونە:
•  ئێمە خەڵکی ئەم شارەین و ئێوەش داگیرکەر.
•  ئێمە دەمێنینەوە  و ئێوەش شاربەدەردەکرێن.

ئامانج مەلا عەلی
ستۆکهۆلم
2020-12-02
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان