<

کۆماری ئیسلامی و سێدارەی ئێران دەنگی ئازادیخوازی بە کوشتن و سێدارە کۆتای نایەت

04/02/2024, 18:58 (GMT+1)
بەرەبەیانی ئەمڕۆچوار گەنجی کورد لەلایەن ڕژێمی سێدارەی ئیران   لەپەتدران و ڕۆحی پاکیان سپاردە ڕێگای ئازادی، بێگومان دەوڵەتی فاشست و سێدارەی کۆماری ئیسلامی بە هەموو شێوەیەک هەوڵدەدات دەنگی ئازادیخوازی  لەهەناوی ئێراندا سەرکووت بکات،  بۆئەوەی هەژموونی دەسەڵاتی چەوسانەوەی خۆی بەردەوام بکات. 
لەسەروبەندی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە و هێرش و پەلاماری تەیاری ئێرانی لە ناوچەکە و هەڕەشەکانی ئاسایشی ناوچەکەی خستۆتە قۆناغێکی دژوار ڕۆژبەڕۆژ ئاڵۆزی زیاتر باڵ بەسەرناووچەکەدا دەکێشێت.چونکە کۆماری ئیسلامی پەت و سێدارەی ئێران لەناوخۆدا تووشی کێشەی ئازادی و دیموکراتیک و ئابووری کۆمەڵایەتی قوڵ بۆتە لەم ساڵانەی دوایدا بە تایبەت هەردەچێت کێشە ناوخۆیەکان پایەکانی دەسەڵات دەهەژێنێت و بڵێسە و گڕوکڵپەی دەنگی ئازادی خەوی ئاخوندەکانی زڕاندووە و هەر تروسکەیەک وەک بڵێسەیەکی گەورە دەبینن بۆیە بە هەموو شێوەیەک لەسەرکووتکاریدا دەست ناپارێزن، بۆ ئەوەی چاوی گەلانی ئێران چاوترسێن بکەن و دەسەڵاتیان بەهێز نیشان بدەن هەر ڕۆژێک لە جێگایەک بە چەند درۆن و موشەکێک خۆیان عەرزدەکەن و دەیانەوێت کێشە ناوخۆییەکان دەرهاویشتەی دەرەوە بکەن. چاوسانەو سێدارە و کوشتن و گرتن لەناخۆدا بۆتە بنەمای کارنەمەی دەسەڵاتی ئیران بۆ بەردەوامی بە دەسڵاتی خۆیان بدەن و هیچ بەها و پێوەری  ئەخلاقی مرۆڤی و ئاینیش ناناسن.
بێگومان لە دوای شۆڕشی ژن ژیان ئازادی لە کەسەیاتی شەهید ژینا ئەمینیدا قۆناخێک و زەمنێکی نوێ لە ئێراندا دەگوزەرێت و هەموو ڕۆژێک جەلادەکانی ئیران بە  ئازار و ئەشکەنجە و سێدارەی گەنج و ژنی ئیرانی و تایبەت کورد  دەستیان سورکردووە، لەسەروبەندی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیەکانی ئیراندا دەوڵەت بە هەموو شێوەیەک بۆ سەرکووت کردنی دەنگی ناڕازی  بەکارهێنا، بێدەنگی سیاسەتی نێودەوڵاتی زیاتر دەسەڵاتی خۆسەپێنی سەرمەست کردووە بۆیە ئەمڕۆ لەهەرجێگایەک دەیەوێت بە هێز و کوشتن خۆی فەرز بکات، بۆئەوەش لە دەرەوە بەهاوکاری هێزە ملیشیا و چەکدارەکانی چالاکی جۆراوجۆر لە هەرێمەکە ئەنجامدەدەن، تاکوو  لەبەرامبەر بە سیاسەتی نێودەڵەتی بازاڕی بکەن و لە سەرمێزی گفتووگۆکاندا کێشەی ناوخۆییەکانی ئێران گفتووگۆیان لەسەر نەکرێت. هەموو شاهیدی ئەو قۆناغە بووین لە دەمی شۆڕشی ژینا ئەمینیدا ئاستی ناڕەزایەتی بە پێشەنگی ژن و گەنجان لە هەموو ئێراندا گەشتە لووتکە  بێدەنگی نێودەوڵەتی  زیاتر حوکمەتی سێدارەی ئێرانی دەستکراوەتر کرد بۆ دامرکاندنەوەی ناڕازەیە ناوخۆییەکان جیهان پشتی لە کەلانی ئێران کرد.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان