بەڵگەنامەیەک خیانەتێکی تاڵەبانی و بەرهەم ساڵح بەرامبەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان، دەردەخات
10/12/2025, 20:54 (GMT+1)

بۆ لەناوبردنی پەكەكە:
لە بەڵگەنامەیەکی دەزگای هەواڵگری ئەمریکی کە مێژووەکەی ساڵی 2003 ە و لە وێبسایتی ویکلیکسدا دزەی پێکراوە و بڵاو کراوەتەوە ، تیایدا ڕای ئەمریکا و سەرانی یەکێتی لە سەر پ.ک.ک و پڕۆسەی ئاشتی باسکراوە و تیایدا هاتووە دەڵێت كە بەرپرسێکی هەواڵگری ئەمریکی لەگەڵ بەرهەم ساڵح کۆبۆتەوە و تیایدا باسیان لە چەند بابەتێکی مەترسیدار لەسەر داهاتووی کورد و بوونی پ.ک.ک لە خاکی کوردستان و تەنانەت باسی لە خواستی ئەمریکا بۆ ئەوگروپانە دەکات
بەم شێوەیەی خوارەوە کە دەڵێت
بەرپرسە ئەمریکیەکە بەكراوەیی دووپاتیكردۆتەوە واشینتۆن پابەندە بە نەهێشتنی مەترسیی پەكەكە لە عێراقدا و بەرپرسانی ئەمریكا پێیان وایە ئەو یاسایەی توركیا دەریكردووە بە ناوی “یەكخستنەوە و ئینتیگراسیۆن ” بۆ ئەو ئەندامانەی پەكەكە كە تەسلیم دەبنەوە،
هەلێكی باشە بۆ زۆربەی كادیر و گەریلاكانی پەكەكە ئەگەر بیانەوێت لە توركیا ژیان دەستپێبكەنەوە دوای خۆ رادەستكردنەوەیان .
پاشان ئەم.بەرپرسە ئە.ریکیە پرسی ئەوەشی كردووە كە یەكێتی دەتوانێت چی بكات تاوەكو ئەو كادیرانەی پەكەكە تێبگەیەنێت چیدی لە خاكی عێراقدا جێگایان نابێتەوە ؟؟
بەرهەم ساڵح لە وەڵامدا گوتویەتی كە “ئەو سەرسامە بەو كۆنتڕۆڵە توندەی سەركردایەتی پەكەكە هەیەتی بەسەر ئەندامەكانیانەوە،” تەسلیمبوونەوەی ژمارەیەكی زۆریشیان بە توركیا پێویستی بە هاوكاری نزیكی نێوان یەكێتی و پارتییەوە هەیە. داوای لە ئەمریكییەكانیش كردووە بژاردەی سەربازی بەكارنەهێنن چونكە باڵانسی ئارامیی هەرێمی كوردستان لە باكوری عێراق تێكدەدات، پێی گوتوون ئەگەر ئەمریكا بتوانێت قەناعەت بە ئەندامانی پەكەكە بێنێت كە لە دوای تەسلیمبوونەوەیان بە توركیا پێشوازییەكی باشیان لێدەكرێت و لەژێر چاودێری نێودەوڵەتی رێكخراوێكی ناحكومی دەبن یان نەتەوە یەكگرتووەكان یاخود ئەمریكا، ئەو كاتە دەكرێت ژمارەیەكی زۆریان تەسلیم ببنەوە. بەرهەم ساڵح لەبارەی پەكەكەوە گوتوویەتی: “سەركردەكانیان پیاوانی خراپن، شوێنكەوتووەكانیان كوێرن لە ئاست واقیعدا. من بڕوایان پێناكەم، ئەوان درۆزنی هەلپەرستن، ئەگەر ئێوە وابكەن ئەوان نەمێنن، بۆ ئێمە باشترە.”
“ئێمەش لە عێراق نامانەوێن” بەرهەم ساڵح لە كۆبوونەوەكەدا وای بە ئەمریكییەكان گوتووە، زیاتریش گوتوویەتی: “سەركردەكانیان پیاوانی خراپن، شوێنكەوتووەكانیان كوێرن لە ئاست واقیعدا. من بڕوایان پێناكەم، ئەوان درۆزنی هەلپەرستن، ئەگەر ئێوە وابكەن ئەوان نەمێنن، بۆ ئێمە باشترە.” بۆ ئەو مەبەستەش بەڵگەنامە نهێنییە ئەمریكییەكە دەڵێت بەرهەم ساڵح پێشنیاری كردووە دەنگی ئەمریكا وەك میدیایەك بۆ پروپاگەندەكردن بەكاربهێنرێت بۆ بڵاوكردنەوەی چەندین پەیام لەسەر ئەو هەلانەی یاسای “یەكخستنەوەی” توركیا بۆ تەسلیمبوونەوە بۆ ئەندامانی پەكەكەی دەڕەخسێنێت.
- بەڵگەنامەكە دەشڵێت بەرهەم ساڵح “بەڵێنی داوە یەكێتی و تاڵەبانی هاوكاری ئەمریكا بن لە هەوڵەكان دژ بە پەكەكە.” ..
بەرهەم ساڵح گوتوشییەتی مەسعود بارزانی بە هەمان شێوە دەكرێت هاوكار بێت، بەتایبەتی ئەگەر پرۆسەیەكی لەو شێوەیە بە مانای نەمانی پێگەی سەربازی توركیا بێت لە باكوری عێراقدا، لێ ئەوەشی دركاندووە بۆ ئەمریكییەكان كە پارتی و بارزانی دەبێت تێبگەیەنرێن كە هەبوونی پەكەكە وەك فشار لەسەر توركیا نە بە كەڵك دێت نە ئەو جۆرە جوڵە سیاسییە هاوكاری رەوشەكە دەكات.
- بەڵگەنامەكە دەشێڵت بەرهەم ساڵح گوتوویەتی: “لە ئەوروپاش خەڵك هەیە یەكێتی دەتوانێت قسەیان لەگەڵدا بكات لە دژی پەكەكە و
توركیاش دەبێت هەوڵبدات تاوەكو وا بكات ئۆجەلانیش هاوكار بێت.”
پاشان بەرهەم سالح گوتویەتی كە لە یەكەم هەنگاودا پێویستە دەرفەتی زیاتر دابینبكرێت لە یاساكەی توركیادا بۆ ئەو ئەندامانەی پەكەكە كە تەسلیم دەبنەوە ئەگەر نا ژمارەیەكی زۆر خۆیان رادەست ناكەنەوە، بۆیە پێشنیاری كردووە “لە سەرەتاوە فشاری زۆر بەكارمەهێنن”، چونكە بە بڕوای بەرهەم ساڵح فشارە سەرەتایییەكان وا دەكات كورد وا بیربكاتەوە ئەوە توركیایە فشار لە ئەمریكا دەكات بچێتە پێكدادانەوە تاوەكو لەنێوان كورد و ئەمریكا كێشە بێتە ئاراوە.
بۆ بینینی بەڵگەکان کلیکی ئەم لینکەی خوارەوە بکە:
www.kurdistanpost.comبۆ گوێگرتن و خوێندنەوەی لەم راپۆرتە هەواڵە کلیک لەسەر ئەم لینکە بکە:
https://www.facebook.com/reel/884781197318534
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

