<

شێری کراهام سیخوڕەکەی ئەمریکا و ئەو ئافرەتەی لە پشت کارەساتەکانی کوردستانە

22/12/2025, 1:30 (GMT+1)
زۆریک لەوەیە چیرۆکی ئەو سیخوڕە ئینگلیزەتان بیستبێت کە ناوی (گێڕترود بیڵ ) ناسراو بە لەیدی بیڵتان بیستبێت یا خوود چیرۆکی فلورەنسی عەرەبیتان بیستبێت 
گێرترود بێڵ، گێرترود مارگرێت لووتیانت بێڵ مەدالیای سی بی ئی وەرگرتووە لە(١٤ی تەممووز ١٨٦٨–١٢ی تەممووز ١٩٢٦) نووسەرێکی ئینگلیزە، یاریزانی شاخاوی وگەشتکەر بووە، پلەی لە حکوومەتی بەریتانی ئەفسەری ڕامیاری بووە، کەسێکی باڵادەست بووە، شارەزایی لەبواری شوێنەواری ھەبووە- شوێنەوارناس بووە ، توانی ڕۆلێکی سەرەکی بگێڕێت لە دروستکردنی ڕامیاری ئیمپڕاتۆرییەتی بەریتانی بە گەڕڕان و شارەزایی لە نەخشەکێشان دا و بەھۆی تواناو پەیوەندیکردنی لە کاتی گەشتەکانی و بەشێوەیەکی چڕوپڕی وگەڕانی لە سوریا-پەلەستین، مێزۆپۆتامیا، ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و ھەروەھا نیمچەدوورگەی عەرەبی بە گشتی ، شان بەشانی ھاوکاری تۆماس ئێدوارد لۆرەنس یارمەتی بنەماڵەی ھاشیمییان دا تا بتوانن دەسەڵات لە خاکی میزۆپۆتامیا و بیابانی عەرەبی بەدەست بێنن و وڵاتانی دروست کراوی بە ناو ئیراق و ئوردن دروست بکەن 
ڕۆڵێکی سەرەکی بینی لەدامەزراندن و یارمەتیدان و بەڕێوەبردنی دەوڵەتی نوێ وھاوچەرخی ئێراق و بە بەکارھێنانی تێڕوانینی بێ وێنەی خۆی لەگەشتەکەیداو و لە پەیوەندییەکانیدا لەگەڵ سەرۆک ھۆزەکانی عەرەب لەسەرتاسەری نیمچە دوورگەی عەرەبی دا و لە ماوەی ژیانیدا ئاستێکی بەرزو زۆر و بەڕێزو متمانەی ھەبووە لەلایەن بەرپرسانی بەریتانیاوە و کەسێکی بەھێزو باڵادەست بووە. ئەو ژنە ئاوا پێناسە کراوە «بە یەکێک لە نوێنەرەکانی دەسەڵاتی خاوەنشکۆی دادەنرێت کە لەلایەن عەرەبەکانەوە یادی دەکرێتەوە لەگەڵ ھەر کاریگەر ھاوشێوەی سۆز ، گێرترود و «لۆرانسی عەرەب» پێکەوە ھەردوو وڵاتی ئوردن و ئێراقی ئێستایان دروست کردووە.
با کارەکتەرێکی دیکەتان پێ بناسێنم کە کارەکتەری سەرەکی بابەتەکەمانە ئەویش
شێری کراھام تاڵەبانی سەرۆک و بەڕێوەبەریی جێبەجێکاری ڕێکخراوی ناحکومیی " سید " بنکەکەی لە ئەمریکایە، و لە هەمانکات پێش ئەوەی لە ساڵی ٢٠١٢دا بچێتە کوردستان و عێراق، شێری بەرپرسێکی باڵای حکوومەتی ئەمریکا بووە لە وەزارەتی بەرگری ئەمریکا پەنتاگۆن ، پێشتریش لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ساڵانی ١٩٩٨ تا ٢٠١٢ ئەفسەری بۆردی عێڕاق -ئەمریکا بووە لە کۆمەڵێک پۆستی پەیوەندیدار بە سیاسەتی دەرەوە و پەرەپێدانی نێودەوڵەتی و بەرنامەسازی ھاوکاری دەرەکی کاری کردووە. خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆسە لە زانستە سیاسییەکان لە زانکۆی فلۆریدا ئەتڵەنتیک، و لە ساڵی ١٩٩٩، شێری بڕوانامەی دکتۆرای یاسایی لە زانکۆی جۆرج مەیسن لە قوتابخانەی یاسایی وەرگرتووە. لە شاری ھەولێری پایتەختی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ ھاوسەرەکەی، قوباد تاڵەبانی و دوو منداڵەکەیان دەژین
شێری لەدوای ٩١ ەوە لە سەر عێڕاق کاری کردوە و هەروەها بەرپرسی بۆردی عێڕاق بوە لە کوەیت لە دوای جەنگی عێڕاق کوەیت و هەروەها کراهام بەرپرسی پلاندانان بۆ عێڕاقێکی نوێ بوە دوای ڕزگارکردنی لە ساڵی ٢٠٠٣ و یەکێک بوە لەوانەی تەشکیلاتی حکومەتی نوێی عێڕاقی داناوە لە وەزارەتی دەرەوە و لەسەر پرس و سەرنجی شێری وەزارەتەکان و حکومەتی نیشتیمانی عێڕاق دامەزراوە 
بە پێی ئەو زانیاریانەی لەلامە سیاسەتی ئێستای یەکێتی و دەستگرتن بەسەر یەکێتی لەلایەن کوڕانی تاڵەبانی دوای نەمانی جەلال تاڵەبانی لەسەر پێشنیاری شێری بوە هەروەها دەتوانم بڵێم لینکی پەیوەندی دەزگای هەواڵگری ئەمریکی و یەکێتیە و هەر لە سەر پێشنیاری شێری ئەو گۆڕانکاریانەی ئەم دواییەی سلێمانی لەلایەن بافڵ تاڵەبانیەوە ئەنجامدراوە 
بەپێیی زانیاریەکان بافڵ هەموو پرس و ڕایەکی بە شێریە و سەرەتا شێری بە شاراوەی خۆی بە دیار دەخست بەڵام.لە ئێستادا شێری وەک کارەکتەرێکی سەرەکی کۆبونەوەکانی بافڵ لە ڕیزی پێشەوە بەشدارە و وەک دەشگوترێت تەشکیلاتی نوێی ناوماڵی یەکیتی و یەکخستنی ڕیزەکانی یەکێتی و هەروەها دانانی دوو هاو سەرۆک بۆ یەکێتی و پەراوێزخستنی سەرکردایەتی کۆنی یەکێتی و هێنانە پێشەوەی دەم و چاوی نوێ و لەهامنکات بەرنامەی ٨ ی تەموز بە بیرۆکەی شێری بوە تەنانەت سیاسەتی ناوخۆی یەکیتی لەگەڵ پارتی و لایەنەکانی تر بە ڕاوێژ کردن بە شێری دەکرێت .
بۆیە هەموو ئاماژەکان ئەوەمان پێدەڵێن کە شێری کراهام لە ڕابردوو وە شێری تاڵەبانی لە ئێستادا ئەقڵی بەڕێوبردن و داینامۆی یەکێتیە و هاوشێوەی گێرترود بێڵ و تۆماس ئێدوارد لۆرەنس دیمۆگرافیای سیاسی لە ناوچەکەدا بگۆڕێت و ئەجنداکانی ئەمریکا پەیڕەو بکرێت و بەمەش کورد بەرەو چارەنووسێکی نادیار دەبردرێت .
ئەوەی من بۆی دەچم هەر شێری دەبێت بە لەناوبەری بافڵ تاڵەبانی و جێگرتنەوەی لەلایەن قەباد تاڵەبانیەوە و داهاتوو زۆر شتمان بۆ ڕوون دەکاتەوە .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست