ئەژی ئەمین دەستە ڕاستەکەی لاهور و دەستە چەپەکەی بافڵ لە بەڵگەنامەکاندا
28/05/2026, 22:21 (GMT+1)

کۆمپانیایەکی ١٠ ملیۆن دۆلاری پاسەوانی تایبەت و گروپی سیکیوریتی کێڵگەی نەوتی و کەسیەکان
سیستمی هاک و سایبەر سیکیوریتی
خانوویەکی ٦٠ دەفتەر دۆلاری لە ئەمریکا
لە جیهانی نهێنی و ئاڵۆزی سیخوڕیدا زۆرێک لەوانەی کە لە دەزگا هەستیارەکان کار دەکەن و ژیانی تایبەتی و کەسییان شاراوەیە بە تایبەت بۆ کەسێک کە هەموو ژیانی بە نامۆیی بوە لەبەرچاوی خەڵک و بە ڕووکەش کەسێکی لەسەرخۆ و هێمن بەڵام لە ناوەڕۆک کەسێکی تۆقێنەر و ترسناک .
تا ئێستاش خەڵکێکی زۆر نازانن ئەم کەسایەتیە نامۆ و ترسناکە خاوەنی چیە و چۆن دەژی ، کەسێک کە بە تەنها تەلەفونێک دەتوانێت بتسڕێتەوە و ئاسەوارت نەمێنێت ، کەسێک کە زۆرترین تاوانی سیخوڕی و ئەشکەنجە و سەرکوتکردنی نەیارانی ئەنجامداوە لە ڕابردوو وەک پەسجێکی ئێرانی و دواتر لە ناو بزوتنەوەی ئیسلامی و پاشانتر لە دەزگای زانیاری یەکێتی و ئێستاش وەک ڕاوێژکاری سیخوڕی و زانیاری لە دەزگای بەدناوی پاراستنی پارتی ، ئەو کەسەش کە لەم دواییانە زۆرترین قسە و باسی بە دوای خۆیدا هێنا ئەویش " سەلمان ئەمین نادر " ناسراو بە مامۆستا ئەژی ئەمینی دەزگا.
بە پێیی ئەو بە دواداچونانەی کە بۆ ئەم کەسایەتیەم.کرد هەرچەند ئاسان نەبوو بە دەستخستنی زانیاریەکان بەڵام وەک یەکەم ڕۆژنامەنووس پەردە لە سەر هەندێک لە نهێنیەکانی ژیانی ناوبراو لا دەبەین
وەک لای زۆرێکتان ئاشنایە سەلمان ئەمین برای موسەنا ئەمینی پەرلەمانتاری یەکگرتووە و بەوەش ئاشنان کە لە ڕابردوو لە ڤیدیۆیەکی دانپێدانان دانی نا بەوەی کە پەسجی ئێرانی و سیخوڕی ئێرانی بوە و دواتر سەنگەری گواستۆتەوە بۆ ناو بزووتنەوەی ئیسلامی ، لە دواینیاندا بوە بە کارمەندی دەزگای زانیاری یەکێتی و پلەکانی بە پێیی چالاکیە ترسناکەکانی کە ئەنجامیداوە لە فڕاندن و زانیاری کۆکردنەوە و سیخوڕی کردن.
لە دوای دامەزراندنی دژە تیرۆر ئەژی دەبێت بە کەسی متمانە پێکراوی بافڵ و لاهور و هەر ئەو دەم پاش هێنانی دۆکۆمێنتەکانی بزوتنەوە و پەیوەندی لەگەڵ سیخوڕە زەرعکراوەکانی ناو جوند و ئەنساڕ ئیسلام پلەی بەرز دەکرێتەوە بۆ بەرپرسی دەزگای زانیاری و لەو پلەیە بەردەوام دەبێت تا ئەو دەمەی کە بافڵ تاڵەبانی لە دوای نەمانی جەلال تاڵەبانی دەستدەگرێت بە سەر یەکێتیدا وەک کەسی یەکەم و گۆڕانکاری لە پۆست و پلە سەربازی و ئەمنیەکان دەکات و کە لە ئێستادا ناودەبرێت بە کودەتای ٨ ی تەمووز کە تیایدا بافڵ لاهوری ئامۆزای لە هاوسەرۆکی بە بڕیارێک دور دەخاتەوە پاش ئەوەی ڕایدەگەیەنێت کە ژەهر خوارد کراوە لەلایەن کەسە نزیکەکانیەوە و یەکێک لەوانەی کە گومانی لێدەکرێت کە دەستی هەبوبێت لە ژەهر خواردکردنی بافڵ سەلمان یاخوود (ئەژی ) ە ، هەر بۆیە بەبڕیارێک لە کارەکەی دەردەکرێت بەڵام بە هۆکاری ووریای سەلمان کە پێشووتر کاری بۆ کردوە یاخوود لەوەیە پارتی دزەی کردبێتە ناو دەزگای زانیاریەوە سەلمان و وەیسی بارزانی کوڕی مەسعود بارزانی کە ئێستا پلەی بەرپرسی پاراستنی پارتیە پەیوەندی درووست دەکات و سەلمان بە خۆی و چەند هارد درایڤێک کە پێکهاتەی زانیاری کۆکراوەی چەندین ساڵەی دەزگای زانیاریە دەبات بۆ هەولێر و لەوێ هەر هەمان کات وەک ڕاوێژکاری دەزگای بەدناوی پاراستن دەست بەکار دەبێت و ئەمەش دەبێت بە یەکێک لە هەرە سەرکەوتوترین دزە پێکردنی زانیاری مخابەراتی ناو یەکێتی کە پارتی تۆماری کردبێت ...
سەلمان پێش دەرکردنی لە دەزگا لە ڕێگای کەسێکەوە بە ناوی ( ئازاد محمد سادق ) دانیشتووی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا کۆمپانیا تایبەتیەکەی کە بۆ کاری سیخوڕی و پاسەوانی و سایبەر سیکیوریتیە تۆمار دەکات بە ناوی ( سپێشەڵ تیم کۆم special team COM).
لە کۆمێنت بەڵگەنامەی تۆمارکردنی کۆمپانیاکە دادەنێم و لەم بەستەرەشەوە کە لە کۆمێنتە دەتوانن سەردانی.ماڵپەری کۆمپانیاکەی سەلمان ئەمین بکەن.
ئەم کۆمپانیایە وەک لە زانیاری ماڵپەرەکەدا هاتووە کارەکانی بریتین لە
- VIP protection واتە پارێزگاری تایبەتی
کاری ئەم تیمە بریتیە لە پارێزگاری لە کاسایەتیە تایبەتەکان و بەرپرس و پلە باڵا و نوێنەرانی ووڵاتان و هتد ...
- Mobile Security Escorts واتە پارێزبەندی مۆبایل و ئامێرەکانی پەیوەندی کردن کە کاری ئەم تیمە دابینکردنی ئامێری پێشکەوتوو کە ناتواندرێت هاکبکرێت و لەهەمانکات جێپێکانی دەرناخات لەکاتی پەیوەندی کردن
- Security Guards (Armed & Unarmed) پاسەوانی چەکدار و بێ چەک کاری ئەم تیمە پارێزگاری کردنە لە کەسایەتی لۆکاڵی و بیانی و لەلایەن تیمێکی ڕاهێندراو
- Cash In Transit ئەم تیمە.کاریان پارێزگاری سەرمایەداران و بانکەکانە لە کاتی گواستنەوەی پارە و سامان لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر
- Security Management Service
ئەم تیمەیان کاریان پاسوانی شوێنە تایبەت و گشتیەکانە لەوانە هۆتێل و باڵەخانەکان
بە پێیی زانیاریەکان ئەم کۆمپانیایە ١٠ ملیۆن دۆلار تێچووەکەیەتی لە بوونی ئامێرە پێشکەوتوە جیهانیەکان و پرۆگرامەکانی هاک و تیمی پارێزگاری بیانی و لەهەمانکات شوێن و ئۆتۆمبێلی تایبەت و گولە نەبڕ هتد ... هەر وەک بە دواداچونمان بۆ کردوە ئەم کۆمپانیا کە وەک کۆمپانیایەکی کەرتی تایبەت کار دەکات بەڵام لە هەمانکات پەیوەندی بە دەزگای پاراستنی پارتیەوە هەیە .
لە هەمانکات بەپێیی ئەو زانیاریانەی کە بنکۆڵکاریم بۆ کردوە ناوبراو خاوەنی خانوویەکە لە ئەمریکا کە هەمان خانوو ئەدرێسی تۆماری کۆمپانیاکەشە لە ئەمریکا لەم ناونیشانەی خوارەوە
15543 SW Donna Ct, Beaverton, OR 97078
لە ساڵی ٢٠١٤ کڕیویەتی بە ٥٠ دەفتەر دۆلار و نرخی ئێستای نزیکەی ٦٠ دەفتەر دۆلارە.
هەر بە پێیی بە دواداچوونەکان سەلمان یەکێکە لەو کەسانەی کە خاوەنی چەندین گرووپی لەشفرۆشیە کە پێکهاتەی ڕەگەزنامەی جیاوازن لە ئێرانیەوە تا کورد و عەرەب و تەنانەت ڕووسی ئۆکرانیە کە کاریان ڕووتکردنەوە و کۆکردنەوەی زانیایە لە سەر بەرپرسەکانی یەکێتی و پارتی و لەهەمانکات خاوەنی چەندین گرووپی هاک و دزە پێکردنی زانیاری و دەستبەسەرداگرتنی زانیاری کەسی و تایبەتی نەیارەکانی پارتی و لە ڕابردوو یەکێتیە .
ئەمە جگە لەوەی سەلمان خاوەنی تۆڕێک لە پیاوکوژی ڕاهێندراوە پەیوەندی و ئاڵوگۆڕی زانیاری لەگەڵ دەزگا هەواڵگریە جیهانیەکان هەیە .
بەڵێ بەڕێزان ئەمە بەشێک بوو لە ژیانی ئەو کەسە تۆقێنەرە و کارەکانی ئەوە ماوەتەوە بڵێین کوردستان بوە بە جەنگەڵێکی ترسناک کە پڕیەتی لەم جۆرە جانەوەرانە کە هیچ ویلائێلیان بۆ خاک و خەڵک و نیشتیمان نیە و کاریان تەنها بەرپرسیارێتی تابورەکانی پێنج و سیخوڕی بە سەر هاونیشتیمانیان و وەک ئالیەتێکی تۆقاندن و ترس کاردەکەن هەیە ، ئاخۆ دەبێت چەندانی تری هاوشێوەی سەلمانەکان بونیان هەبێت و ڕۆژگاری دوای نەمانی یەکێتی و پارتی بە دیار بکەون .
- تێبینی : کۆپی تۆمارەکانی کۆمپانیا و خانوەکەی ئەمریکای ⬇️
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

.png)
