<

پورێکی بافڵ تاڵەبانی ڤێلایەکی لە سووید کڕیوە بە بەهای 5ملیۆن دۆلار

07/06/2026, 19:08 (GMT+1)
هەتاو ئیبراهیم ئەحمەد، کە دەکاتە پوری بافڵ تاڵەبانی و تەمەنی 71ساڵە و لە 8ی 2 ی 1955 لە دایکبوە ، خاوەنی ڤێلایەکە لە سووید بە بەهای 5 ملیۆن دۆلار
زۆرن ئەوانەی قسە و کرداریان جیاوازە ، ئەم بنەماڵەیە کە وا خۆیان پیشان.ئەدەن، کە کورد پەروەرن و خۆیان لە کوردستان دانەبڕیوە و تەنانەت چەندین پەخشان و شیعر و چیرۆکیان بۆ کوردستان نووسیوە کە لە ناویاندا ئەم خاتوونە خاوەنی سرودێکە کە بۆ منداڵانی کوردی نووسیوە و دەڵێت:
خۆشی ووڵاتان بە من چی ، جوانی ووڵاتان بە من چی ، ئازادی ووڵاتان بە من چی ، من ووڵاتی خۆمم دەوێت
بەڵام خاتو هەتاوی ملێۆنێر خۆی لە خۆشیەکانی نیشتیمان و کوردستان دابڕیوە و سروودەکەی پێچەوانە کردۆتەوە و  دەبێت بڵێت خۆشی کوردستان بە من چی ، جوانی کوردستان بە من چی ، ئازادی کوردستان بە من چی ، من  ڤێلاکەی سویدمم ئەوێت ، لەبەر ئەوەی هەتاو خان ڤێلایەکی لە سووید کڕیوە بە 5 ملێۆن دۆلار هەر بۆیە.
دیارە خاتوو هەتاو ئەو سرودەی بۆ گیرفان بەتاڵ و پۆستەر هەڵواسەرەکانی حزبەکەی نووسیوە ، بە پێی داتای تۆمارەکانی زەوی و خانووی سویدی ئەم ڤێلایە کە لەسەر ڕووبەری 7224 مەترە و گەورەترین ڤێلایە لە ناوچەی یوربۆچڤاگنی سویدی و لە ساڵی 2022 کڕدراوە ئەمە لە کاتێکدایە کە ناوبراو ناوی هەتاوە بەڵام ڕۆژێک لە ڕۆژان هەتاوی نەبینیوە و کاری نەکردوە ، تەنها و تەنها لەبەر ئەوەی خوشکی هێرۆی ئیبراهیم ئەحمەدە و لەهەمانکات پوری بافڵ و قوبادە ئەم ڤێلایەی لەسەر قوت و پارەی خەڵکی کوردستان کڕیوە
هەتاو لە هەمانکات ژنی محمد سابیرە ئەو کەسەی کە ناوی فڕۆکەخانەی سلێمانی گۆڕی بە فڕۆکەخانەی جەلال تاڵەبانی و کردیان بە موڵکی خۆیان ، ناوبراو سەفیری عێڕاق بووە
محمد سابیر ئیسماعیلکە دەکاتە ئاوەڵزاوای جەلال تاڵەبانی و تەمەنی 79 ساڵە و لە دایکبووی 1 ی 7 ی 1947  ە ، لە ساڵی 2004 بووە بە سەفیر.
بە پێی داتای وەزارەتی دارای عێڕاق مووچەی هەر سەفیرێکی عێڕاق12هەزار دۆلارە بۆ مانگێک
گەر لە 2004 بێ دابڕان تا ساڵی 2016 ی بۆ هەژمار بکەین ناوبراو 12 ساڵ خزمەتی هەیە و بە مانگ دەکاتە 144 مانگ
واتە 12 هەزار دۆلار جارانی 144 مانگی بکەین دەکاتە 1 ملیۆن و حەوت سەد و بیست و هەشت هەزار دۆلار
ئەمە گەر هیچ خەرجیەکی لێ نەکردبێت و جلی لێ نەکڕیبێت و خواردنی لێ نەکڕیبێت و کەل و پەل و پێداویستی لێ نەکڕیبێت
بەڵام ناو براو ڤێلاکەیان نرخەکەی 45 ملیۆن و100 هەزار کڕۆنی سویدیە کە دەکاتە 4 ملیۆن و 760 هەزار دۆلار
ئئستا لە مەعالی سەفیر دەپرسین من این لک هذا ؟
لە هەمانکات ڕوودەکەینە خاتوو هەتاو پێی دەڵێین کوردستان خۆشە یا ڤێلاکەی سوید ؟

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست