له هه‌ولێر جامانه‌ی سووریش، بۆته سیمبوڵی داگیرکه‌ر
01/08/2011, 12:00 (GMT+1)

كوردی چه‌وساوه‌و زولم لێكراو، پاشماوه‌ی ئه‌نفال و ته‌عریب، ئه‌وه‌نده‌ی به‌دبه‌ختی و چاره‌ڕه‌شی به‌ده‌ست عه‌ره‌بی شۆڤێنییه‌وه دیوه، هه‌ركاتێک عه‌گال به‌سه‌رێکی ببینایه یه‌كسه‌ر داگیرکه‌ری ده‌هاته به‌رچاو، كه عه‌ره‌بی هاته به‌رچاو سه‌دام حسێنی ده‌هاته‌وه یاد، ئیتر له‌وێوه كۆمه‌ڵێک نەهامه‌تی دێته به‌ر چاو كه حكومه‌تی سه‌دام حسێن به‌سه‌ر ئه‌م گه‌لی كورده‌ی هێنا، بۆیه به هیچ شێوه‌یه‌ك كورد حه‌ز ناكات عه‌گال ببێنیت چونكه به دیتنی كۆمه‌ڵێك بیره‌وه‌ریی تاڵ نیگه‌رانی ده‌كات .
ساڵانی شه‌سته‌كان و حه‌وتاكان، كه قوتابی ناوه‌ندی و ئاماده‌ی بووین، مه‌لا مسته‌فامان له دایك و باوكمان لا خۆشه‌ویسستتر بوو، هه‌رزه‌كار بووین، خوێن گه‌رم بووین وامان ده‌زانی جامانه‌ی سوور یانی به‌رخودان و كوردایه‌تی، وامان ده‌زانی جامانه‌ی سو‌و، واته كوردایه‌تی و مه‌ردایەتی، هه‌ركاتى جامانه‌ی سوورێكمان له شه‌قام ده‌بینی زۆر ڕێزمان لێده‌گرت و حه‌زمان ده‌كرد وێنه‌یه‌كی له‌گه‌ڵدا بگرین بۆ ئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنین كوردین و پێشه‌مه‌رگه‌مان خۆش ده‌ویت، ئه‌مه تێگه‌یشتنی هه‌رزه‌كارییمان بوو،
ساڵ هات و ساڵ رۆیشت ته‌مه‌ن فیری زۆر شتی كردین، بووین به خاوه‌ن نه‌ختێك ئه‌زمون و تێگەیشتن .
ئه‌وسا زانیمان جامانه‌ی سوور شومه بۆ گه‌لی كورد، وه‌ك عه‌گال، چونکه:
جامانه سووره‌کان بوون ئاشبه‌تاڵیان به شۆڕشی كورد كرد و دووملیۆن كوردیان برده به‌ر قاپی شای ئێران و شه‌رمه‌زاری مێژووی كردن.
جامانه سووره‌کان بوون شۆڕشگێڕانی ئێرانیان ده‌گرت و ته‌سلیم به ڕژێمی شایان ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی بیانخنكێنی.
جامانه سووره‌کان بوون شۆڕشگێڕان و خه‌ڵکی کوردی رۆژهه‌ڵاتیان بۆ رژێمی خومه‌ینی و ئیسلامییه‌کان راو ده‌کرد، شکستییان به کوردی رۆژهه‌ڵات هێنا.
جامانه سووره‌کان بوون، که بوونه چاوساغی له‌شكری تۆرانیه‌كانی توركیا بۆ كوشتن راوه‌دوونانی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه.
جامانه سووره‌کان بوون له 31/ئاب/1996 حه‌ره‌س جمهوری و جه‌یش و ده‌بابه‌ی سه‌دامیان هێنا بۆ هه‌ولێر، كه بووه هۆی گرتن و كوشتنی سه‌ده‌ها ڕۆڵه‌ی شۆَڕشگێڕی كورد.
جامانه‌ی سووربوون شۆێنه‌وارترین شوێنی هه‌ولێریان تێكدا، كه یانه‌ی فه‌رمانبه‌ران بوو بۆ ئه‌وه‌ی نێچێری چاوبرسی بیكات به باڵه‌خانەی نیشتمان.
جامانه سووره‌کان بوون كه 2/3 یاریگای هه‌ولێریان تێكدا و كردیان به باله‌خانه و چێشتخانه.
جامانه سووره‌کانن ئه‌وه‌ی خزمتكاریان بێ، چوار پێنج ملیۆن مانگانه‌یان ده‌ده‌نێ و خەڵكی تر پێنج سه‌د دینار.
جامانه سووره‌کان بوون ئه‌وانەی ئه‌و شوێنانه‌ی له گه‌ڕه‌كه‌كان بۆ قوتابخانه و نه‌خۆشخانه و باخ مابوونه‌وه تاپۆیان كرد و دوای فرۆشتیانه‌وه.
جامانه سووره‌کان بوون هه‌موو زه‌وی نیشته‌جێبوون و كشتوكاڵیان له خه‌ڵكی زه‌وت كرد و خه‌ڵكه‌كه‌یان كرد به‌كۆیله‌ی خۆیان، چی مایه‌وه هه‌موویان كرد به‌ناوی خۆیان.
بۆیه من ده‌ڵێم خه‌ڵكی هه‌ولێر رقیان له جامانه‌ی سووره، وه‌ك عه‌گال، من ده‌ڵێم جه‌نابی سه‌رۆك سووتانی جامانه‌ی سوور تاوان نییه، خه‌ڵك حه‌قی خۆیه‌تی، چونكه مێشكه بۆگه‌نه‌كانی ژێر جامانه سووره‌كان مافیان خواردووین زوڵممان لێده‌كەن.
جامانه‌ی سوور بووینه به‌ئاغا و ئێمه‌ی بێچاره‌ش بووین به مسكێن، مافمان ده‌خۆن ئافره‌ت و مناڵیان بێ ڕه‌وشت كردین، وه‌ك خۆیان، خوێندن و نه‌خۆشخانه‌ی خۆڕایی سه‌رده‌می سه‌دامیان لێكردین به پارە، توور و پیاز له‌م وڵاته خواردنی هه‌ژاران بوون له سایه‌ی بازاڕی ئازاد ناتوانین بیكڕین، له هه‌موو گه‌ڕكێك خه‌سته‌خانه و دكتۆر و ده‌رمان خۆڕایی بوو. له‌سایه‌ی جامانه‌ی سوور ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌چی بۆ ئه‌وروپا و توركیا بۆ چاره‌ی نه‌خۆشی ئێمه‌ش له به‌رده‌رگای ئیغاسه‌ی ئیسلامی ڕێز ده‌گریین بۆ ده‌نكێ حه‌ب، له‌جیاتی علم و عرفان و پاراستنی خوو و ڕه‌وشتی كورده‌واری كه‌ناڵ چوار و ئه‌ڤین و لۆکه و خوشکی لۆکه (مۆنیکا) و ده‌شنێیان بۆهێناوین.
هه‌ر جامانه سووره‌کانن، که بادینان و سۆرانیان له‌یه‌کتر جیاکردۆته‌وه، سۆرانییه‌ک که ده‌چێته بادینان سووکایه‌تیی پێ ده‌که‌ن.
هه‌ر جامانه‌ی سووره‌کان بوون که به پێچه‌وانه‌ی سه‌رده‌می به‌عسه‌وه، هاتوون و دژی زمانی یه‌کگرتووی کوردی کاریان کرد، خوێندنی کوردی‌یان تێکدا له بادینان به عه‌ره‌بی و بادینانی بخوێنن، نه‌ک به سۆرانی.
به جه‌نابی سەرۆك بارزانی ده‌ڵێم: ئێستا تێگه‌یشتم، که ئه‌مه‌یه ڕێبازی باوكی سه‌ركرده‌تان!
هیوادارم ئه‌و خه‌لكه ڕاپه‌ڕیوه كۆتایی به ته‌مه‌نتان بهێنن و کۆتایی ته‌مه‌نی ده‌سه‌لاتت ببینم.
هاوڵاتییه‌ک له‌هه‌ولێر
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

