سووتاندنی باره‌گاكانی یه‌كگرتوو و عه‌قڵیه‌تی شه‌ڕی ناوخۆ لای پارتی
03/12/2011, 12:00 (GMT+1)

ئه‌وه‌ی جێگه‌ی شۆكه پارتێك كه خۆی به‌گه‌وره‌ترین ده‌سه‌ڵاتداری عێڕاقی ده‌زانێت، به‌هێزترین پارتی سیاسیه له عێڕاق و خاوه‌نی زیاتر له 100 هه‌زار هێزی چه‌كدارییه چۆنهایه چه‌ند باڕێك و هوتیلێكی پێ ناپارێزرێت و كه خۆپێشانده‌رانی ئه‌و ناوچه‌یه له 2000 تێپه‌ڕی نه‌ده‌كرد، یان چۆن پارتێكی وا گه‌وره ناتوانێت چه‌ند باره‌گایه‌كی پارتێكی میانڕه‌وی بێ چه‌ك بپارێزێت و نه‌هێلێت جه‌ماوه‌ری خۆی (پارتی) هێرشی بكه‌نه سه‌ر چه‌ند باره‌گایه‌كی كه‌م؟.
به‌هه‌موو پێودانگێك پارتی به‌رپرسه له‌وه‌ی هێرشكراوه‌ته سه‌ر باڕ و شوێنه‌كانی مه‌ساج و به‌رپرسیشه له‌وه‌ی هێرش كراوه‌ته سه‌ر باره‌گاكانی یه‌كگرتوو له زاخۆ و دهۆك، چونكه پارتی ده‌سه‌ڵاتداره‌و حكومه‌ت ئه‌و به‌ڕێوه‌ی ده‌بات و ئه‌منیه‌تی ئه‌و ناوچانه‌ش له‌ژێر ده‌ستی ئه‌ودایه، لێره‌شدا پرسیارێك دێته گۆرێ، چۆن پارتی له‌دوای 17ی شوباته‌وه كه زیاتر دوو مانگ خۆپێشاندان هه‌بوو توانی ڕێگری له هه‌موو خۆپێشاندانه‌كان بكات؟ دوینێش ئه‌وه‌ی نه‌ده‌توانی بیكات؟ ئایا گه‌ر له باره‌گای یه‌كگرتووه‌وه ته‌قه بۆ به‌رگریكردن له خۆیان كرابا پارتی تهقهكارانی زوو ده‌دایه دادگا؟ یان ئه‌ویش وه‌كو تهقاكارنی 17ی شوبات وه‌ك به‌رزه‌كی بانان بۆی ده‌رده‌چوون؟ وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه ڕوونه كه هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێكی دۆگمایی و ته‌نیا خۆ خۆی هه‌موو شتێكی خۆی ڕاسته‌و پۆزشیش بۆ هه‌موو هه‌ڵه‌یه‌كی ده‌هێنێته‌وه، به‌ڵام بۆ به‌رامبه‌ری سه‌دان تۆمه‌تی بۆ دروست ده‌كات.
ڕووداوه‌كه‌ی دوینێ چه‌ند ین خوێندنه‌وه‌ی جۆراوجۆری بۆ ده‌كرێت و چه‌ند شتی كۆڕانیش كه هه‌موومان بوینه‌ته قوربانی زیندوو ده‌كاته‌وه له‌وانه:
1- خاوه‌ن هێز و ده‌سه‌ڵات هه‌ر كاتێك بیه‌وێت هێرش ده‌كاته سه‌ر خه‌ڵكانی ماده‌نی پارتی بێ چه‌ك، هه‌ر كاتێكیش ویستی هه‌موو هێزه‌كان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به‌كارده‌هێنێت و واش له جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی یان كادیرانی خۆی ده‌كات كه شه‌رعیه‌تی بده‌نه زوڵم و زۆرداریه‌كانی.
2- ئه‌و كاره‌ساته دیمه‌نی شه‌ڕی ناوخۆ برا كوژی زیندوو ده‌كاته‌وه به‌وه‌ی پارتی خه‌ڵكی خۆی هانده‌دات كه شه‌ڕ له‌دژی هاونیشتیمانی و برایه‌كی خۆی بكات و ده‌ستی ئه‌وه‌شیان هه‌بێت گربدهنه هه‌ر شوینێك كه بیانه‌وێت و ئه‌وه‌ش جۆرێكه له‌شه‌ڕ فرۆشتنی ناوخۆیی و كاره‌ساتی قین و كینه له نێوان لایه‌نی ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزیسیۆن دروست ده‌كات.
3- كاردانه‌وه‌ی خه‌ڵكێكی موسوڵمان كه ویستویانه شوێنی خواردنه‌وه‌و مه‌ساج و ڕابواردن كه‌متر بكه‌نه‌وه خۆیان له لایه‌نه ده‌رهاویشتیه‌كانی ئه‌و ئازادییه بپارێزن كه بۆ خواردنه‌وه و شتی دانراوه به لێدانی لایه‌نێكی ئیسلامی میانڕه‌و كه خاوه‌نی ته‌نیا هێزێكی مه‌ده‌نی قه‌ڵه‌مه ڕه‌نگه جه‌نگێكی ئایدۆلۆژی لێ بكه‌وێته‌وه كه‌دواجار زه‌ره‌ری هه‌موو لایه‌كی لێده‌كه‌وێته‌وه.
ده‌رئه‌نجام ئه‌وه‌ی دوینێ ڕویدا كاریگه‌ری خراپی بۆ سه‌ر پێگه‌ی ده‌سه‌ڵات ده‌بێت و هه‌نگاوه سیاسیه‌كانی لێكنزیكبوونه‌وه‌ی ئۆپۆزیسیۆن و ده‌سه‌ڵات لێكتر دوور ده‌خاته‌وه، دیموكراسیبوون و به مه‌ده‌نی بوونی هێزی پۆلیس و چه‌كداریش زیاتر ئه‌خاته گومانه‌وه، له‌سه‌روی هه‌مووشیانه ده‌سه‌ڵات زیاتر شه‌رعیه‌تی خۆی له‌ده‌ست ده‌دات و زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌میش پارتی ده‌بێت.
[email protected]
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

