(تالەبانى) محامى بێ جانتا، بەقەد گەریلاكانى پەكەكە حیمایەى هەیە كەچیش به کورد دهوهڕێت
25/03/2009, 12:00 (GMT+1)

ئینجا وادیارە تاڵەبانى لەدوادواى تەمەنیدا دەیەوێت مێژووى خۆى زیاتر رەشبكات... ئەكینا ئەو هەموو ماستاوە خەستە بۆ توركان لەپای چى و لەبەرچى؟؟ ئەوەى دیمەنى ماچكردنەكانى تاڵەبانى بۆ عەوڵا گولى بینیبێ نەفرەت لەخۆى دەكات كەكەسێكى وەكو تاڵەبانى رابەرێتى یان هاوزمانێتى كەهەموومان بینیمان چۆن بەزەلیلى و سەرشۆڕى ئەم لاولاى گولى ماج كرد كە هات بۆ بەغدا؟ یان ئینجا گەریلاكانى پەكەكە بۆ سەفرەو سیاحەت بۆ شاخ نەچوونە؟ خۆ گەریلاكانى پەكەكە مافیاو ئەفیون فرۆش نین تا تاڵەبانى داواى لێبوردنیان بۆ بكا لاى توركى فاشى؟؟ ناو
تاڵەبانى بابچێت چارەسەرى حیزبەكەى خۆى بكا كە ئێستا هەرچى مافیاو دزو جەردە هەیە لەخۆى كۆیكردۆتەوە. نەك خۆى بكاتە ماستاوچى و دەم سپى ئەم و ئەو؟ تاڵەبانى سێ و چوار هەزار حیمایەى هەیە حیزبەكەى خاوەن دەیان هەزار چەكدارە، كەچیش داواى چەكدانانى پەكەكە دەكا؟ باشەو زۆریش باشە ئەگەر مۆدیلى خەباتى چەككدارى نەماوە تالەبانى ئەو هەمووە حیمایەى بۆچییە؟؟ حزبكەى چەكدارى بۆچییە؟ باشوورى كوردستان چەكدارى بۆچییە؟؟ جەلال باباش ئەوە بزانێت لەكوردستاندا بەتایبەت لەباشوورى كوردستاندا جگە لەمافیاو دزو جەردەكانى بەكەسێكى ماستاوچى و دوو و روو سەیردەكرێت. زۆركەسیش پێیا وایە كە (خروف) بووە واتا شێت بووە؟؟
دواجار هەزارى وەكو كول و ئەردۆغان(قۆندەرەى رۆغان) و هەزاران خائینى كورد دەكەمە قوربانى پێلاوێكى گەریلاو دایكى شەهیدێك و سەركەوتن بۆ كوردەو سەر شۆڕى بۆ خۆفرۆشانە. ئەو وتانەى جەلالیش جگە لەرشانەوەو خۆفرۆشى و خرووف بوون هیچى دیكە نییە.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

