جه‌لال ئاو ئه‌رێژێ و مه‌لا بتێحانیش پێی تێئهخشێنێ
18/06/2009, 12:00 (GMT+1)

کۆڵ نه‌بوه‌ته‌وه ئنجا نۆره‌ی ئه‌مه.
هێشتا گوێم به هوتافه‌کانی جه‌لال تاڵه‌بانی ئه‌زرینگێته‌وه که له کاتی شه‌ری ناوخۆدا دژی ،به قسه‌ی ئه‌و، بنه‌ماڵه خائینه‌که‌ی بارزانی، که هه‌زاران که‌س تیا بوونه قوربانی. ئه‌و کاته‌ی که له کۆبوونهوهکهیا وتی ئه‌بێت مه‌سعود بارزانی به دووربین سه‌یری هه‌ولێر بکات، یه‌کێک پێی وت "مام جه‌لال ئه‌لێن مه‌سعود بارزانی چه‌کێکی زۆری له حکومه‌تی به‌غدا وه‌رگرتوه" ئه‌ویش به پێکه‌نینه‌وه وتی"که‌ر ئه‌گه‌ر باریکه‌ی له بڕنه‌و گورگ ئه‌یخوا". زۆر جاری تریش به حزبه کوردستانیه‌کانی ئه‌وت وه‌ک هینی ناو جۆگا له به‌ینی یه‌کیتی و پارتی.
به‌ڵی به‌رێزان ئه‌م قوتابخانه سه‌قه‌ته‌ی تاڵه‌بانی هه‌ر قوتابی ده‌م پیس‌و بێئه‌مه‌کی وه‌ک مه‌لا بتێحانی تیا په‌روه‌رده ئه‌بێت. هیوادارم که میلله‌ته‌که‌م له‌وه هوشیارتر بێت و چیتر به‌م قسانه فریو نه‌خوات. ئه‌بێ ئه‌وه‌ش بڵێـم که من سه‌ر به هیچ حزبێک نیم‌و هیچ پهیوهندییهکیشم له‌گه‌ڵ ئه‌و چوار حزبه‌دا نیه. به‌ڵام ویژدانم رێگه‌ی نه‌دام ئه‌م سه‌ر گوزشتهیه نهگێرمهوه. من پێم وایه ئه‌گه‌ر جۆگه هه‌بێت ئه‌م دوانه یه‌که‌م که‌س ئه‌بن به هین تیایا، نه‌ک ههرجۆگهکانی کوردستان به‌ڵکو جۆگه‌کانی نێو ده‌وڵه‌تی.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

