که‌ڵه‌بابه پۆپنه سوره‌که... هێلکه...ش ده‌کات!!!
02/04/2011, 12:00 (GMT+1)

ئه وکرته ڤیدیوییهم بیر که‌وته‌ووه که‌چه‌ند ڕۆژێکه له‌سه‌ر که‌ناڵه‌کانی میدیای تورک به‌تایبه‌تی و ئۆپۆزسیۆنه‌کانی کوردستان ده‌یبینین کاتێک بارزانی له پێشوازی کۆلکه فاشیستێکی تورک که ئۆردۆگانه ته‌شریفی له تورکیاووه بۆ هه‌ولێر برد‌و به‌رزانیش له‌که‌ره‌م و ماریفه‌تی خۆی بێ به‌شی نه‌کرد و به‌گۆرانی تورکی پێشوازی و به‌زمی ی سازکرد. له‌و ڤیدیۆیه‌دا به ڕوونی که‌ساییه‌تیه‌کی بچوک ده‌بنیت له‌ته‌نیشت ئۆ‌ردۆگان که‌نه‌ک هه‌رناکرێت ناوی سه‌رۆکی لێ بنێ به‌ڵکو نه‌نگیشه له‌سه‌ده‌ی بیستویه‌کدا له‌هه‌رێمێکی وه‌کو باشوری کوردستان ئه‌مه بڕیاربهده ستی یه‌که‌مین و دووایه‌مین بێت له چاره‌نووسی خه‌ڵک. شیکاری ده‌رونی و زمانی جه‌سته‌یی ئه‌م کاسایه‌تی یه ناخوێنمه‌وه ئه‌مه‌کاری من نی یهچونکه ئه‌م هه‌وێره ئاوزۆردهکێشی وه‌لێ کاتێک که‌ده‌بینی چوون کیژۆڵه‌یه‌کی شه‌رمن داواخوازی هاتبێت په‌نجه‌کانی پێک دادێنێت و بهحهسرهتهووه له و چارهتاڵهی تورک ده‌روانێت؟!! بچووک ترسا‌و، سه‌رسام ، شه‌رمن ، نائارام، نیگه‌ران ، دوو دل....هتد
ته‌واو نا‌ئومێد ده‌بیت و بگره له‌جێ ی خۆشتهووه جه‌سته‌ت شه‌ڵاڵی عاره‌قه شه‌رم ده‌بێت.
مام کهڵــــهبابی ده‌ڤه‌ری(مه‌هی) ئه‌سفه‌هان ئه‌گه‌رچی ئه‌رکی هێلکه کردنیشی زیاد کردووه وه‌لێ هه‌رگیز مریشکه‌کانی گه‌ڕه‌کی له‌بیر نه‌کردووه و سه‌رگه‌می پاراستنیانه. کاتێک هێلکه‌یه‌ک ده‌کات زۆر به‌ئارامی و به‌ئه‌زمونه‌وه به‌و پرۆسه‌یه‌دا ده‌روات و بۆ ساتێکیش پێ ی وانی یه که مریشکه نه‌ک کهڵهبــــاب.!!!!
به‌ڵام جه‌خار به‌رله‌چه‌ند ڕۆژێک له‌مه‌وبه‌ر و تایبه‌ت له وگرتهڤیدیۆییهدا ئیدی هه‌وری گوومانی جه‌ماوه‌ری کوردستان ڕه‌وییه‌وه و دڵنایبوون که‌ئه‌م که‌ڵه‌بابه تۆڕه‌یه و باڕۆکهسورهی به‌ناو سه‌رۆکی کوردستان ئه‌گه‌رچی ده‌نووکی هه‌میشه دهمهزهرده بۆ گیانی خه‌ڵکی کوردستان وه‌لێ له‌به‌رده‌م نهووهکانی ئهتاتوورکی ڕگهزگوورگدا ناوێرێ هێلکه پیس کات و نه‌ک هه‌ر پله و مه‌قامی مام که‌ڵه‌بابی نی یه به‌ڵکو مریشکێکی ده‌سته‌مۆی شه‌ڕی بۆ خاوه‌نی و خێری بۆ بێگانه‌یه.
ماوهتهووه بڵێین.... ئه‌گه‌ر به‌هره‌و توانستی هێلکه کردن لای مام که‌ڵه‌بابی ده‌ڤه‌ری(مه‌هی) ئه‌سفه‌هان قودره‌تی قادر بێت هیچی له‌ماهیه‌تی نهگۆڕیوهوبهکهساییهتی تۆکمه‌ی خۆییه‌وه ماوه‌ته‌وه........به‌ڵام داخه‌که‌م هێلکه‌کردنی لای کهڵهبابهکهی کوردستان لهبودهڵهیی و ترسنۆکی خۆییه‌تی و بگره له‌ساییه‌ی بلوتوس و ته‌که‌نلۆجیای نوێ بابهعهولهمه گومان له‌توخمی نێرینه‌ی ده‌کات و پێ و وایه لهئهزهلهووه هه‌ر مریشکێکی بووده‌ڵه‌یه.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

