بۆ/ وە زیری خویندنی بالا../سە رۆكی زانكۆی سلیمانی
07/12/2009, 12:00 (GMT+1)

پاش رێزو سڵاو.......
پاش ئەوەی (د. شێركۆ علی فتاح) لە ناو لیژ نەی زانستی بەشی بایۆلۆجیدا و بە ئامادە بوونی هەموو ئەندامانی لیژ نەی زانستی بەشی بایۆلۆجی, هێرشی كردە سەر ئەندامێكی لیژنەكەو ووشەی بێ ئەدەب و بێ ئەخلاق وچەند ین ووشەی تری ناشیاو بەناوی بەرزی زانكۆ و مامۆستای زانكۆ ئاراستە كرد, بەهەمان شێوەی مامۆستاكەی خوێندكارێك لە ناكاودا لەپێش جەژنی قورباندا دە رگاى هۆلی خوێندنی لە د. هونەر هیوا ترازاند و هەمان ووشەی (بێ ئەخلاق)ی ئاراستە كردە هاوڕێكانی بەهۆی ئەوەی كە ئامادە بوون لە وانەكەدا. بەرێزان ئەم دیاردەیە هەتا كەی ؟ بی دەنگی بۆ؟ مامۆستای بەرێز بۆ رازی بووی بە داوای لێبووردن و پارانەوەی د. شێركۆ ؟ د. رەزا سەرۆكی بەش ئەگەر مامۆستاكەش (داوای لێبووردن) قبوول بكات تۆ چۆن رازی دەبیت مامۆستای نموونە شێركۆ لە بەشەكەتدا وانە بلێتەوە ؟ ئەندامانی لیژ نەی زانستی بەشی بایۆلۆجی ئەى ئَێوە چۆن رازی دەبن بەوەی شێركۆ لەگەلتان دابنیشیت لە لیژنە بەناو زانستیەكەتاندا؟ د. پەریخان راگری كۆلیج , ئەوەی روویداوە گالتە نە بوو , ئەى تۆ چۆن رازی بوویت بەوەی شێركۆ ووتی؟ دەبێت قسەی ئەو خوێندكارەش هەر بە گالتە دابنێیت؟ دیارە مامۆستایانی بەشیش و بەتایبەتی ئەندامانی لیژ نەی زانستی و لەسەر هەموویانەوە سەرۆك بەش شایەنی ئەو قسانەن بۆیە بیدەنگن....جەنابی وەزیر, سەرۆكی زانكۆ, پیرۆزی و بەرزی و ناوی زانست بگەرێننەوە بۆ بەشی بایولوجی بۆ ئەوەی دەرچووانی ئەم بەشە هەلگری بروانامە بن لەبواری ((زانست)) دا نەك هەلگری بروانامە لە بواری ((........)) دا.
لە گەڵ رێزدا ...
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

