به‌ناو سه‌رۆکێک
31/01/2012, 12:00 (GMT+1)

*************************
*****************
پاش ووتاری سه‌رۆک ، ئینجا ئۆپۆزیسیۆن ، که کۆماریه‌کانن له ئێستادا ، ووتاری خۆیان به جیا و له ته‌له‌فیزیۆنه‌وه ڕه‌خنه و و ووتاری خۆیان له به‌رامبه‌ر ووتاره‌که‌ی سه‌رۆک دا بڵاوده‌که‌نه‌وه به ماوه‌یه‌کی که‌م دوای ته‌واوبوونی ووتاره‌که‌ی سه‌رۆک.
لێره‌دا ده‌بینین ئۆباما زۆر به ووردی باسی کۆمپانیا گه‌وره و بانکه‌کان و قازانج و زه‌ره‌ر و قه‌رزه‌کان و ژماره‌ی بێکار و دروست بوونی کار و ڕێگاوبان و ووزه‌ی کاره‌با وژینگه وهه‌موو بواره‌کانی ئابوری ووڵاتی کرد به ئامار و ژماره‌وه...
که‌چی ئه‌م به‌ناو سه‌رۆکه‌ی له‌مه‌ڕ خۆمان ، ئێستاش واده‌زانێت زه‌مانی باوکێتی و دوو ووشه چیه نازانێت بیڵێت و هه‌ر کۆمه‌ڵێک ووشه‌ی سواو‌و و بێ مانا و چه‌ند باره کراوه ده‌زانێت وه‌ک ئێمه بێشمه‌رگه بووین ، ده‌بێت هه‌موو یه‌کبین ، خه‌باتمان کردووه و قوربانیمان داوه ، ده‌بێت خزمه‌ت بکه‌ین ، ده‌بێت یاسا له‌سه‌روو هه‌موانه‌وه بێت هتد...
ئه‌مه سه‌ڕه‌رای ئه‌وه‌ی ئه‌م قسانه‌ی هه‌مووی درۆ و ناڕاسته ، ئیتر هیچ شتێکی تری پێنیه و نه ده‌زانێت خه‌ڵک چۆن گوزه‌ران ده‌کات و نه ده‌زانێت ئابوری ووڵات چیه و چه‌ند بێکار هه‌یه و بودجه و پیلانی ئابوری و ژێرخان و سه‌رخانی ووڵات چیه...له کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا پرسیاریان لێکرد ده‌رباره‌ی گیروگرفتی دووکۆمپانیای گه‌وره‌ی وه‌ک ئاسیا سێڵ و کۆڕه‌ک ، ووتی نازانم ئاسیاسێڵ و کۆره‌ک چین...

جا سه‌رۆکێک نه‌زانێت گه‌وره‌ترین کۆمپانیا له هه‌رێمدا کامه‌یه و چۆن کارده‌که‌ن ،ئیتر ده‌بێت ناوی چی له سه‌رۆکه بنرێت ، هه‌روه‌ک ئه‌وه وابێت که ئۆباما بڵێت نازانم جه‌نه‌راڵ مۆتۆر GM چیه...
به‌ڕاستی گاڵته‌جاریه که‌سێکی نه‌خوێنده‌وار و نه‌زان له ئابوری ناوخۆ و جیهان و سیاسه‌تی جیهانی بکرێته سه‌رۆکی هه‌رێمێک...
گه‌ر ووڵاتێک ئه‌مه سه‌رۆکی بێت ، ده‌بێت چ هیوایه‌ک هه‌بێت بۆ خه‌ڵکی باشوری کوردستان ونه‌وه‌کانی داهاتوو...
سه‌رۆکی ووڵاتانه دیموکراسیه‌کان چه‌نده‌ها ڕاوێژکار و لێکۆله‌ره‌وه‌ی ئابوری و سیاسی وسهربازیان هه‌یه که هه‌موویان ده‌رچووی زانکۆ گه‌وره‌و به‌ناوبانگه‌کانی جیهانن و ڕاپۆرت و لێکۆلینه‌وه و پێشناری خۆیان ده‌خه‌نه به‌رده‌م سه‌رۆکه‌که‌یان . ته‌نانه‌ت ئه‌و سه‌رۆکانه نووسه‌ری به‌ناوبانگ و به‌توانای خۆشیان هه‌یه بۆ نووسینه‌وه‌ی ووتاره‌کانیان .
له هه‌رێمی باشوری کوردستان دا ، مه‌سعوود بارزانی ، که خۆی به سه‌رۆکی هه‌رێم داده‌نێت ، که‌سێکه خاوه‌نی هیچ بڕوانامه‌یه‌ک نیه ، که به‌قسه‌ی خۆی تا سێ ی ناوه‌ندی ته‌واو کردووه ، هیچ شتێک له ئابوری و یاساکانی به‌رێوه‌بردن و گه‌شه‌سه‌ندنی سیسته‌می ئابوری نازانێت و تێگه‌یشتنی بۆ ڕووداوه‌کانی جیهان نیه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چونکه مرۆڤێکی خێڵه‌کی وکۆنخوازو پارێزگار و باوکسالاریه ، بڕوای به‌بوونی ڕاوێژکار و یارمه‌تیده‌ر نیه . هه‌رچه‌نده به ڕه‌سمی چه‌ند که‌سێکی بۆ دانراوه به‌ڵام زیاتر وه‌ک کۆیله‌ی بنه‌ماڵه‌ن و هیچ حسابێکیان بۆ ناکرێت و ناتوانن له‌به‌رده‌م ته‌نانه‌ت مناڵێکی بنه‌ماڵه‌شدا سه‌ر به‌رزکه‌نه‌وه..
ڕۆژێک نه‌مان بینی ئه‌م سه‌رۆکه به‌ڕێکه‌وته له کۆبووه‌وه‌یه‌کی یان ووتارێکی دا به شێوه‌یه‌کی بابه‌تی و به ئاماره‌وه باسی بارودۆخی هه‌رێم بکات له ڕووی ئابوری و بازرگانی و پڕۆگرامی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم و حیزبه‌که‌ی ده‌رباره‌ی گه‌شه‌سه‌ندن و پێشکه‌وتنی بواره‌کانی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده وڕێگاوبانه‌کان و کشتوکاڵ و پیشه‌سازی وژینگه و بواره‌کانی تری ژیان..وه‌ک هه‌موو ڕۆژێک له شاشه‌ی تهلهفیزیۆنهکانمانهوه سه‌رۆکه‌کانی ووڵاتانی تر ده‌بینین و باسی گه‌شه‌پێدان و چاکردنی باری ووڵاتانی خۆیان ده‌که‌ن و پیلانی ئابوری خۆیان باس ده‌که‌ن ...
به‌ڵام ئه‌م به‌ناو سه‌رۆکه‌ی ئێمه جار جار خۆی ده‌رده‌خات و هه‌ندێک ووشه و ڕسته‌ی به‌سه‌رچووی سه‌ده‌یه‌ک لهمهوپێش ده‌کات و جارجارێکیش فشه هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک ده‌کات ...
خۆی و کوڕ و کوڕه‌زاو برا و خزم وکهسوکارهکانی خۆی کردۆته هه‌موو شتێک له هه‌رێم دا و هه‌موو جومگه‌کانی ژیانی خه‌ڵکیان داگیرکردووه...
مێژووی ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه بریتی بووه له خیانه‌ت و هاوکاری و جاشایه‌تی کردن بۆ ڕژێمه دیکتاتۆره‌کانی ناوچه‌که دژی هه‌ر بزووتنه‌وه‌یه‌کی ئازادیخوازانه‌ی خه‌ڵکی کوردستان له‌هه‌موو پارچه‌کانی کوردستاندا ، هه‌ر بۆیه هه‌تا ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه‌ی بارزانی دهستهڵاتداربن له کوردستانی باشوردا ، دوژمنانی کورد پێویستیان نه به چه‌ک و نه به سوپا هه‌یه بۆ چه‌وسانه‌وه وله‌ناوبردنی هیوای ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه که خۆی له ئازادی و دادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی و سه‌ربه‌خۆیی ده‌وڵه‌تی کوردی دا ده‌بینێته‌وه ، هه‌ر بۆیه خۆ ڕزگارکردن له‌م ده‌سته‌ڵاته بنه‌ماڵیه‌ی باشوری کوردستان مه‌رجێکی هه‌نووکه‌یی و گرنگه له ئێستادا بۆ خه‌ڵکی کوردستان..
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

