31ی ئابی ئه‌مساڵ و تاوانێكی قێزه‌ونی تر
02/09/2010, 12:00 (GMT+1)

ئێواره‌ی رۆژی سێ شه‌ممه 31ی ئاب پاش ئه‌وه‌ی خانمی لیسا لۆتا نیلاس داواكاری گشتی دانیمارك به‌تۆمه‌تی یارمه‌تیدانی تێرۆر شكاتێكی دژی كه‌ناڵی رِۆژ تیڤی به‌رز كرده‌وه پۆلیسی ئه‌و وولاَته هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر باره‌گای رۆژ تیڤی وسه‌رجه‌م كه‌ره‌سته‌و دۆكۆمێنته‌كانی ئه‌و كه‌ناڵه‌یان پێچایه‌وه‌و برد, دوا به‌دوای ئه‌ویش لارس بارفۆیدی وه‌زیری دادی دانیماركی ووتی(به‌ڵگه‌ی ته‌واومان له‌به‌ر ده‌ستدایه كه رۆژ تیڤی و رێكخراوی تێرۆریستی په‌كه‌كه پێكه‌وه كارده‌كه‌ن وهاوكاری یه‌كن), ئه‌م ووتانه‌ی وه‌زیری داد له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی حوكمی موسبهقهو پێشكه‌وتنی برِیاری دادگا‌و دادوه‌ره, زۆر له‌ده‌ستوری تۆمه‌تباركردنی كه‌سایه‌تی ولایه‌نه سیاسیه ئۆپۆزیسیۆنه‌كانی وولاَتانی رۆژههلاَت ده‌چوو!
به‌ده‌ر له‌وه‌ی مافی هه‌ر كه‌س ولایهنێكه چۆن بیر ده‌كاته‌وه‌و هاوسۆزی كێیه, سه‌ربه‌خۆیه یان وابه‌سته‌ی كه‌س ولایه‌نێك, ئه‌وه‌ی رۆژ تیڤی پێی هه‌ستاوه سه‌رجه‌میان له‌چوار چێوه‌ی كاری رۆژنامه‌وانی و رِادهربرِین ده‌رناچێت. واته ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی رووبه‌روی رۆژ تیڤی كراوه‌ته‌وه كردنه‌وه‌ی سه‌ربازگه‌ی نهێنی یان كارگه‌ی به‌رهه‌م هێنانی موتهفهجیرات نیه له سه‌ر خاكی ئه‌وروپا, به‌ڵكو سه‌رجه‌میان بریتین له‌و هه‌واڵ و رێپۆرتاژو پرۆگرامانه‌ی كه هه‌مومان بینه‌ری بوین وته‌نها بلاَوكردنهوهی زانیاری بوه له‌سه‌ر ئه‌و تاوانه قێزه‌ونانه‌ی توركیای كه‌مالی به‌رانبه‌ر بههاونیشتیمانی و براو خوشكانمان له باكور,ئه‌مرۆ له‌به‌ر پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه ئابوریه‌كانی دانیمارك له‌گه‌ڵ توركیادا خه‌ریكه ده‌خرێته قاڵبی تێرۆر‌و توندوتیژیه‌وه كه ئێمه‌ی كورد له‌وه‌تی هه‌ین قوربانی ده‌ستی تێرۆریستانی رِاستهقینهین.
یه‌كێك له بنچینه‌كانی فه‌لسه‌فه‌ی دیموكراتی ئه‌وروپا بریتیه له ئازادی رِادهربرین و ئازادی كاری رۆژنامه‌وانیی, ئه‌و ئازادییه‌ی له‌ئه‌وروپا بۆ رِاگهیاندن ورۆژنامه‌وانی فه‌راهه‌م هاتوه له هیچ شوێنێكی تری جیهاندا ئه‌و ئازادییه نیه,به‌تایبه‌ت له دانیماركێكدا كهلهژێر ناوی ئازادی رۆژنامه‌وانی سوكایه‌تی به سه‌روه‌ری مرۆڤایه‌تی محمدی كوری عبدالله (سه‌لامی خوای لێ بێت) كرد‌و هه‌ستی ملیاردێك موسڵمانی بریندار كرد, بهلاَم په‌خشی كه‌ناڵێكی وه‌كو رۆژ تیڤی كه تاكه هه‌ناسه‌ی كوردانی باكوره به تێرۆر تۆمه‌تبار بكرێت, بۆیه تاوانی هه‌ڵكوتانه سه‌ر ده‌زگایه‌كی وه‌كو رۆژ تیڤی و تۆمه‌تباركردنی به یارمه‌تیدانی تێرۆر له‌سایه‌ی ئه‌و ئازادیه‌دا هیچی كه‌متر نیه له 31ی ئابه‌كه‌ی 1996.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

