ئیمڕۆ خه‌ڵکی هه‌وڵێر ،له شاره‌که‌یاندا سه‌ددام و قهزافییهکانیان ، ده‌دی..
25/02/2011, 12:00 (GMT+1)

کاتێک ته‌رابلس ده‌بینی که ته‌نراوه به هێزه‌کانی قه‌زافی و به درندانه‌ترین شێوه له دژی خه‌لکی راپه‌ڕیو هه‌ڵسوکه‌وت ده‌که‌ن ، هه‌ولیریش کتومت ترابلسی تێدا ده‌بینی ، قهزافییهکهی کوردان"مه‌سعود" تێیدا به ئاگر و ئاسن و به تۆقاندن و به به‌ڵته‌جییه‌کانی ،ئیمڕۆ خه‌ڵکی هه‌ولێری تۆقاند و نه‌یهێشت به ئازادانه بلێ" نا بۆ ناعه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌ڵێ بۆ دیموکراسی". .
کاتێک سیفولئیسلام ده‌بینی ، کتومت خۆی له مه‌سروری کوری مه‌سعود نمایش ده‌کات ، یا به پێچه‌وانه‌وه خۆی ده‌نوێنی که ئه‌ویش هه‌ر راست ده‌بێت.
قه‌زافی کاتێ باس له هێزی خیڵ ده‌کات ، مه‌سعودم وه‌بیرهاته‌وه که له کۆنگره‌ی 13 شوومی پارته‌که‌ی وتی خێڵی ئێمه 1000 زه‌لام ده‌بین.
کاتێ سه‌یفولئیسلام و دواتر باوکی به شپرزه‌یی له سه‌ر ته‌له‌فزیۆنه شڕهکهیان هاتنه‌گۆ ، وتی: ئه‌وانه (واته خه‌ڵکی راپه‌ڕیوی لیبیا)ته‌نها کۆمه‌ڵێک گێره‌شێوێنن و چه‌ند حهبخۆرێکن هیچ نین ،مه‌سعوده‌که‌ی لای خۆمان و ده‌زگا راگه‌یاندنه‌که‌ی خه‌لکی راپه‌ڕیوی ده‌ڤه‌ری سلێمانی به گێره‌شێوین و مناڵ له قهلهمدهدا.
لیکچوونێکی سه‌یر هه‌یه ، له دزین و تالانکردن ، له دژایه‌تی دیموکراسی ، له به‌کاربردنی هێز بۆ یه‌کلاکردنه‌وه‌ی پرسه‌کان زۆر وێکچوون هه‌یه ، ته‌نها له یه‌ک شت‌دا جیاوازبن له‌یه‌ک نه‌چن ، ئه‌وێس ئه‌وه‌یه: ئه‌و خه‌ڵکی راپه‌ڕیو و ئۆپزسیۆن به مشک و جرج ناوزه‌د ده‌کرد ،پێش چه‌ند ساڵێک مه‌سعود هه‌موو خه‌لکی کوردستانی به سه‌گ ناوزه‌د کرد .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

