بنەمالەی بارزانی لەسەر بەخێو نەکردنی سەگێک چەندین بنەماڵە دەربەدەر دەکەن
17/08/2011, 12:00 (GMT+1)

ئەم تاوانە بێ وینەیە بەعسیەکانیش نەیانکردوە لەسەر بەخێونەکردنی ئاژەلیک بەنیوەشەودا بچنە سەر مالان و ئەشکەنجە و ئازاری خەڵک بدەن و دواتر بەکۆمەڵ کۆچیان پێ بکەن .
بنەمالەی بارزانی بەزۆرینەی لق و پۆپەکانیانەوە ، دەیان ساڵە لەشاخ و شار تاکی کورد بە تایبەتی ئەوەی لەتیرەی ئەوان نەبێت وەک مرۆڤی پلە دوو وسێ سەیردەکەن ، بەرادەیەک سەگەکانی خۆیان لەمرۆڤەکان پێ گرنگترە ؟
لەکوێی جیهان رویداوە بەزۆرەملێ منال بەپارەیەکی کەم و بەئیجباری سەگی پێ بەخێوبکرێت و کاتێک بەخێویشی نەکەی ئەوا ئەشکەنجە وئازار بدرێی ؟ ئەم بنەمالەیە وەک فەرعونەکانی میسر خۆیان پێ لەنەوەیەکی تری مرۆڤە بۆیە ئامادەن لەپێناوی بەخێونەکردنی سەگێک بنەمالەیەک دەربەدەر و بکوژن ؟
بنەمالەی سەدام هاوشیوەی ئەم بنەمالەیە زۆر تاوانیان کرد ، بەلام مێژوو توانی رسوایان بکات و بەسزای خۆشیان بگەیەنێ ، ڕۆژگارێک دێت ئەوبنەماڵەیەش وەک بنەمالەی سەدام یەک لەدوای یەک لەزیندان و سێدارەدان و حەشارگەی نهینێ دەریان بهیێنین . چونکە کورد گوتەنی خوا لەسولتان مەحمود گەورەترە. ئیتر بائەمڕۆ ئەم بنەمالەیە بکەونە گیانی مرۆڤ و خاک و سروشتەکەیەوە ... لەکۆتایش دەلێین دوای ٢٠ سال لەتەمەنی ئەم بنەماڵەیە بەوهەموو تاوان و ناپاکی و داگیرکردنی سروشت و زەوی خاکی کوردستانەوە نەفرەت لەو کەسەی ئەوانەی خۆش دەوێت.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

