ئه‌وانه‌ی پێشوازیان له تاڵه‌بانی کرد له‌هه‌ڵه‌بجه تازه خه‌به‌ریان ده‌بێته‌وه
03/07/2009, 12:00 (GMT+1)

به‌درێژایی هه‌ژده‌ساڵ ده‌سه‌ڵات و ، له‌ماوه‌ی سه‌رکۆماریدا تاله‌بانی ته‌نها جارێک بریندارێکی ئه‌و شاره‌ی نه‌بینیوه‌و ، گوێی بۆ ئازاره‌کانیان نه‌گرتوه ، که‌چی وێنه‌که‌ی ، له‌ده‌روازه‌ی ئه‌و شاره برینداره‌دا ، هه‌لواسراوه، پاشان له‌م کاته‌داو بۆ بانگه‌شه‌ی ههلهنژاردن بێ ئه‌وه‌ی که شه‌رم بکات له‌وه‌ی که ئه‌و فڕۆکه‌وانه‌ی کیمیابارانی ئه‌و شاره‌ی کردوه ، ئازادی کردوه ، سه‌ردانی هه‌ڵه‌بجه ده‌کات ، ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی تاڵه‌بانی جێگای سه‌رسوڕمان نیه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌وه یه‌که‌مجار نیه که سوکایه‌تی به قوربانیان ئه‌وشاره ده‌کات ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رسوڕما ن و گومانه پێشوازی کردنی هه‌ندێک له‌خه‌ڵکی ئه‌و شاره یه له تاله‌بانی ، ئایا ئه‌و خه‌ڵکه‌ی پێشوازیان له تاله‌بانی کردوه ، بیریان له‌وه کردوه‌ته‌وه که ئه‌و پێشوازی کردنه واتای چی ده‌گه‌یه‌نێت؟
ئایا ده‌زانن پێشوازی کردن له‌تاڵه‌بانی واتای ئه‌وه‌یه که به‌ڵی بۆ سه‌رۆک کۆمار ؟
مانای ئه‌وه‌یه به‌ڵێ بۆ کیمیابارانکردنی هه‌ڵه‌بجه؟
مانای ئه‌وه‌ی به‌ڵێ بۆ ئازاد کردنی فڕۆکه‌وانه‌که؟
مانای ئه‌وه‌یه به‌ڵێ بۆ گولله بارانکردنی خه‌ڵکی ئه‌و شێره له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی یه‌کیتیه‌وه ؟
مانای ئه‌وه‌یه به‌ڵێ بۆ پشت گوێخستنی بریندارانی ئه‌و شاره ؟
بۆ ئه‌وه‌ی چیدی سوکایه‌تی به‌قوربانیانی ئه‌و شاره نه‌کرێت و چیدی بریندارانی ئه‌وشاره له‌ئازارا نه‌تلێنه‌وه ، پێویسته ، خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه ، زیاتر هۆشیار بن و ، هه‌ژده‌ساڵ مه‌رگی به‌ره‌ده‌وام لهوشێره و ئازاد کردنی فڕۆکه‌وانه‌که بکه‌نه ده‌نگ و مۆرێک بنێن به‌ناوچه‌وانی ده‌سه‌ڵاتی ئیکسپایه‌ری ، یه‌کێتی و پارتی و ده‌نگ به لیستێک بده‌ن له‌ده‌ره‌وه‌ی ، ئه‌و لیسته‌ی که بوونه هۆکارێک بۆ کیمیاباران کردنی ئه‌وشاره و بوونه‌ته‌هۆی ژیان له‌ده‌ست دانی برینداران و ، هێشتنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه به وێرانه‌یی ، و هه‌ژده‌ساڵه بازرگانی به هه‌ڵه‌بجه‌وه ده‌که‌ن و ، هه‌ڵه‌بجه خۆی ، بریندارێکی بێ داوو ده‌رمان و بێ نه‌خۆشخانه‌و بێ ئاو‌و کاره‌بایه ..
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

