سه‌یران و ڕابوواردن لهمهلزهمه و مه‌نهه‌جی به‌رپرسێكدا !
26/03/2010, 12:00 (GMT+1)

سیمای ره‌شی كۆیله‌كردن و مرۆڤی كۆیله دو دۆخ و دو دنیای جیاوازن بۆیه ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م سیستمی عه‌قڵیه‌ته نه‌خۆشه ڤایرۆساویهكهیهو ئه‌وه‌ی دوه‌میش مرۆڤه بهكۆیلهكراوه نائاگاكهیه، كهدهستهمۆی به‌كارهێنان ده‌بێت و وه‌كو ئامێرێكی بێ گیان به‌كاردێت له‌و حاڵه‌ته‌دا هه‌ستی مرۆڤبونیی خۆی له‌ده‌ست ده‌دات. ئه‌م كۆیلهكردنه پرۆسه‌ی نه‌هێشتنی كه‌سایه‌تی و كوشتنی مافی تاك و سه‌ركوتكردنی ئاده‌میزادو داگیركردنی ژیانی مرۆڤه به‌گشتی له‌ڕوی سایكۆلۆجیهت و هزرو بیره‌وه بۆیه ده‌توانین بڵێین ئیشی ئه‌م پڕۆسه ترسناكه كهفۆرم و شێوازی كۆیله‌كردنی مرۆڤه لێسه‌ندنه‌وه‌و بێبه‌ش كردنی مافی بهمرۆڤبونیییه كه‌ئاده‌میزاد خودی خۆی پێ پێناس ده‌كات، وه‌كو بونه‌وه‌رێكی ژیر كه‌مرۆڤه. كه‌واته كۆیله‌كردن جیاوازه لهكۆیلهبون و لهكۆیلهی ئاسایی بۆیه كۆیله‌كردن تاوانێكی گه‌وره‌ی دژ به‌مرۆڤایه‌تییه كه‌كه‌سایه‌تی و نرخی مرۆڤ داگیرده‌كات و به‌ئاره‌زوی خۆی یاری پێ ده‌كات، كه‌چی كۆیله‌بون تاوانێكی هێنده گه‌وره نییه، چونكه په‌یوه‌ندی به‌كه‌سایه‌تی لاواز‌و نائاگاهی ئه‌و مرۆڤه‌وه هه‌یه كه كۆیله ده‌بێت
ئه‌وه‌تا ئازاد جووندیانی ڕۆژی هه‌یینی 26/3/2010 له‌سه‌ر بوودجه‌ی مه‌كته‌بی ڕاگه‌یاندنی یه‌كێتی كهبوودجهی تاك به‌تاكی خه‌ڵكی كووردستانه داوه‌ت و سه‌یران و ڕابوواردن ئه‌نجام ده‌دات ، به‌پێی زانیارییه‌كان له بوودجه‌ی ته‌له‌فزیۆنی گه‌لی كووردستان پاره‌یه‌كی زۆریان سه‌رف كردووه بۆ ئێواره سه‌یرانێك له سه‌ر شاخی ئه‌زمڕ و له‌ژێر بورجه‌كه‌ی ئه‌زمڕدا كه‌خۆی و پیاوه‌كانی و هاو بیچمه‌كانی تێیدا ئه‌خۆن و ئه‌خۆنه‌وه ، بڕیاشه دووای ته‌واو بوونی ئاهه‌نگه‌كه له ئوتێلێكی نزیك بوورجهكهوه كه ئوتێل ئه‌زمڕ پاڵاسه چه‌ند ئافره‌تێكی سۆزانی لووبنانی به‌پاره‌یه‌كی زۆر به‌كرێ بگرن و شه‌وی سووریا‌ن له‌ناو باره‌گا كۆنه‌كه‌ی ته‌له‌فزیۆنی كووردستاندا له‌گه‌ڵ به‌سه‌ر به‌رن ئائه‌مه‌یه ماهیه‌تی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته گه‌نده‌ڵه‌ی كه‌چه‌ندین ساڵه خه‌ڵكی كووردستان ئه‌ڕوتێنێته‌وه
له‌ئێستادا ته‌نها ئه‌وه‌ی كه‌جێگای هیوا و ئومێدێكی قوڵه، له‌وه‌دا ده‌بینرێته‌وه كه خه‌ڵكی كوردستان راچڵهكیوهو (گۆڕان) بۆته خواستێكی میللی بهبێگوێدانه په‌یمانه سواوه‌كان و بهبێترسان له دوژمنه وه‌همیه‌كان و هه‌ڕه‌شه‌ی نانبڕین، به‌بێ خۆگرێدانه‌وه به رابوردویێكهوه كه سه‌رده‌م تێیپه‌ڕاند بێت، بڕیاری (گۆڕان و خۆ نوێكردنه‌وه‌ی) داوه. ئه‌م بڕیاره به كۆمه‌ڵه‌ش ئاماژه‌یه‌كه بۆ به‌زیندو هێشتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ك، چیكه خۆداڕنینه له وه‌فایه‌ك كه به‌رامبه‌ره‌كه‌ی بێ‌باك بێت. بۆیه ره‌وایه هه‌زارانجار ئافه‌رینی پێبوترێت و بڕیارێكی له‌و جۆرهبهرز راگیرێت و به‌كرده‌وه پشتگیری بكرێت و هێزی جه‌ماوه‌ریی بۆ كۆكرێته‌وه...
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

