پەرلەمانتاران ئەوەی قسەیان لێ نەكرد ئیمتیازاتەكانی خۆیان و پارتەكانیان بوو
21/06/2012, 12:00 (GMT+1)

پەرلەمانتارانی خۆشەویستی كوردستان,راستە ناوی فراكسیۆنكانتان جیایە بەڵام هەست بە جیاوازی و ڕەنگتی راستەقینەتان ناكەم, ئێوە چەندین رۆژە لەسەر پیت بە پیتی بودجە قسەتان كرد, هەموو بوونە ئابوریزان و ماركس و ئادەم سمیستان لە گیرفان نا, بە وردو درشتی خەرجییەكانا چونە خوارێ , داهاتەكانتان لە گۆڕ دەرهێنا, ئەوەی لام سەیر بوو ورتەتان لە بارەیەوە نەكرد دوو بابەت بوو, یەكەمیان موچەو ئیمتیازاتەكانی خودی خۆتان بوو, دووەمیان مووچەو ئیمتیازاتی پارتەكانتان بوو, ئەوەی كردتان پیاوەتی بوو بە ئاوی حەمامەوە , دەزانن كۆمۆنارەكانی پاریس 130 ساڵ و 3 مانگ و 4 رۆژ لەمەوپێش پاش بە دەسەڵات گەیشتن تەنها لە كەرتێكی شاری پاریسی ئابلوقەدراو یەكەم بڕیاریان ئەوە بوو موچەی خۆیان هاوتا كرد بە موچەی كرێكارێكی هوشیار, ئەی ئێوە شەو رۆژ بۆ ئەنفالكراوان شیوەن دەكەن بۆ موچەكانتان هاوتای شەهیدێكی سەنگەر ,ئەنفالێك , عومەر خاوەر ناكەن !
من دەزانم ئێوە ئەوە ناكەن, نە ماڵەكانتان دەگوازنەوە بۆ بنەسەڵاوەو باداوە و واز لەو جهیهانە تایبەتە ئەفسوناویەی ئۆردوگای ئەفسوناوی زەكەریا دەهێنن, نە رۆژێك لە رۆژان مەتبەخی ژورەكەشتان بۆ لێقەوماوێك تەرخان دەكەن, نە واز لە سۆسیالەكەی هاندەران دەهێنن,ئەگەر واژۆ لەسەر هەڵوەشاندنەوەی خانەنشیش بكەن ؟
تا ئەوكاتەی لەو جیهانەی زەكەریاو بەو موچە باڵایە و بەو ملكەچییە بۆ بەرژەوەندی حیزب بجوڵێنەوە, هەموو وتەكانتان تەنها بە دروشم دیعایەی ئینتخاباتی داهاتوو دەزانرێت, چونكە سیاسەت لەم وڵاتە حەرباوییە كاسبییە, هەمووتان لەو كاسبیە مامۆستاو شارەزان.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

