کۆسرەت رەسوڵ وکوردستانیەتی براکانی لەپارتەکەی بارزانی
15/02/2011, 12:00 (GMT+1)

ئێوەن کوردایەتی بەخەباتگێڕانی ئەم شارە ئەفرۆشنەوەو لەپاڵ تێکۆشەرانی ئەمشارەوەیە هەرکات بارت کەوتە لێژی بارەکەت ڕاست ئەکەیتەوە،خەبات وماندووبونی ئێوە کاتێك سڕایەوە کەپشتت کردە هاوخەباتەکانت وبۆ مشتێك پارەو ئیمتیازات ودەسەڵات پاڵتدا بەتاڵەبانیەوە ویەکێتیەکەی هەموانت تەسلیم بەبنەماڵەی تاڵەبانی کرد.سکرتێرەکەشت خەونەکەی تۆش ومیللەتی بەتاڵ کردەوە ،ئیتر چ شتێك ماوە کە بێتە جێی منەت کردنی ئێوە بەسەرمانەوە
بەڕێز کاک کۆسرەت جەنابت رێککەوتنی ستراتیژیت هەیە لەگەڵ براکانت لەپارتی ئەی خێرە ناهێڵن مەکتەب سیاسیەکەت،مەکتەب رێکخستەنەکەت،هەموو ئەوانیتری کەمەفروزە لەپایتەختەکەی هەرێم بن بارەگاکانیان بکەنەوە وبێ دەنگی هەڵئەبژێرن،قوربان ئەوە براکانتە لەپارتی بیری ناوچەگەرێتی برەو پێ ئەدەن وئەیبوژێننەوە وبەبەرنامە درێژەی پێ ئەدەن ،ئەوە براکانتە لەپارتی ئێوەی هەولێریان ئێستا بەچاوی سلێمانیان لێتان ئەڕوانێ
تۆیەك بەقەولی خۆتان شۆڕشگێڕی نوێخوازو پشت وپەنای هەژاران دەبێت هۆکەی چی بێ وات لێبکات حاشا لەبراکانی دوێنێ وهاوسەنگەرانی شۆڕش ومیللەتە هەژارەکەت بکەیت و رێگەبدەیت لەبەرامبەر داواکاری نان وئازادی دەبابەیان بەرەوڕووبکەیتەوە ولەبەرامبەردا پەیمانی برایەتی هەتاهەتایی ببەستن لەگەڵ تاڵانکەرانی سەروەت وسامانی خەڵكی وئەتك کەری کەرامەتی میللەت و زەوت کەری ئازادی ئەوئازادیەی کەهاوسەنگەرانت خۆیان بۆ کردە قوربانی
دواجار هەرئەوەندەمان ماوە پێت بلێین پیرۆزە هاوپەیمانی ستراتیژیتان لەگەڵ برا کوردستانیەکانتان لەپارتی دیموکراتی کوردستان بەسەرۆکایەتی سەرۆکەکەتان مسعود بارزانی
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

