ترسی شه‌قام و خۆپیشانده‌ر دوای رێكه‌وتنی لایه‌نه سیاسیه‌كانه نه‌ك ئێستا
28/05/2011, 12:00 (GMT+1)

1-ئۆپۆزسیۆن ده‌لێت گه‌ر ده‌سه‌لات له‌گه‌ڵم رێك نه‌كه‌ویت خۆ شه‌قام هه‌یه و ده‌نكی نارازی خۆپیشاندان هه‌یه تا بیكه‌مه كارتی فشار‌و چیم بوێت بۆم جێبه‌جی بكات،بێگومان ئه‌وكات ده‌زانین كه ده‌سه‌لات له جه‌ماوه‌ر ینارازی زۆرتر ده‌ترسیت وه‌ك ئۆپۆزسیۆن.
2-ده‌سه‌لات ده‌لیت بێده‌نگ كردنی لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن واته بێده‌نگ كردن و كپ كردنی ده‌نگی نارازی شه‌قام.بێگومان ئه‌وه‌ش به پێدانی چه‌ند به‌رژه‌وه‌ندی و پۆست و جێگایه‌ك به ئۆپۆزسیۆن ده‌توانێت ئه‌و ده‌نگه نارازییه كپ بكاته‌وه چونكه ده‌سه‌لات پێی وایه ئۆپۆزسیۆن نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی ده‌نگی خۆپیشانده‌رو شه‌قامه هه‌رچه‌نده ئۆپۆزسیۆن خۆی به دوور بگرێت له‌و ده‌نگه ده‌سه‌لات زیاتر گومانی بۆ دروست ده‌بیت.
3-ئه‌وه‌ی ده‌مینێته‌وه هاوارو ناڵه‌ی ده‌نگی كه‌سانی بێلایه‌ن و به‌شخوراوی خۆپیشانده‌ره كه به بێ پێدان و جێبه‌جێكردنی هیچ داواكارییه‌ك به ده‌ستس به‌تال ده‌م و چاوی كوتراو له‌شی بریندار گه‌رانه‌وه ماڵه‌وه و هیچیان بۆ نه‌كرا هیچ لایه‌نێكیش نه‌بووه پشتیوانی راسته‌قینه‌ی داواكانی به ره‌سمی و بتوانیت هه‌لوێستی ویژدانی و نه‌ته‌وه‌یی خۆیی نیشان بدات.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی زیاتر باسه ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر ئه‌م لایه‌نانه گه‌یشته رێكه‌وتن و به‌ده‌ردی كوردهواری ده‌ڵیت كێك و شیرینیه‌كه له ناو خۆیاندا به‌ش كرا ئیتر كئ ده‌مینێته‌وه به زهره ته‌نها شه‌قام و هاولاتیانی نارازی له‌به‌ر ئه‌وه دڵنیابن دوای رێكه‌وتنی ئه‌م لایه‌نانه ده‌سه‌لات گورزێكی جه‌رگ بڕی زۆر هێمنانه‌و له‌سه‌ر خۆ له جه‌سته‌و زمانی پڕ هاواری هاولاتیانی نارازی كوردستان ده‌دات له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی كوردستان به تایبه‌ت خۆپیشانده‌رانی ناوچه‌كانی سلێمانی به‌وپه‌ری دام و ده‌زگا تۆقینهرهكانی وه‌ك ده‌زگای پاراستن و زانیاری تۆماری یه‌كه به‌یه‌كه‌ی هاولاتیانی بێكه‌س و بێلایه‌ن و پشتی سیاسی هو حیزبی هه‌ڵده‌داته‌وه‌و كه‌سیش نا‌توانیت له‌سه‌ریان بێته گۆ..له‌به‌ر ئه‌وه باش بزانن هاولاتیانی كوردستان كه ترس و تۆقاندنیكی گه‌وره‌تر چاوه‌رێی ئێوه ده‌كات به ته‌نها رێكه‌وتنی لایه‌نه‌كان ئه‌ویش ده‌كه‌ویته كار و تۆله‌ی سه‌رله‌به‌ری له خۆپیشانده‌رو ئه‌وه‌شی پشتیوانی لێده‌كرد ده‌كریته‌وه جا هه‌ربۆیه تكامان له هاولاتیان ئه‌وه‌یه كه زوو بكه‌ونه خۆ‌و رێگه نه‌ده‌ن ریكه‌وتنی نهێنی ئه‌و لایه‌نانه بگاته ده‌رئه‌نجامی پۆزه‌تیڤ بۆ خۆیان و ده‌رئه‌نجامێكی نێگه‌تیف بدات به شه‌قام و هاولاتیانی بێده‌ست و پێ ی سیاسی و هیزی حیزبی كوردستان وه‌گه‌ر نا ئایندهی ڕۆڵه‌كانی ئه‌م میلله‌ته به‌ره‌و ئاقارێكی ترسناك ده‌روات هیوای هه‌لهاتنی خۆرێكی توره‌یی وه‌ك 17 شوبات بۆ سوتاندنی ده‌سه‌لاتی گه‌نده‌ل و پر له سته‌مكاری ئاواتر ده‌كات و هاواری ده‌نگێكی به‌هیز بۆ ئازادی و یه‌كسانی و نادادپهرهوری له كوردستان كپ و كپتر ده‌كاته‌وه ..
ئه‌ندامی بزووتنه‌وه‌ی لاوانی 17 شوبات.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

