كەناڵی كوردسات یان كەناڵی پرۆژەكان
15/05/2009, 12:00 (GMT+1)

ئەوەتا ئەمرۆش لەترسی كورسییەكانیان كە لەژێرەوە بۆگەنی كردووە لەدۆلارو مەسروفاتی منداڵ و نەوەكانیان و وەسڵی بانزینی ئۆتۆمبیل و نان خواردنەكانیان كە هێندەى موچەى گشت فەرمانبەرانی كوردستان زیاترە، ئەو كەناڵەیان خستووەتە خزمەتى خۆیان و پیشاندانی پرۆژەو چی و چی... بەڕاستی شەرم و عەیبەیە چیتر ئەو كەناڵە بەخۆی بڵی (پڕڕڕڕڕۆفیشناڵ!) و تەسمیەى خۆی بكات بە گەناڵی گەیاندنی زانیارییەكان.
نازانم دەتوانن بە چی كردەوەو كارێكتان بڵێن پرۆفیشناڵ لەكاتێكدا كەناڵی راگەیاندن كارى گەیاندن و پەیوەندى (كۆمنیوكەیشن)ی نێوان خەڵك و دەسەڵاتەو دەسەڵاتیش هەر كارو پرۆژەیەك ئەنجامبدات ئەركی سەرشانێتی نەك وەسف بكرێت و بدرێت بەناوچاوو رووی خەڵكیدا، ئەوەی حكومەت دەیكات و ئێوەش ماكیاژی دەكەن و پیشانی خەڵكی دەدەن، وەك ئەوە وایە باوكێك منداڵەكانی خۆی بەخێو بكات و بێت لەناو خەڵكیدا بڵێت ئەوە نییە منداڵەكانم بەخێو دەكەم و جلیان بۆ دەكڕم و گەورەیان دەكەم.
هاوكێشەى حكومەت و خەڵك، وەك باوك و منداڵەكانى وایە، چۆن دەبێت حكومەت و باوكەكە منەت بەسەر خەڵك و نەوەكانیانەوە بكەن؟، بەڕاستی سەرمان سپی بوو ئەوەى لەئێوە دیمان لەهیچ مەملەكەت و وڵاتێكدا نەماندى.
نازانم كەی شەرم و حەیا دەتانگرێ واز لەو كارە نەنگییانە بهێنن؟؟؟، بڕوا بكەن ئەم جۆرە نوسینانە دەچێتە گیرفانی مێژووەو دەبێتە خاڵی رەش بەنێو چاوانتانەوە.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

