خدرو بەرنامەى ئەم كاتەتان باش
13/03/2009, 12:00 (GMT+1)

من نازانم ئەم وەسفانەى خدر دوو هۆى لە پشتەوەیە: یەكەم / یان ئەوەیە كە هەڵەبجە وەك دووبەى بێت لە خزمەتگوزارى جادەو شەقام و كۆڵانەكنیدا وە ئەو خانووانەى كە بۆ كەس و كارى شەهیدان دروست كراون هەموو خزمەت گوزارى بۆدابین كرابێت .
دووەم/ وە یان ئەو كەسانە كە تەلەفونیان كرد خدر خۆى ئامادەى كردبن بۆ ئەوەى وەسفى بكەن یان ئەوانە بوون كە سوودمەند بووبوون بە شێوەیەك كە موستەحەق نەبووبێتن.
لە راستیدا شتەكان ئاشكران وە نامەوێت من بڕیار بدەم وە هەر كەسێك كە هەلچەبجە ببێنێت دەتوانێت بڕیار بدات كە خەدەماتى سفرە وە خدر هەر لە هاتوچۆى ئەوروپادایە لە سەر حسابى خوێنى شەهیدانى هەڵەبجە ئەو خوێنەى نە خدر و نەكس و كارى خدر دڵۆپێك خوێنیان نەڕشتووە.وە لە درێژى تەمەنى سەرۆك خدردا یەك فیشەكى بۆ خۆشیش نە تەقاندوە وەك خۆى ووتى من لە مەكتەبى ى.ن.ك. گەورە بووم وە من پێدەلێم ئێستا جادە پانە كاك خدر فشە كەم بكە. وە یەكێتى بۆیە وەزعى جوانە تۆ و دەیان وەك تۆ وەك شاهۆ ى مدیر ناحیەى شارۆچكەى سیروان كە هەر خەریكى دزی و گەندەڵى بن لە سەر خەڵكى قوڕ بەسەرو داماوى هەڵەبجە,كە ئەو شارە ڕوبارێك خوینى بەخشى وە ئیستا چوار دزى وەك جەنابتان دەیخۆن.
هەر ڕۆژیك دا دێت كە بەر شەقى ڕۆژ گار بكەون و خواى هەڵەبجە بتانبات بە ناخى زەویدا وە لێرەدا نامەوێت باسى زیاترى گەندەڵیەكانتان بكەم لە ڕاپۆرتێكى دى دا بڵاوى دەكەمەوە.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

