پارتی ته‌نها له‌زمانی هێز تێده‌گات
22/05/2010, 12:00 (GMT+1)

بنه‌ماڵه‌یه‌ك بۆ کورسی ده‌سه‌ڵات خزمه نزیکه‌کانی خۆی بکوژێت ده‌بێت چۆن ده‌ست به‌رداری ده‌سه‌ڵات بێت بۆ جه‌ماوه‌رێك که ئه‌و به‌چاوی کۆیله‌و ده‌روێشایه‌تی سه‌یریان ده‌کات. ئه‌وانه‌ی که له‌ده‌وروبه‌ری بارزانی باوک‌دا بوون له شۆڕشی ئه‌یلولدا هه‌رهه‌موویان خه‌ڵکانی بوده‌ڵ و ترسنۆك و بێ که‌سایه‌تی بوون وهه‌میشه ئه‌ڵقه له‌گوێ ی بارزانی بوون و نه‌یان وێراوه ڕه‌خنه‌ی لێ بگرن بۆ ڕاستی قسه‌کانیشم زۆرێك له‌و سه‌رکردانه‌ی که له‌گه‌ڵیدا بوون له‌کاتی ئاشبه‌تاڵدا ده‌یان زانی بارزانی گه‌وره‌ترین خیانه‌تی مێژوویی ئه‌نجام ده‌دات به ئیعلانی ئاشبه‌تاڵ که‌چی که‌سیان نه‌یان وێرا پێ ی بڵێن تۆ نابێت ئه‌و هه‌ڵه مێژوویی یه ئه‌نجام بده‌یت یاخود زۆربه‌یان پێ یان وابوو که شه‌ڕی پارتی زانی ده‌ست پێ بکه‌ن و ئاشبه‌تاڵ نه‌که‌ن که‌چی که‌سیان نه‌یان وێرا به‌و کاره هه‌ڵبسن و بارزانی که فووی پیا کرد یه‌کسه‌ر شۆڕش له‌ماوه‌ی شه‌وڕۆژێکدا توایه‌وه. ئه‌م بنه‌ماڵه له‌سه‌ر ئه‌وه ڕاهاتوون و فێر کراون که که‌س قسهلهقسهیان نه‌دات چونکه ئه‌مان که‌سانێکن له‌سه‌رووی ڕه‌خنه‌وه‌ن له‌سه‌رووی یاساوه‌ن ته‌نانه‌ت به‌جۆرێك خۆیان پیرۆز کردووه له‌لای جه‌ماوه‌ر وای نیشان ده‌ده‌ن که ئه‌مان ته‌نها پارێزه‌ری مافه‌کانی گه‌لی کوردن که‌چی له ڕاستیشدا به‌درێژایی مێژوو بونه‌ته دومه‌ڵێکی شێره‌په‌نجه‌یی به جه‌سته‌ی میلله‌ت و نیشتمانه‌وه . بۆیه به ته‌جروبه‌ی سیاسی زیاتر له 35 ساڵ ته‌مه‌ن وه‌هه‌روه‌ها چادێری کردنی هه‌ڵسوکه‌وتی سه‌رانی ئه‌و پارت و بنه‌ماڵه‌یه گه‌یشتومه‌ته ئه‌و ڕاستیه‌ی که سه‌رانی پارتی هه‌رگیز بڕاویان به دیموکراتی و ئازادی مافی مرۆڤ و پێکه‌وه ژیانی سیاسی نیه ته‌نها فه‌لسه‌فه‌یه‌ك که ئه‌وان بڕاویان پێ ی هه‌یه‌و په‌یڕه‌وی ده‌که‌ن ئه‌وه‌یه (کوردستان یان نه‌بێت یان ئێمه حاکمی بین)
له گه‌رمه‌ی شه‌ڕی ناوخۆدا له مه‌لا به‌ختیاریان پرسی بۆچی ئه‌وه‌نده داوای ئاشتی له پارتی ده‌که‌ن که‌چی پارتی له‌گه‌رمه‌ی شکستیهکانیدا مل بۆ ئاشتی نادات ئه‌ویش له‌وه‌ڵامدا ووتی پارتی پشتی به‌م ئه‌زمونه‌وه نه‌یه‌شاوه گوێیشی لێ نیه ئه‌گه‌ر له‌بار بچێت به‌ڵام ئێمه واته یه‌کێتی زیاتر له 20 هه‌زار شه‌هیدی سه‌نگه‌رمان داوه تاگهیشتووینهته ئه‌مڕۆ بۆیه ناچارین ئه‌م شه‌ڕه ڕاگرین . مه‌لا به‌ختیار ڕاستی ده‌کرد پارتی گوێ ی له‌ده‌ست دانی ئه‌زمونی کورد نیه ئه‌وه‌نده‌ی که به په‌رۆشی له‌ده‌ست دانی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌که‌ی خۆیه‌تی . هه‌روایش ده‌رچوو له‌کاتی گه‌رمه‌ی شه‌ڕی ناوخۆدا یه‌کێتی ده‌یووت به بێ مه‌رج وه‌رنه‌وه هه‌ولێرو ده‌سه‌ڵات په‌نجا به په‌نجا بهشدهکهینهوه که‌چی ئه‌وان ئه‌وه‌نده شکسته‌که‌یان پێ شووره‌یی بوو قایل نه‌بوون ده‌یانووت ده‌بێت هه‌ولێر چۆڵ بکه‌ن پاشان ڕێککه‌وتن ده‌که‌ین . ئاخریش له‌به‌ر ده‌سه‌ڵاتی خۆیان ئه‌زمونه‌که‌ی کوردیان له‌که‌دار کرد له‌به‌ر ده‌سه‌ڵاتی خۆیان ئه‌وه‌بوو له 31 ئاب چون ڕژێمی به‌عسیان هێناو هه ولێریان پێ هه‌تك کرد . بۆیه من پێم وایه پارتی هیچ زمانێکی دیالۆك نازانێت ئه‌گه‌ر ئه‌و تێیدا حاکم و برا گه‌وره نه‌بێت، ناچێته هیچ ههڵبژاردنێکیشهوه ئه‌گه‌ر له‌پێشدا گره‌نتی ته‌زویرکردن و بردنه‌وه‌ی نه‌بێت بۆیه ده‌بێت هه‌رهه‌مومان ئه‌و ڕاستیه بزانین که‌وا پارتی ئه‌مڕۆ بڕوای به سترایتژو کوردایه‌تی ونیشتمان و نه‌ته‌وه نیه ئه‌وه‌ی که بڕوای پێ ی هه‌یه ده‌سه‌ڵات و پاره‌و کۆمپانیایه واته ئه‌مڕۆ پارتی سه‌رمایه‌دارێکی گه‌وره‌یه له‌هیچ ناترسێت ته‌نها له‌ده‌ست دانی سه‌روه‌ت و سامان و ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی نه‌بێت ده‌بێت ئێمه‌ی جه‌ماوه‌ریش ئه‌و سه‌روه‌ت و سامان و ده‌سه‌ڵاته‌ی پارتی بخه‌ینه مه‌ترسیه‌وه و پێ ی بڵێین ئه‌و سه‌روه‌ت و سامان و ده‌سه‌ڵاته هی تۆنیهو هی خه‌ڵکی کوردستانه ده‌بێت بۆیان بگه‌ڕێنیته‌وه . له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ پارتی ده‌سه‌ڵات و پاره‌که‌ی له‌ده‌ست دایه زۆر پارێزگاری ده‌کات و ترسی له‌ده‌ست دانی هه‌یه بۆیه ده‌بێت هه‌موو لایه‌نه‌کانی کۆردستان ڕێکخراوه مه‌ده‌نیه‌کان جه‌ماوه‌ر هه‌موو به‌یه‌ك ده‌نگ به‌گژ ئه‌م پارته بنه‌ماڵه‌یی یه دا بێنه‌وه‌و به‌هه‌ر نرخێك هه‌یه ده‌سه‌ڵاتی زه‌وتکراوی میلله‌تی لێ بسێنینه‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ پارتی له‌هه‌موو کاتێك زیاتر له شکستدایه چونکه هه‌مووڕۆژێك پارتیهك ده‌مرێت و گۆڕانخوازێکیش له‌دایك ده‌بێت.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

