بە پاراستن كردنى پەرلەمان و حكومەت لە بەر چى ؟
11/09/2009, 12:00 (GMT+1)

بەلام ئایا لێرەدا بەرنامەو مەرامەكەیان كۆتایى پێ دیت یا دەبێت بكەونە دژایەتى كردنى نێچیرڤانیش كە كاراكتەرێكى زۆر بەهێزە لە ناو پارتیدا و لە ئاستى نێوخۆیى و نێودەولەتى دا پێگەیەكى بەهێزى هەیە و و ئەم چەند ساڵە كە حكومەتى بەرێوە بردوە تا رادهیهکی زۆرنا كارامەیى و لێهاتویى خۆى سەلماندوە لە سەركەوتنى لە سەرۆكایەتى كردنى حكومەتى هاوبەش دا ئایا دەتوانن نێچیرڤانیش وەك جوهر نامق لێ بكەن و وردە وردە بەرەكە لە ژێر پێ ى دەربێنن.؟ ئەمەش پرسیاریكەو لێكدانەوەى زۆر بە خۆوە دەگرێت بەلام ئەوەى ئیستا دەیبینین ئەوەیە كە پەلامارى بەرەكەى ژێر پێ ى نیچیرڤانیش یان دا بەڵام تا چەند سەركەوتوو دەبن ئەوە لە داهاتویەكى نزیك دا دەیبینین بەلام لە ئیستاوە بەم شێوەیە دەستەكەیان دەخوێنینەوە بینیمان كاتێك 23 لقى پارتى پالێوراوەكانى خۆیان بۆ پەرلەمانى كوردستان پێشنیار كرد مەكتەبى سیاسى بە شێوەیەكى عادلانە و لە سەر ئەساسى استحقاق 50 ئەندام پەرلەمانى لە سەر پالێوراوى لقەكان دەستنیشان كرد كە هەمویان لە كەسانى شایستەو بەتواناو كوادرى پێشكەوتوى حزب پێكهاتبوون بەلام ئازاد بەروارى هەر زوو بە زوو چوە پشتگوێ ى مسرور و تێ ى گەیاند كە ئەو هیچ رازى نیە بەو ناوانەى كە مەكتەبى سیاسى پێشنیارى كردون بۆ پەرلەمان چونكە ویلائیان بۆ پاراستن و ئازاد نیە ئەوە بوو قەناعەتى بە مسرور كرد كە ناوەكان ئازاد بە خۆى پێشنیاریان بكات و پاشان مسرور لە جیاتى باوكى ئیمزایان بكات و رەزامەندى نیشان بدات ئەوەبوو ئازاد بە بێ ئاگادارى مەكتەبى سیاسى لیستێكى ئامادەكرد و دایە مسرور ئەویش لە جیاتى باوكى ئیمزاى لە سەر كرد ئەگەر چى ئەم كردەوەى ئازاد بەروارى فازل میران و مەكتەبى سیاسى دلگران كرد و فازل بریارى دا سەفەرى دەرەوەى ولات بكات و حزب بۆ ئازاد بە جێ بهێلێت بەلام سەرۆك رێگەى پێنەدا و دلنەوایى فازل ى كرد و بەلێنى پێدا كە بیكاتە جێگرى سەرۆك وەزیرانى عێراق.بەم شێوەیە پەرلەمان بوە دەزگایەكى ترى سەر بە پاراستنەكەى ئازاد ولە دەسەلاتێكى یاسادانان وە كە نوێنەرایەتى گەل دەكەن بوە دەزگایەكى هەوالگرى ئەلقە لەگوێ كراو.
نێرەموكێكى وەك كەمال یان كردە سەرۆك پەرلەمان كە هەر كەسَیك تەماشاى دەكات دەلێت ئەزمەى پیاوە لە كوردستاندا.
ئیستاش نۆبەى بە پاراستن كردنى حكومەتە...
بۆ ئەوەى بە تەواوى دەست بە سەر حكومەتیش دا بگرن و بە تەواوى دەسەلاتى خۆیان بسەپێنن ئازاد بەروارى هەستا پێشنیارى خۆى و كریم سنجارى كرد كە ببنە جێگرى سەرۆك وەزیران بەلام كە مەسرور تەماشاى كرد كریم كەسێكە لە پۆستى وەزیرى ناوخۆ فەشەلى هێناو گەندەڵى لە وەزارەتەكەى كریم ەوە سەرچاوەى گرت تا واى لێهات ئیستا دەزگاكانى حزبى و حكومى پێوەى دەنالێنن كریم ى قبول نەكرد و ئازاد خۆى بوە پالێووراو بۆ جێگرى سەرۆك وەزیرانى كابینەى شەش كە كەسێكى حاقد و خۆپەرەست و رقى لە هەموو كەسێك دەبێتەوە و گوێ لە قسەى كەسیش ناگرێت تەنانەت كاتێك لە ئاوێنەوە سەیرى سەرو چاوى خۆى ئەكات رقى لە خۆشى ئەبێتەوە.حەتا ئەگەر لە ناو كوادرى پارتى راپرسى یەك بكرێت لە %99 سەروو چاوى ئازاد یان لە هیچ كۆرو كوبونەوەیەك نەدیوە هە رنایشى ناسن بەلام دەزانن كە ئەندامى مەكتەبى سیاسى یەو ئیش و كارەكان تێك دەدات و دەست لە هەموو كاروبارێكى ناو حزب وەردەدات بە زمانى كوردەوارى خۆمان (هیچ نیەو هەموو شتێكیشە).بێ شك بونى ئازاد بە جێگرى سەرۆك وەزیران چەند كەسێكى پاراستن كە وەكو خۆى فكرەى پۆلیسى یان هەبێت دەهێنێت و دەیانكاتە وەزیر و جێگر وەزیر و مدیرعام بەم شێوەیەش لە گەل كریم دا حكومەتەكەمان دەكەنە حكومەتى پۆلیسى و سەركوت كەرانە كە رێگە نەدەن هیچ نارەزایى و رەخنەیەك لە لایەن خەلكەوە سەر هەلبدات سیاسەتێكى سەركوت كارانەو دیكتاتوریانە لە حكومەت بەرن بە رێوە بە بێ ئەوەى بیر لە داهاتوو ئەنجامى كارەكانیان بكەنەوە تاكوو وا دەكەن خەلك لە پارتى بكشێتەوەو پارتى دۆست و لایەنگرەكانى لە دەست بدات و لە هەلبژاردنى داهاتوو دا پارتى بە معارز ببینین لە ناو پەرلەماندا وەك حزبێكى لێكهەڵوەشاوە و روخاو.بۆیە لێرەدا ئەو پرسیارە دروست دەبێت ئایا مالى مەلامستەفا كە خۆیان یەكەم زەرەرمەند دەبن لەم وەزعەدا ئەمە لە ئازاد و كریم قبول دەكەن ئایا كەسانێكى وەك فازل میران و د.رۆژ و جوهر نامق و زعیم على وزۆرێك لە ئەندامانى كۆمیتەى ناوەندى كە هەمو ژیانیان بۆ خزمەتى ئەم حزبە تەرخان كرد رێگە دەدەن ئەو هەمو خەبات و فیداكاریەیان بە دەستى ازاد و كریم بە فیرۆ بروات یان بەرگرى دەكەن و هەلوێست وەردەگرن ئایا ئەمە سەرەتایەك نابێت بۆ ئەوەى لە ناو پارتیشدا گۆرانێك دروست ببێت و پارتى لەم گێژاوە رزگار بكات ئایا كاتى ئەوە نەهاتووە كوادرینى پارتى خۆیان لە ژێر فكرەى بە زۆر داسەپاندنى عەقلیەتى پۆلیسى و سیخورى ازاد و كریم دەرباز بكەن ئایا كاتى ئەوە نەهاتووە كەوادرینى پارتى پارێزگارى لە خەباتى چەندین سالەى خۆیان و خوێنى هەزاران شەهید بكەن و پارتەكەیان لە گەندەڵى و گەندەڵ كاران پاك كەنەوە؟
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

