ئـه‌رێ وه‌ڵڵا له پـشـده‌ر و بـیـتـوێــن پـارتـی شـه‌لـه‌ل لـێـیـدا !
08/02/2011, 12:00 (GMT+1)

سه‌یرکه‌ن ئه‌م ده‌سه‌ڵاته گه‌نده‌ڵه، ئه‌م حیزبه فاشیله، ئه‌م حزبه تۆقیوه دوای 20 ساڵ ده‌سه‌ڵات و تاڵانکاری سه‌روه‌ت و سامانی ملله‌ت دوای 14 ساڵ تێپه‌ڕبوون به‌سه‌ر شه‌ڕی ناوه خۆدا که‌تیایدا هه‌زاره‌های تێدا کوژراو سه‌ده‌های تێدا که‌م ئه‌ندام بوو له بری فه‌راهه‌م کردنی ژیان و گوزه‌رانی که‌م ئه‌نداماناندا که هه‌ریه‌کێك خاوه‌نی ده‌یان خه‌ونی ڕه‌نگین بوو له ژیانیدا له‌وه‌ی که‌ببێت به ئه‌ندازیار بۆ بونیادنانی کوردستانی وێران‌کراو یان ببێت به دکتۆر بۆ خزمه‌تی خه‌ڵکی ئه‌م هه‌رێمه... هتد. ئه‌گه‌ر چی هه‌ندێك له‌که‌م ئه‌ندامانان هه‌ر کۆڵ‌یان نه‌داوه و له‌رێگای جۆربه‌جۆر هه‌ر له‌هه‌وڵ و کاردان بۆ خزمه‌تکردنی ووڵات که‌چی پــــــارتی دوای ئه‌و ڕیسواییه‌ی توشی هات له‌ده‌ڤه‌ری پشده‌ر و بیتوێن ده‌ستی کردووه به شه‌له‌ل کردنی دۆست و لایه‌نگرانی ئه‌و پارته بێئابڕووه و به‌ناوی که‌م ئه‌ندامانه‌وه ته‌نها له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێکدا ئه‌مری که‌م ئه‌ندام بوونیان له حکومه‌ته‌که‌ی دکتۆر به‌رهه‌مه‌وه بۆ ئه‌گه‌ڕێنرێته‌وه‌و مووچه‌یان بۆ ئه‌بڕنه‌وه. له هه‌مووشتێك سه‌یرتر ئه‌وه‌یه تا جه‌سته‌و له‌شت ساغ و سه‌لامه‌ت تر بێت پاره زیاتر وه‌رده‌گریت که‌له (150،000 300،000) ی عێراقی.
ئه‌مه دوای ئه‌وه‌ی له کۆنسێرته‌که‌ی پارتی ده‌رکه‌وت که‌له سنوری سلێمانی پارتی نفوسی نه‌ماوه و ته‌نانه‌ت باوه‌ڕیان به‌لانگرانی خۆشیان نیه که له هه‌ر هه‌ڵبژاردنێکی تر که بێته پێش به‌تایبه‌تیش هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانیه‌کان ئه‌وا چۆن له‌ده‌ستی داوه پارتی ڕیسواتر ده‌بێت. هه‌ر له‌و کۆنسێرته‌دا بڕیار دراوه هه‌موو ئه‌ندام و لایه‌نگرانی پارتی به‌گشتی و سنوری سلێمانی و گه‌رمیان به‌تایبه‌تی تا بۆ یان بکرێت دۆست و لایه‌نگرانی خۆیان شه‌ل و سه‌قه‌ت بکه‌ن و موچه‌یان بۆ ببڕنه‌وه. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش لیژنه‌ی تایبه‌تیان پێك هێناوه تا هه‌رچی زووتره کاری ئه‌و په‌ککه‌وتانه‌ی خۆیان ڕاهی بکه‌ن که ناساغه‌که‌یان ژه‌می چوار نان ئه توانێ بخوات و 22 کم بێ پسانه‌وه ڕابکات. له بیتوێن وپشده‌ر که‌من ئه‌و پارتیانه‌ی شه‌له‌ل لێینه‌داون تۆش ئه‌گه‌ر پارتی یان مه‌یلت هه‌یه بۆ پارتی کات به‌فیڕۆمه‌ده ته‌نها دوو وێنه و ناوی سیانی به‌سه ئه‌مه هه‌موو ئه‌و (سی ڤی)ه یه، که‌پارتی له‌تۆی ئه‌وێت. جابا معاره‌چه هه‌ربڵێ گه‌نده‌ڵی هه‌یه‌و پارتی ئه‌یکات و به‌رهه‌م ێالحیش ئه‌ڵێ کردار شه‌رته.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

