هاوار،، بائەو دەرفەتە لەدەست نەدەین.....
17/10/2009, 12:00 (GMT+1)

هیوادارم هەرلە ئێستاوە خەم خۆران و خامە بەدەستان بکەونە خۆ بۆ هەوڵدان و هاندانی میللەت کە بە گەرم و گوڕیەکی زیاتر لە ساڵی(2005) بچن بۆ دەنگدان، بەڵام دەنگ دەران وریا کەنەوە کە بە هیچ جۆرێک دەنگ نەدەنە ئەم دوو سەرە مافیایە،، چونکە ئەوە(4) ساڵە(53) کەسی ئەم دووسەرە مافیایە لە بەغدان، بەڵام، جگە لە خۆ دۆڵەمەند کردن و دزی و پەردە پۆشکردنی دزینی بودجەی هەرێم هیچ کارێکیان نەکردووە کە لە بەرژەوەندی میللەتی کورد و مەسەلە چارەنوس سازەکاندابێت...
ئەم هەڵبژاردنە باشترین دەرفەتە تاکەسانی وەک و شیار زێباری و عارف تەیفور و بابەکر زێباری و فوئاد مەعسوم و تاڵەبانی کۆمەڵیکی تری مەسینە هەڵگرەکانی ئەم دەسەڵاتەی تێدا ڕیسوا بکرێت..... کە بە ناوی میللەتی کورد و دەنگی کورد لە بەغدان بەڵام نەک هەر سودیان نەبووە بەڵکو بونەتە مایە ی دواکەوتن و بەرەو پێش نەچونی مەسەلە نەتەوەیەکان....بونەتە مایەی سوکایەتی بێ ڕێز بونی میللەتی کورد،،،، باشترین نمونەش نەسرین بەرواری و دکتۆر ڕۆژ نوری شاوەیس و کچە نازدارەکە ی فوئاد مەعسومە،، بۆ ناپرسن کاتێک ئەوانە بەدەنگی کورد چونەتە بەغدا بۆ مەسەلەی کورد چونەتە بەغدا ئێستا لە کوێن وخەریکی چین؟؟؟؟ ،،،،،،
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

