کاکە حەمەی سۆسیال ئیتیڵاعات بە ئاشکرا دەستدرێژیی دەکات و ماڵی هاوڵاتیان داگیردەکات!
10/05/2012, 12:00 (GMT+1)

ئەمانە بە خۆیان و بە رابردوویانەوە لە ژێر پرسیاردا نەماون، چونکە دەمێکە وەڵامی ئەو پرسیارانە دراونەتەوە، دەزانریت ئەمانە لە هەموو شتێک شۆردراونەتەوە، لەوەدا نەماوە نووسینێک، رەخنەیەک، یان توانج و شتیێکی تر کاریان لێبکات، ئەوەی لیرەدا دەمەوێت بینووسم باسکردنی ناهەقییەکی ترە، دەمەوێت بۆ مێژوو بیخەمە بەر چاوی خوێنەرە بەڕیزەکانی کوردستانپۆست، تا مێژوو نەفرەتیان لێبکات، ریسوا بکرێن، هەرچییەیان بۆ خۆیان بە جوانی نووسیوە، یان وتوویانە و لێیان دەگێڕنەوە بە گومانەوە تێی بڕوانرێت.
لەسەرەوە باسەکەمان لە سەر داگیرکردنی ئەو پارجە زەوییە بوو کە حیزبەکەی کاکە حەمە کردبووی بە بارەگای خۆی، قسەکەمان لەوێدا کۆتایی پێهێنا، کە دواى ئەوەى چەند كێشەیەك له نێوان خاوەن موڵك و بەرپرسەكەى حسك روویدا ساڵى پار له دانیشتنیكدا به ئاگادارى بەڕێوەبەری ناحیە و بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس و شارەوانى و ئاسایش هەردوو لا (واتە خاوەن موڵک و نوینەری حسک) كۆنووسیكیان ئیمزا كرد، كه موڵكەكە بگەڕێتەوە بۆ خاوەنەكەى، هەروەها له جیاتى ئەو بارەگایەش بڕى 40000 چل هەزار دۆلار درا به بەرپرسى بارەگاكە بۆ ئەوەى له شوێنێكى تر بارەگاىەکی تری پێبكەنەوە. چیرۆکەکە لێرەوە دەست پێدەکات ئەمساڵ هەر لەم مانگەدا و له رۆزى 7_5_2012، كاكه حەمه بە سنورى عەربەتدا تێدەپەڕێت و بهرێکەوت پرسیارى بارەگاكە ئەكات و دەپرسێت ئەوه كوا ئەو بارەگایەی كه لێره بوو؟ پێی دەڵێن: كاكه حەمه تێكدرا ! ئەویش ئەڵێت: من ئاگام لێ نەبووه پێویستە هەر ئەمشەو دروست بكرێتەوه. هەمان شەو هێزێکى چەكدار، تاقمێکیش به كەرەستەى بیناسازییەوه بە شۆفل و حەفارە و بلۆك و پێداویستیكانى تر دەچن له سەر موڵكى ئەو هاولاتییە کە زەوییەکەی وەرگرتۆتەوە ئامادە دەبن..هەر بەو شەوه دەست دەكەن بە هەڵكەندنى شوێنى بارەگایەك.
رۆژى دوایى چەند كەناڵێكى راگەیاندن هەموو راستیەكان ئاشكرا دەكەن..هەرچەنده (حاكم هوشیار و مدیر ناحیه) و سەرۆكى شارەوانى نیگەرانى و بێدەسەڵاتى خۆیان نیشان دەدەن، كه ناتوانن هیج رێگرییەک بكەن، بەڵام تا ئیستا كاربە دەستانى باڵاى حكومى هیچ جۆره رێوشوێنێکی یاساییان نەگرتۆته بەر .. قسە و باسە و لێكدانەوەكان واى بۆ ئەچن، کە كاكه حەمە بیەوێت بڕێك باره وەك سەرانه له خاوەن موڵكەکە وەربگرێت، تا دڵی نەرم بێت و پاچ و خاکەناز بەدەستەکان بکێشێتەوە، فلیمێکی خۆشە و کۆمیدییە ئا ئەمەیە جیاوازییەکان جاران چەکیان پێ بوو بۆ بەرەو رووبوونەوە، ئەمڕۆ پاچ و خاکەناز بۆ دزیی و دەستدرێژیکردنە سەر خەلکیی و لە یاسالادان.
بەڕێزینە کاکە حەمەش یەکێکە لەو بەرپرسانەی، کە تێر نابێت، چونكه له بیره نەوتەكانى یەكێتى و پارتى بەش و بشكێكى بەر ناكەوێت.. خەڵكى شارەزوریش ئەڵێن لۆمەى كاكه حەمه ناكەین چونكه فەقیرە له بیرمانه لە سەردەمى بەرەى كوردستانیدا زۆربەى شۆفڵ و مەكائینەكان لەسەر دەستى كاكه حەمه ئاودیوى ئێران ئەكران، لەو كاتەشدا كارى بۆ ئیتلاعاتى ئیران ئەكرد ئەوەش مەرج و داواكارى ئیتلاعات بوو بۆ بەرەى كوردستانى، کە هەرچی کەرەستەی بەنرخە ئاودیو بکرێت و خەڵکی کوردستانیش هیچی بۆ نەمێنێتەوە.
دەستەکانت خۆش کاکە حەمەی سۆسیال ئیتیلاعات
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

