سۆزان خان ئه‌و وڵاته‌ت پێ پاک ناکرێته‌وه
27/08/2010, 12:00 (GMT+1)

سۆزانخانیش که قوتابیه‌کی قوتابخانه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانیه، ئه‌مڕۆ له دیمانه‌یه‌کی کوردسات دا ووتی ئه‌و هاتووهاورهی نه‌وتی قاچاخ یاشمخ باشمخێک بوو و به‌سه‌ر چوو، هه‌وڵی ده‌دا که رابردووی 20 ساڵی قاچاخچیه‌تی نه‌وت پاک بکاته‌وه، نه‌یده‌زانی که 75% خه‌ڵکی خوارووی کوردستان هه‌ژاره‌و هیچ هه‌ژارێکیش باوه‌ڕی به قسه‌ی ده‌سه‌ڵات نه‌ماوه، ده‌یفه‌رموو ئۆپۆزسیۆن به‌شداری ئه‌و دانیشتنه‌ی په‌رله‌مان و ده‌وڵه‌ت بوون و ئه‌وانیش هاتنه ئه‌و باوه‌ڕه که ئه‌و هاتووهاوارهی فرۆشتنی نه‌وت به قاچاخ ئه‌سلی نیه‌و یاشمخ باخمه.
خوشکی ئازیز، ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئێوه دانیشتوه، ئه‌وه ئۆپزسیۆن نیه، ئه‌وه که‌م پێبڕاوهکانی ده‌سه‌ڵاتن، داوای به‌شی زیاتر ده‌که‌ن.
ئۆپۆزسیۆن ئه‌و کورده‌ی سه‌ره‌وه‌یه که له‌سه‌ر ئه‌و هه‌موو نه‌وته‌ی کوردستان دار‌و چیلکه کۆده‌کاته‌وه بۆ به‌سه‌ربردنی ژیانی رۆژانه‌ی.
ئۆپۆزسیون ئه‌و کورده‌یه که له‌شاره‌کاندا کرێ خانووی بۆ نادرێ.
ئۆپۆزسیۆن ئه‌و گوندنشینهیه که به‌بێ هیچ یارمه‌تیه‌کی ئێوه خانوه‌که‌ی خۆی دروست کردۆته‌وه‌و تاکو ئێستا هیچ کامێکتان به‌لایان دا نه‌چوون.
سۆزان خان، کورد ده‌ڵێ پێم خۆشه دوژمن بمگرێ، ماڵم بخوا، بمکوژێ، به‌ڵام پێم خۆشنیه کوردێک هه‌ڵه‌یه‌کم به‌رامبه‌ر بکات، به‌تایبه‌تی که‌سوکاری شه‌هیدێک هه‌وڵ بدات چاوم ببه‌ستێ، پێم خۆشنه‌بوو تۆ وه‌ک کچه شه‌هیدێک به‌کار بهێنن بۆ خاوێنکردنه‌وه‌ی کاره ناڕه‌واکانی ده‌سه‌ڵات، که هه‌موو که‌س ده‌زانێ پێت پاک ناکرێته‌وه.
کچی باش، قسه‌کانی خۆت به‌بیر نایه‌ته‌وه که له‌سه‌رده‌می شه‌ڕی خۆبه‌خۆدا هاوارت ده‌کردو ده‌تگوت چۆن ده‌بێ ماڵی بارزانی نه‌وتی کورد به‌قاچاخ بفرۆشێ ؟، ئێستا که هه‌ردوو لاتان رێک که‌وتوون که دوور له‌ده‌سه‌ڵاتی جه‌ماوه‌ر بۆخۆتان نه‌وته‌که بفرۆشن و خۆڵیش بکه‌نه چاوی خه‌ڵک و بڵێن ئێمه نه‌وت نافرۆشین ؟، ئه‌گه‌ر خۆڵیشت پێ بکرێته چاوی جه‌ماوه‌ری کورد، ناتوانی خۆڵ بکه‌یه چاوی کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌ی.
جه‌نابی قسه‌که‌ری په‌رله‌مان، کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی یاسای هه‌یه‌و باشیش ئاگاداره که ده‌وڵه‌ته‌که‌ت نه‌وت به قاچاخ ده‌فرۆشێ:
The oil smuggling is far from new. For several years after the 2003 U.S.-led invasion, it was one of the preferred ways for insurgents to fund their operations. As security improved, private individuals and political groups picked up on the lucrative practice. Analysts say that smuggling of oil has been going on in the Kurdish north since the early 1990s.
http://wnyt.com/article/stories/S1649589.shtml?cat=653
به‌و هه‌ڵه سیاسیه‌ی رابردووتان، سه‌ری ده‌یانی وه‌ک خه‌لیل زاده‌و جێفری ئارچهرتان له قوڕ ناو تۆش خۆت خسته ناو لیستی ره‌شی قاچاخچیه‌تی نه‌وته‌وه.
له‌نده‌ن 26 8 2010
http://www.kurd-oil.net
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

