عیماد احمد و بەسەر چاوەكانى
12/06/2009, 12:00 (GMT+1)

1-باسى ئەوەى دەكرد كە ئێستا خەڵك باى ئابوورى باشە چونكە كەس دەرگاو پەنجەرەى خانوەكانیان نافرۆشن وە ئێستا خەڵك ئاوى دەبە دەخۆنەوە دەچن بۆ سەیران.
2- وە باسى نەخۆشخانە 400 سەریریریەكەى سلێمانى كرد كە تائێستا تەواو نەبووە وە كۆمپانیاكە (بیست و پێنج ملێۆن دۆلارى بردووە) وە بۆى دەرچووە وە ووتى من ئێستا نازانم شكات لە كێ بكەم بەراستى حەقیەتى فەقیرە نازاتێت ,ئیتر حكومەتى چى دەكەن یان خۆیان شەریكى كۆمپانیكەن ئەو پارەیان بەشەریكى ئەو دیو كردووە.
3- ئەو هەموو بە سەر چاوانەى عیماد احمد كە لە بەرامبەر هەر داوایەكدا دەیووت ئەوەشتان بۆ دەكەین بەسەر چاو, من تێناگەم تا چەند ئەو بەسەر چاوانە وەك هەموو بەسەر چاوەكانى تر نابێت و تا چەند جێ بە جێ دەكرێت وە نا بێت بۆ دعایەیەكى هەڵبژاردن.
4-هیوا دارم عیماد احمد بەلێنەكانى بباتە سەروو وە وەفا بە بەڵێنەكانى خۆى بكات ,نەبێتە بەڵێنى 18 ساڵ حكومرانى كوردستان و گاڵتە بە هەست و سۆزى خەڵك نەكات.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

