لە نێوان پارەى تاڵەبانى و بەرنامەى نەوشێروان كێ گرەوەكە دەباتەوە؟.
14/12/2009, 12:00 (GMT+1)

واتە حزبایەتى بە پۆست و پارە شتێكى زەحمەتەو لە ئانجامدا هەر كۆمەڵێك پۆست و پارەى دەست دەكەوێت، تەنانەت ئەوەش پۆست و پارەى پێ دەدرێت مەرج نییە بە ڕەوشەكە ڕازى بێت ئەگەر سیستەمەكەى بە دڵ نەبێت.
بەڵام ئایا تالەبانى وحزبەكەى لە پاش (25/7/2009) وە چى گۆڕانكارییەكى بنەڕەتییان كردووە بۆ ئەوەى جەماوەرە تۆراوەكەى بۆ جارێكى دیكە بگەڕێتەوە؟.
هەموو شتەكان هەر وەك و جاخى جارانن تەنها شتێك كرابێت كە ئەوەش (بەرهەم ساڵح)كردوویەتى ئەوەیە هەندێك موچەى ئەنفالكراوەكان زیاد كراوە ئەوەش لە ڕێگاى بڕینى(10%) لە موچەى پلە تایبەتەكان، ئیتر نازانم بڕیارى بڕینەكەش بە فیعلى جێبەجێكراوە یان نا.
ئیتر بێ سەروبەرى لە دام و دەزگاكاندا و نەبوونى یاسا بە نسبەت توێژێكى دیاریكراوەوەو هەمان سیستەمى حزبایەتى جاران و بەردەوام بوونى ناعەدالەتى و دەوڵەمەندكردنى ئەم و ئەو بە مەكرەمەكانى هەندێك كەس لە دەسەڵاتداو دەیان شتى لەو جۆرانە هەر بەردەوامە.
هەروەها ئیمزاكردنى تاڵەبانى و پیرۆزبایى كردنى لە گەلانى عێراق بۆ پەسەندكردنى یاساى هەڵبژاردن كە هەموو كورد كۆكە لەسەر ئەوەى غەدر لە كورد كراوە، ئەمانە هەموو وا دەكەن شەنسى گۆڕان لە حاڵى حازردا زیاتر بێت تا یەكێتى. ئەگەر كەسێك بە وردى تەماشاى گۆڕەپانى سیاسى لە باشورى كوردستان كردبێت لە پاش ڕاپەڕینەوە بۆى دەردەكەوێت زۆر جار نەیارەكانى یەكێتى خۆیان ئەوە نەبوونە، بەڵام هەڵەى تاڵەبانى و یەكێتى ئەوانى بە هێزكردووە، پارتیش لەسەرەتاى ڕاپەڕینەوە هەر لە سەر بنەماى هەڵەو بێ سەروبەرى تاڵەبانى و یەكێتى بەهێز بووە، ئەمڕۆ گۆڕانیش هەر وایە ـ لەوەش ناچێ یەكێتى بەم سوك و ئاسانییە بتوانێت سروشتى خۆى وسەركردەكەى بگۆڕێت و بە ئاسانى بێتەوە ناو چەماوەر.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

