یەكێتى بەرنەفرەتى گەل كەوت
18/01/2010, 12:00 (GMT+1)

زۆر جار لەوڵاتە دیموكراتەكاندا ئەگەر پارتێك نەیتوانى روى خۆى لە بەردەم گەلەكەیدا جوانكاتەوە متمانە لە گەل وەرگرێتەوە ئەوا ئەو پارتە گۆرانكارى لە تەواوى ئۆرگانەكانیدا دەكاو ئەو گرفتە دەدۆزێتەوە كەگەلى تورە كردوە, لە كوردستاندا بەپێچەوانەوە گەل تورەیە دەسەڵات
بێئاگاى خۆى لە مەر گرفتەكان نیشاندەدات ,زۆرم پێسەیرە پارتێكى وەك یەكێتى لە پلینۆمدا بریار لە سەر دروسكردنى لیژنەى نەزاهە بدات تا لێكۆڵینەوە لە سەروەتوو سامانەكانى مەسئولە دزەكانى بكات, بێگومان رونە لیژنەى نەزاهەى یەكێتى ناتوانێ لێپرسینەوە لە خزمى مەسئولێك بكات نەك مەسئولەكە ,چونكە ئەوان سەرتاپایان دزن لە سكرتێرەوە تا بچوكترین ئەندامى , ئەگەر تالەبانى نیەتیەتى نەزیهى هەڤاڵەكانى بزانێت ئەبێت لەپێشدا خۆى بدات بەو لیژنەیە ,ئەو برادەرەى تەماتەى خواردوە لە ئەورپا لە سلێمانى گەرەكێكى داگیركردوە بەس ئۆتۆمبێلەكانى ژێرى گرفتى خوێندنگاى قەزایەك چارسەر ئەكات ,لە كۆتایدا ئەمەوێ ئەوە بڵێم كە ئەم دزانە بەتەماتە خواردن فێرن .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

