
كوردستانی نوێ ئەو تاقانە رۆژنامەیەی تا ساڵانێكی زۆر تەنیا رۆژنامەی رۆژانە بوو، بەهەموو كەمووكوڕییەكانییەوە ڕۆژنامەیەكی سەنگین بوو، ئەوەندە بەسبوو رۆژی وا هەبوو بە چەند قاتی نرخی خۆی دەفرۆشرا تەنانەت شوێنە رەسمی و فەرمانگە و وەزارەتەكانیش لەو سەردەمی گەندەڵییەی تا ئەمرۆش بەردەوامە بە ترسەوە چاوەڕێیان دەكرد، چونكە كەموكوڕی هەموو لایەكی دەخستەڕوو بەهەرحاڵ لێرەدا جێگای ئەو باسانە نییە، بەڵام زۆر بەداخەوە كوردستانی نوێ رۆژبەرۆژ ئاستی دادەبەزێت لەدوا داهێنانیدا رۆژی پێنجشەمە 13\8\2009 ژمارە 4949دوا لاپەڕە تووشی نیگەرانی و هاوكات پەستی و شۆكی كردم بە گەورەیی نوسراوە پێشبڕكێی كوردستانی نوێ بەشێوازێكی ناشرین دور لەهەر بەهایەكی رۆژنامەگەری و نووسین داوا لە خوێنەرەكانی دەكات ئەو پرسارە هەڵبێنن نەك هێلكەی دەواجنەكە بەرێزانی بەرپرس لە كوردستانی نوێ ئاوا مەراقی خوێنەری كورد دەخۆن ئاوا بەو شێوازە بازاڕی و منداڵانەیە دەتانەوێت شوێندەستتان لە ڕەوتی رۆژنامەگەری كوردیدا هەبێت ئاوا خوێنەری كورد بەمریشك دەشوبهێنن؟ خەڵكینە هاوار ئەوە كوردستانی نوێیە؟ بەئەسەفێكی زۆرەوە دوای ئەو هەمووساڵە پەشیمانم كە ساڵانێكی زۆر بابەتم لەم رۆژنامەیەدا بڵاوكردۆتەوە بەڕێزان تكایە مێژووی كوردستانی نوێ ناشرین مەكەن، چونكە بەشێكە لە مێژووی كەسانێكی زۆرو نەتەوەیەك. ئازیزان بەخۆتاندا بچنەوە تكایە ئەوە پێشبڕكێی سیاسی نییە ئەوە گاڵتەكردنە بە خوێنەر و تاكی كورد وێڕای سووككردنی رۆژنامەكە بەداخێكی زۆرەوە.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست