هەڕەشەى بایكۆتكردنى هەڵبژاردنەكان بۆ ...!
13/02/2010, 12:00 (GMT+1)

لێرەدا حەزدەكەم بەو توێژە خوێن گەرم وكاریگەرە بڵێم ئەوە تەنها هەڵبژاردن و پرۆسەى هەڵبژاردنە كە دەتوانێت دەسەڵات لە خەوى قوڵى غەفڵەت بە ئاگابهێنێتەوە ، ئەوە تەنها هەڵبژاردنە دەتوانێت ئاڵوگۆرى دیموكراسی و هاوچەرخانە بەدەسەڵات بكات ، ئەوە تەنها هەڵبژاردنە دەتوانێت پاشەكشە بەدەسەڵات و برەو بە بەرەى ئۆپۆزسیۆن بدات ، ئێوەش و هەموشمان تەنها لەم رێگەیەوە دەتوانیین بگەین بە هەمو خواستەكانمان ، ئەم بایكۆتكردنەى ئێوە ئەگەر بەراستان بێت ئەوە بێهەڵوێستى ئێوەیە لە ئاست ئەو تاكە هیوا وێسگەیەى كەتواناى گۆڕانى ریشەیى هەیە ، ئەى ئایا بەو بایكۆتكردنە دەتانەوێت پێشەوایەتى گۆرانكارى بەكێ ببەخشن ...؟
ئێوە دەبو لە جیاتى هەرەشەى بایكۆتكرن بەپێچەوانەوە ئۆپۆزسیۆن بون و دەنگدانتان بە ئۆپۆزسیۆن بكردایە ، دەبو بتان وتایە ئەگەر دەسەڵات بە جدى بەدەم خواستەكانمانەوە نەیەت ئەوا بە خۆمان و تونا و لێهاتویى و بنە ماڵە و كەس وكارمانەوە خۆبەخشانە كاردەكەین بۆ گەیشتن بە خواستەكانمان ئەو خواستانەى كە لە سایەى دەسەڵاتى ئەمڕۆدا ناتوانیین بەرجەستەیان بكەین ... ئێوە دەبو نەك تەنها هەڵگرى غەمى خۆتان بونایە بەڵكو دەبو هەڵگرى غەمى نەتەوە و گەلیش بونایە ، كەچى ئێستا والە نیوەى رێدا جێمان دەهێڵن و دڵى دەسەڵات خۆش دەكەن و ئێمەش دەدەنە دەس ئەو قەدەرەى كەهەر خۆتان بۆ خۆتان و ئێمەشى هەڵدەبژێرن ، بەو كارەتان بێهەڵوێستى و بێدەسەڵاتى خۆتان دەسەلمێنن و ئەوەمان پێدەڵێت كەئێمە تواناى چاكسازى گۆرانمان نیە ، یان ئەم گەلە ناتوانێت یان نازانێت یان نایەوێت خوش بەخت و كامەران بێت ، كەواتە لەجیاتى بایكۆتى هەڵبژاردنەكان هەوڵى جدیى و خۆبەخشانە بدەن بۆ گۆرانكارى و چاكسازى و بەختەوەرى گەل و وڵات .
ئاخر ئەوەى پرۆسەى هەڵبژاردن جیا دەكاتەوە لەهەمو پرۆسەكانیتر ئەوەیە كە پرۆسەى هەڵبژاردن هەموگەل بە سەردەستەو ژێردەستەو خوێندەوار و نەخوێندەوار و نێر و مێ و گەورە و بچوكەوە لەو كەرنەڤاڵى گۆرانكاریەدا بەشدارن ، بەڵام هەمو پرۆسەكانى تر وەك كودەتا و شورش چونكە تەنها چین توێژ و نوخبەیەك پێى هەڵدەستن و بەرپاى دەكەن ئەوا بەرهەمى ئەو كارو خەباتەش تەها وتەنها هەر بۆ ئەو چین نوخبەیە دەبێت .
كەواتە ئەو هەلە زێرینەش لە دەست مەدە بەشدارى كاراى هەڵبژاردنەكان بكە بۆ گەیستن بەخواستەباڵاكان .
[email protected]
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

