31ی ئاب له‌نێوان(براوه و دۆڕاو)دا
24/08/2010, 12:00 (GMT+1)

31 ئابی 1996 ئه‌و ڕۆژه‌وه بوو که‌هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی درێژه‌یان به‌و ئیتیفاقیه ستراتیژیه‌دا بۆ سوکردنی گه‌لی کورد، دیاره له‌مێژه ئه‌م دوو بنه‌ماڵه خائینه گه‌لێ سنگ فراوان بوون بۆ کوشتن و زه‌لیل کردنی تاکی کورد و شێواندن و هه‌ڵته‌کاندنی کومه‌ڵگای کورد، بۆیه وه‌ك بینیمان 31 ئاب ته‌نها به زهرهرمهندنی گه‌ل کۆتایی هات .
له‌و ڕۆژه‌دا کاتێ هه‌ولێر به‌یارمه‌تی نزیکه‌ی 600 تانکی جۆری T72 ی هێزه‌کانی سه‌ر به‌لیوای گاردی کۆماری تایبه‌تی سه‌دامی گۆڕبه‌گۆڕ داگیر کرایه‌وه، هێرۆی برایم ئه‌حمه‌د و فۆادی مه‌لا مه‌عسوم و چه‌ند که‌سایه‌تیه‌کی گه‌وره‌ی جه‌لالیه‌کان که‌وتنه ده‌ست جاشه کلك زه‌رده‌کان، که‌چی گه‌لێ به‌ڕێزو حورمه‌ته‌وه ڕه‌وانه‌ی سلێمانی کرانه‌وه، ئه‌مه له‌کاتێکدا خه‌ڵکی ئاسایی و ڕه‌شۆکی ئه‌که‌وتنه به‌ر هێرشی دوژمن و گولله باران ئه‌کران؟؟؟
براوه‌ی سه‌ره‌کی ئه‌م ڕۆژه ته‌نها ئه‌و دوو بنه‌ماڵه خۆفرۆشه‌ن، ئه‌وه‌تا هێرۆ ئێستا یه‌که‌مین ده‌ست ڕۆیشتۆی شاری سلێمانیه و حساب بۆ که‌س ناکا، هه‌ر 31 ئابه جه‌لال تاڵه‌بانی کرد به سه‌رۆکی عێراق، نه‌ك له‌به‌ر زیره‌کی و لێهاتوویی خۆی وه‌ك کاسه‌لێسه‌کانی ئیدعای بۆ ئه‌که‌ن، ئه‌وه هه‌ر ئه‌و ڕۆژه‌یه مه‌سعودی کرد به‌سه‌رۆکی به‌ناو هه‌رێم که هه‌نووکه به‌بێ ترس ڕۆژنامه نووسان تیرۆ ئه‌کا و به‌رده‌وامن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی بۆ دزین و ههراجان کردنی سه‌روه‌ت و سامانی کوردستان.
گه‌ر کورد ئاشبه‌تاڵی 1974ی پێ هه‌زم نه‌کرایه، ئه‌وا هه‌رگیز 31 ئابی 1996 ڕووی نه‌ئه‌دا، به‌و پێیه‌ش دڵنیاین که‌وا کاره‌ساتی له‌و جۆره و خراپتریش یه‌خه‌ی کورد به‌رنادا، بۆیه پێوسته میله‌ت ئاستی ووشیاری خۆی به‌رزبکاته‌وه و ئه‌م دوو بنه‌ماڵه‌یه سووك و ڕسوا بکه‌ن و له‌کوردستان ته‌فرو تونایان بکه‌ن.
هه‌ر له‌م ڕۆژه‌دا پێوسته له‌سه‌ر ئۆپۆزیسێۆنیش هه‌ڵوه‌سته له‌مه‌ڕ ئه‌م ڕوودا بکاو بێ شه‌رمانه په‌رده‌ی له‌سه‌ر لاببات و ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کانی پێوسته به‌بێ ترس له‌هۆڵی په‌رله‌مان ئه‌م کاره بهێننه‌وه ڕۆژه‌ڤ و جارێکی دی بیخه‌نه‌وه به‌ر باس و لێکۆڵینه‌وه. ئێستا باشترین کاته بۆ هه‌ریه‌ك له(گۆڕان و فراکسێۆنی ئیسلامیه‌کان) که به‌و په‌ڕی دڵسۆزیه‌وه له‌م ڕۆژه‌دا جۆرێك له‌مانگرتن و خۆپیشاندان ساز بده‌ن له‌به‌ر ده‌رگای په‌رله‌مان و خه‌ریکی واژوو کۆکردنه‌وه بن له گشت لا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م کاره‌ی سه‌رۆکی ئێستای هه‌رێم ڕسوا بکه‌ن و له‌هه‌مان کاتیش‌دا داوای قه‌ره‌بوو بۆ ئه‌و که‌سانه بکرێ که زه‌ره‌رمه‌ند بوون.
31 ئاب ناکرێ هه‌روا به‌سانایی بکه‌ره‌کانی خه‌ڵات بکرێن، ناکرێ هه‌روا به‌زوویی له‌یاد بکرێن و شاباش بکرێت، نه‌کرێ به‌و شێوه‌یه لێیان خۆش ببین و ده‌نگیان پێبده‌ینه‌وه، ناکرێ به‌ره‌ی نه‌یار ته‌نها به‌چه‌ند ووتارێك کۆتایی پێ بهێنێ و ده‌سته‌وه‌ستان بوه‌ستێته‌وه، ناکرێ ڕۆشبنیران و نووسه‌ران ته‌نها له کوردستان پۆست ئه‌م کاره قێزه‌وه‌نه ڕسواو مه‌حکوم بکه‌ن، بۆیه پێوسته له‌گشت لا ، چ له‌ناوه‌وه و چ له‌ده‌ره‌وه‌ی کوردستان ئه‌م ڕووداوه وه‌ك خۆی بناسرێ و بکه‌ره‌کانی به‌بێ به‌زه‌یی ڕسوا بکرێن و به‌هیوایه‌ی باجی ئه‌و هه‌ڵه‌یه وه‌ربگرن.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

