یەخسیرێك* یاخیانەکاریکه ئەدوێت
05/12/2010, 12:00 (GMT+1)

یەكەم/ جوانكردنى ڕووى خۆیان بە تایبەتى سەركردایەتیەكانیان لەلاى خەڵك
دووەم/ بۆ ئەوەى ئەو بەرژەوەندیە گەورەى كە بنەماڵە و مەسولین بناغەیان بۆ كێشاوە نەكەوێتە مەترسیەوەو خەڵك بەردەبارانیان نەكات.
لە هەمووى سەیرتر ئەوەبوو كە ڕاگەیاندنە ڕوو زەردەكانیان خەریك بوون دەكەوتنە پیاهەڵدان بە شان و باڵى ئەم پرۆژە یاساداو بە یاساى ڕێكخستنى خۆپیشاندان بیدەن بەگوێى خەڵكدا. بەڵام زوو بێدەنگیان لێكردو پێئەچوو پێیان وتبن ئەوە بۆ سپى كردنەوەى ڕووى سەرۆكە. تاكو ئەو واژوو كردنى ڕەتكاتەوەو ئەو كات خەڵك فریودەن كە سەرۆك پاارێزەرى ئازادى ئێوەیە!
كەناڵەكانى ئەم حیزبانە كاتێك روماڵى خۆپیشاندانێكیان دەكرد، هەندێك نەتەوایەتیان بەسەر خەڵكیدا ئەفرۆشت كە ئەمە كارێكى جوان نیەو ڕێگەگرتنە لە كارى گشتى خەڵك. بەڵام لەسەر ئەو خۆپیشاندانەى كە یەكێتى قوتابیانى لە پشت بوو یەك وشەیان نەوت بەڵكو پاش ماوەیەك لە بەرنامەیەكى كەناڵى زاگرۆسدا بەناوى (چى بكەین) كەوتنە تاوانباركردنى حكومەت. كە بەداخەوە لەم بەرنامەدا (مامۆستا عبدالرحمن ێدیق) دانیشتبوو. كە پێویستى نەدەكرد ئەو بەڕێزە قسە لەو مەسەلەدا بكات چونكە ئەمە شەڕێكى دوورو درێژو بەردەوامە كەسانى سەرەوە (هەرەم) بە خەڵكى خوارەوە (بنكە)ى دەكەن.
لەم ماوەدا قوتابیانى زانكۆ بە ڕێبەرى قوتابیانى سەر بە پارتى خۆپیشاندانێكى گەورەیانكردە سەر وەزارەتى خوێندنى باڵا لە هەولێر و (بەرد ، هێلكە، میوە ، سەوزە) بارانیانكرد. وەزارەتى خوێندنى باڵاش ڕایگەیاند: كەدەستێكى سیاسى لە پشت ئەم كارەوە هەیە و بەڵگەشمان هەیە. هەر بەو بۆنەوە "ڕۆژنامەى هاوڵاتى" چاوپێكەوتنیان كردووە لەگەڵ محمدى مەلا قادر، وە ڕەتى دەكاتەوە كە پارتى لەپشت كارێكى وەهاوە بێت. بەڵام لێرەدا ئەم پیاوە وەك یاخیگەرەكان دەدوێت و دەڵێت : (ئەگەر داموودەزگایەك وەڵامى قوتابیان نەداتەوە ئەوا قوتابیان حەقى خۆیانە هەر ڕێگەیەك بگرنە بەر). بەڵام من ئەپرسم لەو بەڕێزە ئەگەر كەسێك ئێوەى لە پشت نەبێت و نەك بەرد بە وەزارەتەوە بنێ بەڵكو بەرد بگرێتە ئۆتۆمبیلێكى حكومى یان حیزبى كەى ڕووناكى خۆر بەچاوى خۆى دەبینێت؟؟؟؟. ئەم قسە ئەكرێت كۆیلەیەكى جەستە بیكات و بیرى لێكاتەوە بەڵام بۆ كۆیلەیەكى عەقڵ گوناهێكى گەورەیە.
*. یەخسیر: لێرەدا بەماناى دیل یان كۆیلە دێت.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

